باکووری کوردستان
- گەریلاکانی
پەکەکەپەکەکە لە چەلێ ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورکی کردە ئامانج.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ماوەی سێ رۆژە کوێستانەکانی بوزین و مەرخێڵ لە پارێزگای
کرماشانکرماشان لە ئاگردا دەسووتێن و هێشتا ئاگرەکان کۆنترۆڵ نەکراون.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لقی 102ی دادگای کەیفەریی 2ی شاری
پیرانشارپیرانشار، هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی سەید رەزا ئەحمەدی بە 5 ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد. دادگا ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران تاوانبار کردووە.[5]
- ئەفشین شێخولئیسلامی چالاکوانی مەدەنیی شاری
سنەسنە دوای 40 رۆژ لە ئازادبوونی لە زیندان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و دووبارە بە بەرچاوی دایک و بنەماڵەکەیەوە دەستگیریان کردەوە.[1]
باشووری کوردستان
- لە شاری
کەرکوککەرکوک 48 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون لەبەرامبەردا 16 کەس ئەمرۆ لەو شارە چاکبوونەتەوە، هەروەها هەر ئەمرۆ لە کەرکوک 3 حاڵەتی مردن بەهۆی ئەو پەتایەوە تۆمارکراوە.[1]
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان گیانلەدەستدانی 18 تووشبووی کۆرۆنا و تووشبوونی 348 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)

ڕانیە، دژێ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک گردبوونەوە ئەنجامدرا
- گوتەبێژی
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سوپای تورکیا بەقووڵایی 20 تاوەکو 40 کیلۆمەتر و سوپای ئێرانیش بە قووڵایی 10 کیلۆمەتر خاکی هەرێمی کوردستانیان بەزاندووە و بارەگای سەربازییان دروستکردووە.[3]
- زاگرۆس هیوا، وتەبێژی کۆمیتەی پەیوەندی دەرەوەی کەجەکە، ئاماژە بەوەدەکات، کە لە هەفتانین و خواکورک، بە درێژایی 300 کیلۆمەتر شەڕ لەنێوان گەریلا و سوپای تورک هەیە، دەشڵیت: بەپێی ئامارەکانی
هەپەگەهەپەگە هەتا ئێستا 100 سەربازی تورک لەو شەڕەدا کوژراون، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە گەریلا لەناو خەڵکدا نامێنێتەوە و هەرێمی خۆی هەیە، دەوڵەتی تورک بە مەبەست هاوڵاتیان بۆردوومان دەکات.[4]
- لەو رۆژەوە ئۆپراسیۆنی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر حەفتانین دەستی پێکردووە بەرپرسانی باشووری کوردستان کارەبای ناوچەی حەفتانیان بڕیوە و رێگاش نادەن هاووڵاتییان هاتووچۆی ئاسایی بۆ گوندەکانیان و بە پێداویستی و خۆراکەوە بچنە ناوچەکانیان.[1]
- ئاساییش، قارەمان شوکری زەینەدین، رۆژنامەنووس و چالاکوان، لە کۆمەڵگەی سیرێ-ی سەر بەشارەدێی
شیلادزێشیلادزێ و دەستگیری کرد.[4]
دەرەوەی کوردستان
- رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی دەزگای دادی ئێران، داوای کردووە زەمینەی ئازادیی دەستوبردی کەمال حەسەن رەمەزان گیراوی سیاسیی خەڵکی
سەرێکانیسەرێکانی فەراهەم بکەن.[4]
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری ئەمرۆ 27ی حوزەیرانی راگەیاند و تیدا هاتووە کە ئەمرۆ 101 حاڵەتی مردن لە عێراق هەبووە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆناوە.[1]