باکووری کوردستان
- لە شاری مانیسای تورکیادا، لە چالاکییەکدا لە بەرزگۆی ناوەندی شارەوانی مەهەپەوە سرودی ئیرۆ چەرخا شۆڕشێ فرە دگەرینێ پەخش کرا، کە گرێدراوی دەیان پارکە و دەنگەکە تەواوی شاری گرتەوە.[3]
-
ئەحمەد یڵدرمئەحمەد یڵدرم، نوێنەری شاری موش و
ئیبراهیم ئایهانئیبراهیم ئایهان، نوێنەری شاری روحا لە باکوری کوردستان بەهۆی سزادانیان لەلایەن دادگای تورکیاوە لە پەرلەمانی تورکیا لە ئەندامێتی دوور خرانەوە.[1]
-
هەپەگەهەپەگە، ڕایگەیاند: کاتژمێر 04:00ی پاش نیوەڕۆ، گەریلاکانمان لە گوندی بەرمیزەی سەربە
شەمزینانشەمزینان چالاکییەکیان لە دژی هێزەکانی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا دوو سەربازی تورک کوژران.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی
محەمەد پەتاشیمحەمەد پەتاشی تەمەن 54 ساڵ کوڕی محەممەد کەریم خەڵکی شاری
پیرانشارپیرانشار لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.[5]
باشووری کوردستان
- جووڵانەوەی
نەوەی نوێنەوەی نوێ و حزبی
شیوعیشیوعی کوردستان، ئیدانەی دەستگیرکردنی
ساڵح موسلیمساڵح موسلیم دەکەن و داوا لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا و ڕێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ دەکەن، فشار بکەن بۆ هەرچی زووە ئازادکردنی.[3]
- بەهۆی بارانبارینی بەردەوام ئاوی
زێی بچوکزێی بچوک بۆتە قوڕاو و بەمەش پرۆژەی ئاوی
تەقتەقتەقتەق لەکار کەوت کە ئاو بۆ
کۆیەکۆیە دابیندەکات.[1]
- یەکەمین کڵێسای ئەدڤێنتستی ئینجیلی لە
هەولێرهەولێر کرایەوە.[2]
- لە عەلوەی سەوزە و میوەی شاری هەولێر، منداڵێکی تەمەن 12ساڵ بەناوی (عەبدولحەکیم فەرحان عەلی) لەکاتی کارکردندا سەری بەر دەرگای ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە کەوتووە کە سەوزە و میوەی بۆ بارکردووە، راستەوخۆش گیانی لەدەستداوە.[2]
- بە وتەی کارگێری لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایان تا دوای جەژنی نەورۆز پرۆسەی خوێندن دەستپێناکاتەوە و بەرێوەبەری پەروەدەی سلێمانیش دەڵێت تا ساڵێک یان دووساڵی دیکە گەر وابێت ناتواندرێت موچەی بێ پاشەکەوت بدرێت.[1]
- لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی پێشانگایەک لەژێر دروشمی عەفرین نیشتمانی بەرخۆدان بۆ هونەرمەند
ڕێبوار سەعیدڕێبوار سەعید کرایەوە و پێشانگاکە ماوەی سێ ڕۆژی خایاند.[3]
- ئەمڕۆ ژمارەیەک هاوڵاتی لە کاتی هەوڵدان بۆ چوونە سنووری باکوور لە لای سنوری
شەمزینانشەمزینانەوە گیانیان لەدەستدا. بەپێی زانیارییەکان ئه و هاوڵاتیانە ویستویانە بە قاچاغ سنور دەرباز بکەن، بەڵام بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە، لەناو ئه و قوربانیانەدا سێ منداڵ و ژنێک هەن.[3]
- یەکەی تانک و زرێپۆشی هێزە عێراقییەکان لە سنوری
خورماتووخورماتوو کشایەوە، بەرپرسێکی حەشدیش دەڵێت ئەوەی کراوە تەنیا ئاڵوگۆڕی هێزە و هێزی نوێش لە بەغداوە رەوانە نەکراوە.[1]
- فڕۆکە عێراقییەکان چەکدارانی
داعشداعشیان لە سنوری
پردێپردێ بۆردومانکرد، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان لەقەزای
دوبزدوبز کەوتونەته حاڵەتی ئامادەباشییەوە.[1]
- سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێککەوتووین لەسەر هەناردەکردنی نەوتی
کەرکوککەرکوک. گوتیشی: ئەگەر بێت و نەوتی کەرکووک هەناردە نەکرێت ئەوا داهاتمان نابێت.[2]
- دوای چەندین کۆبوونەوە لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشینی و مووچه و دەرماڵه و بەخشین و ئیمتیازاتەکان،
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان ئەمشەو هەموو ماددەکانی پڕۆژەیاساکەی پەسندکرد و بەو شێوەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت پڕۆژەیاساکە جێبەجێ بکات. یاسای چاکسازی لە خانەنشینی لە 24 ماددە پێکهاتووە، پەسندکردنی
مانگانە بری 150 ملیار دینار بۆ حکومەت دەگەڕێنێتەوە. لە یاساکەدا خزمەتی ساڵانەی فەرمانبەران و دەرماڵەکانیان رێکخراوەتەوە،
کەمترین مووچەی خانەنشینان 300 هەزار دینار دەبێت و دوو مووچەیش نامێنێت.[2]
- ماتۆڕسکلێک لە شاری کەرکوک تەقیەوە و وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک-یش وتی، تەقینەوەکە هیچ زیانێکی مادیی و گیانیی نەبووە.[3]
- بەهۆی باران بارینی بەردەوام و زۆرەوە، لە سنووری
پێنجوێنپێنجوێن و دەوروبەری، تەواوی کانیەکان تەقیون و ئاوی چەمەکانی سنوورەکەش بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەمڕۆ لە 39 یەمین ڕۆژی بەرخۆدانی سەردەم لە
عەفرینعەفرین دا، گوندی ئۆمەرای سەربە شاری شەرای کانتۆنی عەفرین لە چنگی سوپای تورک و چەتەکانی ڕزگارکرا.[3]
- سوپای تورک جارێکی دیکە ناوچەکانی دەوروبەری جندرێسی تۆپباران کرد، لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا دوو هاوڵاتی شەهیدبوون و سێیانی دیکەش برینداربوون.[3]
- سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایدەگەیەنێت، بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەتە بە غۆتەی خۆرهەڵات لە سوریا، ئاماژە بەوەشدەکات کە ئاگربەستەکە ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین راناگرێت.[1]
- رۆیتەرز، بڵاویکردەوە کە تورکیا هێزی زۆرتر رەوانەی عەفرین دەکات.[4]
دەرەوەی کوردستان
- 74 پەرلەمانتاری ئەوروپا داوای ئازادیی ساڵح موسلیم دەکەن.[3]
- ساڵح موسلیم لە پراگ بەرەو دادگا بەڕێکرا.[4]
- ساڵح موسلیم پاش ئەوەی چووە بەردەم دادگای چیک، ئازادکرا.[4]
- تورکیا رایگەیاند، بڕیاری ئازادکردنی ساڵح موسلیم مایەی قبوڵکردن نییە و پێچەوانەی یاسا و رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانە.[4]