🏠 Başlangıç
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Temas
ℹ️Hakkında!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Daha
📅 Kronoloji | RSS
📅 11-01-2021
باشووری کوردستان
- تەرمی رۆژنامەنووس شەهاب عوسمان گەڕێندرایەوە باشووری کوردستان و لە سلێمانی نێژرا.[1]
- سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە قوباد تاڵەبانی تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە.[1]
📅 08-01-2021
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە شاری مەهاباد، گۆڕی هونەرمەندی ناودار محەمەدی ماملێ لەلایەن چەند نەناسراوێکەوە دەشێوێندرێت.[1]
📅 06-01-2021
باشووری کوردستان
- لە پەڕڵەمانی کوردستان دەنگ درا بە کەمال ئەتروشی و بووە وەزیری سامانە سروشتییەکانی کوردستان، ئەم دانیشتنەی پەڕڵەمان پشێویی زۆری لێکەوتەوە و نوێنەرانی پارتی و نەوەی نوێ بووە شەڕیان و مشتومڕ و گاڵتەوگەپێکی زۆری لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە. بزووتنەوەی گۆڕانیش بوونە دووبەشەوە، بەشێکیان دەنگیان دا و بەشەکەی تر دژی وەستانەوە.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
📅 02-01-2021
باشووری کوردستان
- لە سنووری سەید سادق، لە جادەی نێوان پێنجوێن و سەید سادق، ئاڵایەکی داعش دانرا. پاش ئەوەی هێزەکانی ئاساییش ویستیان ئاڵاکە لاببەن، بۆمبێک پێیاندا تەقییەوە و دوو ئاساییش برینداربوون.[1]
--
📂 27 November
📝 Belgeler
📊 Anket ve istatistik
✌️ Şehitler
💚 Enfal kurbanları
☪ Isis kurbanı
😞 İçsavaş kurbanı
👩 Şiddet kurbanı
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
Old to new - ریزبەندی لە کۆنەوە بۆ نوێ New to old - ریزبەندی لە نوێوە بۆ کۆن
📅 27-11-2020

لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 27-11-2020

⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 3
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-2019

عەدنان کەریم نوێترین ئەلبومی گۆرانی خۆی بە ناوی شەوبا بڵاوکردەوە

باکووری کوردستان
- ئەمڕۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکەپەکەکە)یه و 41 تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنیدا، لە ساڵڕۆژی حیزبەکەیاندا پەکەکە ڕایدەگەیەنێت کە: له و ماویەدا 40 هەزار شەهیدی پێشکەش بە ئازادی کردووە.[2]
- لە ئەنقەرە ئەندام و بەڕێوەبەرانی هەدەپەهەدەپە، ئیهادە، سەندیکای سەس بە ئۆپەراسیۆنی قڕکردن چاویان کردەوە. لە ئەنجامی سەرداگرتنی ماڵاندا 11 کەس دەستگیرکران. لە ئەنجامی سەرداگرتندا، فاتیح کانات هاوسەرۆکی ئیهادەی ئەنقەرە، فیکرەت چالاگان و بەلکیسە یورتسەڤەر بەڕێوەبەرانی سەس و بەرەکەت کار ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە، مەزهەر یەرلیکایا ئەندامی هەدەپە، شەهریبان باشاک، ئەتهەم ئوزگان، سەباحەدین کارلی، کەمال ئاکالان، پەرفوم چۆلاک و زیا جەبەجی دەستگیرکران. هەروەها بەهجەد یڵدرم پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپەی سەمسوریش دەستگیرکرا. حاجی یوسف تۆپالئۆغلۆ پەیامنێری ئاژانسی دیهاش لە ناوچەی کەهتای سەمسور لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا. ڕاگەیەنرا لە کاتی دەستگیرکردندا هێزەکانی پۆلیس چەکیان لەسەر سەری تۆپالئۆغلۆ داناوە. لە ناوچەی وێرانشاری ڕوحالە گەڕەکی شرنەخ لە ئەنجامی سەرداگرتنی ماڵاندا عیرفان ئەردەم کە باوکی دوو منداڵە دەستگیرکرا. لە ئامەدئامەدیش محەمەد شێرین تونچ یاریدەدەری هاوسەرۆکی هەدەپە، سونگول داغ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی پەیاس دەستگیرکران. لە ناوچەی کەرجەوسی ئێلح محەمەد یڵدرم نوێنەری کەجەدە لە کەرجەوس دەستگیرکرا. بەم شێوەیە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 61 کەس دەستگیرکران و دواتر ژمارەیەکیان ئازادکران.[1]
باشووری کوردستان
- سەرۆکی تیمی لێکۆڵەرەوانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجومەنی ئاسایشی ئاگادارکردووەتەوە کە تیمەکەیان ناسنامەی 160 ئەندامی داعشداعشیان ئاشکراکردووە کە تۆمەتبارن بە کوشتنی ئێزدییەکانی شەنگالشەنگال لە ساڵی 2014.[2]

دووەم کۆنفرانسی بەشی یاسای زانکۆی کۆیە


- بەبەشداری زیاتر لە 200 کۆمپانیا، فێستیڤاڵی پایز لە شاری سلێمانیسلێمانی کرایەوە کە بەشێکی زۆری کۆمپانیاکان ئێرانین.[2]
- بە دروشمی (خاک و ئاومان دەکەینە سەرچاوەی ئابووریمان) سێهەمین پێشانگای کشتوکاڵی بۆ بەروومە خۆماڵییەکان بۆ 80 جوتیاری گەرمیان کرایەوە و وەزیری کشتوکاڵیش بەڵێنی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی و تەواوکردنی پرۆژە تەواونەکراوەکانیدا.[2]
- بوومەلەرزەیەک چەند ناوچەیەکی خانەقینخانەقینی هەژاند و زیانی گیانی و ماددی نەبووە. چەقی بوومەلەرزەکەش 34 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی خانەقینەوە دوور بووە.[3]
- هیومان رایتس ۆوچ راپۆرتێکی لەبارەی مامەڵەی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئاوارەکانی باکووری کوردستان لە کەمپی مەخموورمەخموور و سنووردارکردنی هاتووچۆی ئاوارەکانی ئەو کامپە بڵاوکردووەتەوە. هیومان رایتس وۆچ لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەبەوەدەکات، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی مانگی تەممووزی 2019ەوە، بە شێوەیەکی هەڕەمەکیانە گەمارۆیان خستووەتە سەر جموجۆڵ و هاتووچۆی ئاوارەکانی کامپی مەخموور کە کوردانی باکووری کوردستانی تێدا نیشتەجێن.[4]
- لە شاری هەولێرهەولێر لە هۆڵی چالاکی قوتابخانەکان هونەرمەند عەدنان کەریمعەدنان کەریم نوێترین ئەلبومی گۆرانی خۆی بە ناوی شەوبا بڵاوکردەوە.[3]
- بە بڕیاری دادگای کەرکوککەرکوک 50 دۆنم زەویی کشتوکاڵی لە جووتیارێکی کورد وەرگیرایەوە و بە عەرەبێکی هاوردە درا. ئەویش بەچاودێریی هێزە ئەمنییە عێراقییەکان زەوییەکەی کێڵا.[4]
- لە زانکۆی کۆیەزانکۆی کۆیە دووەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی بەشی یاسا سەبارەت بە نووسینەوەی دەستوورێکی هاوچەرخ بۆ هەرێمی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد و سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک لە بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی پرسی دەستووردەستوور لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارن.[5]
- ئەمڕۆ، ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد بەهاوکاری ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی، لە هۆڵی هۆتێل لەندەن ئای، لە شارۆچکەی کەلارکەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانگەرمیان، لە هەفتەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کۆنفرانسێکیان ئەنجامدا.[6]
- لە ناوچەی حەفتەغارحەفتەغاری شارۆچکەی داقوقداقوق، بەدەستڕێژی گوللەی کەسانی نادیار پێشمەرگەیەک و هاوسەرەکەی کوژران. وتیشی: کوژراوەکە ناوی (لەتیف مەجید)ە و پیشەی پێشمەرگەیە لە هێزەکانی حەفتا، هاوسەرەکەشی ناوی (ئەمەل ئەحمەد رۆستەم)ە و دانیشتووی گوندی مەنسوڕن.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، گوندەکانی قزعەلی و بیرکەت-ی سەر بە گرێ سپیگرێ سپییان تۆپباران کرد.[1]
- ناوەندی راگەیاندنی قەسەدەقەسەدە ڕایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامن. قەسەدە وتی، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر زڕگان و عەین عیسا.[1]
دەرەوەی کوردستان
- کونسوڵخانەی ئێران لە نەجەف سووتێنرا.[7]

کونسوڵخانەی ئێران لە نەجەف سووتێنرا


- ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری خۆرهەڵاتی سووریا بەردەوام دەبێت تا سەرجەم ئامانجەکانی بەدیدەهێنێت.[5]
- رێکخراوی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ، هیومان رایتس وۆچ رایدەگەیەنێت؛ تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا دوور لە یاسا خەڵکی لەسێدارەداوە و پێشێلکارییان بەرامبەر کورد کردووە. هیومن رایتس وۆچ لە راپۆرتێکدا روونیکردووەتەوە؛ گروپە چەکدارەکان لە ناوچەکانی سەرێکانیسەرێکانی و گرێسپی رێگریان لە گەڕانەوەی خێزانە کوردییەکان کردووە و بە شێوەیەکی نایاسایی دەستی بەسەر ماڵ و موڵکی هاووڵاتیانی ناوچەکەدا گرتووە.[5]
- سەید نەقوی حسێنی وتەبێژی کۆمسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێدا بەر لە دانیشتنی هاوبەشی کۆمسیۆنەکانی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان و شۆرا و ناوخۆی وڵات، ڕایگەیاند، لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکاندا نزیکەی 7 هەزار کەس دەستگیرکراون. ئەمەش لە کاتێکدایە چالاکوانان ڕایدەگەیەنن، ژمارەی دەستگیرکراوەکان زیاترە.[1]
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی مەغریب ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی کاڵای تورکی بازاڕەکانیانی داگیرکردووەو بەپێی پێویست کاڵای ئەوان ڕێگەی نادرێت بچێتە تورکیاوە، پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ تورکیادا ڕادەگرن.[6]

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 39
📂[ Daha...]
🖇 Bağlantılı öğeleri: 6
📊 Anket ve istatistik
1.👁️ئاماری شەڕو خۆڕاگریی شەڕڤانان لە بەرامبەر 48مین ڕۆژی هێرشەکانی تورکیادا
2.👁️بەهای ترانزێتی کاڵا لە رێگەی باشماخ دەگاتە زیاتر لە 2 ملیار دۆلار
3.👁️جە هەرێم جە 9ٚ مانگێنە 76 ژەنی کوشیێنێ
📝 Belgeler
1.👁️پەکەکە 41 ساڵە 40 هەزار شەهیدی داوە
📖 Kısa tanım
1.👁️خۆکوشتن لە رۆژهەڵاتی کوردستان پەرەدەستێنێ
✌️ Şehitler
1.👁️محمد ئەل-عەلی (ئاراس حەسەکە)
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-2018

بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ خانه‌قین روویدا

باکووری کوردستان
- پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، سەردانی داواکاری گشتیی دادگای کۆماری بورسایان کرد. ئەمە 766هەمین جارە کە پارێزەران سەردانی دادگای کۆماری بورسا دەکەن. بەڵام ئەم جارەش داواکارییەکەیان ڕەتکرایەوە.[5]
- بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر دەیان ماڵ لە پارێزگەی شرناخشرناخ. بە گوێرەی زانیارییەکان لە ناوەندی شارەکە 8، لە جزیر 18، لە سلۆپیسلۆپی 14، لە هەزەخ 9 و لە قلابان-یش کەسێک دەستگیر کراوە. ڕاگەیەنرا ئه و کەسانە بە بیانووی (ئەندامەتیی ڕێکخستن) و (پڕوپاگەندە کردن بۆ ڕێکخستن دەستگیرکراون و ڕەوانەی بەڕەوەبەرایەتیی ئاسایش کراون.[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دانیشتووانی سنووری کرماشانکرماشان، بەهۆی ترس لە بوومەلەرزەبوومەلەرزە لە دەرەوەی ماڵەکانیان ڕۆژ دەکەنەوە.[2]
- عێزەت نەسری چالاکی کرێکاریی کورد، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانەکەی بەپێی حوکمی دادگوستەریی شاری سەقزسەقز، خۆی بە ناوەندە قەزایییەکان ناساند و بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.[6]
- کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی مێهدی ئەمینی، کوڕی مەجید خەڵکی گوندی نەنووری شاری بانەبانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا.[6]
- ستوانی یەکەم مستەفا عەبدولمەلەکی، خەڵکی شاری قوروە و فەرماندەی پاسگای سنووری بروێشکان، لە گوردانی نووری شاری بانە، لە شەڕ و تێکەڵچوونێکدا لەگەڵ کەسانێکی نەناسراو کوژرا.[6]
باشووری کوردستان
- لە دادگای بەرایی هەڵەبجەهەڵەبجە و بە ئامادەبوونی پارێزەرانی نێودەوڵەتی و کەسوکاری شەهیدان و پارێزەری کۆمپانیاکانی فرۆشتنی چەکی کیمیایی، پرۆسەی دادگایکردنی فرۆشتنی چەکی کیمیایی بە رژێمی بەعس دەستیپێکرد.[1]

هاووڵاتیان و ئەندامان ڕوو لە بارەگاکەی تەڤگەر دەکەن


- شەوی ڕابردوو ئاگر لە بازاڕی قەیسەری شاری کەرکوککەرکوک کەوتەوە، بەو هۆیەوە زیاتر لە 300 دوکانی بازاڕەکە بە کەلوپەلەکانی ناویانەوە سووتان.[2]
- هێزەکانی ئاسایش لە سلێمانیسلێمانی چوونە بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و پێیان ڕاگەیاندوون، کە بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە دەبێت بارەگاکەیان داخەن و بۆ ئەو مەبەستەش دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەری ئازادییش لە کۆبوونەوەدایە و هێزەکانی ئاسایشیش گەمارۆ بارەگاکەیان داوە و لە چاوەڕوانیی داخستنیدان. هاوڵاتیان و ئەندامانی تەڤگەر ڕوو لە بارەگای تەڤگەری ئازادیی دەکەن بە مەبەستیی پشتگیریی.[2]
- محەمەد عەبدوڵڵا، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە، کە بارەگانیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان بکەن و دابخرێت، دەشڵێت: ئەگەر بەزۆریش ئێمەیان کردە دەرەوە، ڕێگای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دیموکراسییانە دەگرینە بەر.[2]
- ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەپەکەکە لە چیاکانی کوردستان بە مەراسیمێک پیرۆزکرا.[2]
- دانیشتوانی گوندەکانی سنووری شارۆچکەی داقوقداقوق خۆپیشاندانێکیان ساز کرد بەمەبەستی ڕێگرتن لەچوونی عەرەبەکان بەپاڵپشتی هێزە ئەمنییەکان بۆ گوندەکانیان.[3]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لە شارۆچەکەی خانەقینخانەقینی داوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.[1]
- مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەکەی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی بە شەراکەتی راستەقینە و بڕیاری هاوبەش و بەرپرسیارێتی هاوبەش، بەشداری کابینەی نوێی حکومەت دەکات.[4]
- فیلمی (14ی تەمووز) کە باس لە بەرخۆدانی مێژوویی پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان (پەکەکە) لە زیندانی ئامەدئامەد دەکات، بڕیار بوو لە ڕۆژی 1ی کانوونی یەکەم\10ی سەرماوەز بەدوا‌، لە سینەما سالمی شاری سلێمانی نمایش بکرێت، بەڵام بە بڕیاری ئاسایشی گشتیی سلێمانی نمایشی فیلمەکە قەدەغە کرا.[5]
- گەنجانی باڵەکایەتیباڵەکایەتی بەبۆنەی 41 ساڵەی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە ڕۆشتنە شوێنی گەریلاکان و بە یاریە ئاگرینەکان چیاکانیان ڕوناک کردەوە، بەو شێوەیە پیرۆزبایی خۆیان بۆ ئەو یادە دەربڕی.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەمریکا بەردەوامە لەفراوانکردنی توانا سەربازیەکانی خۆی لەرۆژئاوای کوردستان و لەناوچەی گرێ سپیگرێ سپی سەربازگەیەک لەنێوان سنوری تورکیا- رۆژئاوا دادەمەزرێنێت.[3]

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 16
📂[ Daha...]
🖇 Bağlantılı öğeleri: 6
📊 Anket ve istatistik
1.👁️لە شارەدێی قەراجی سەر بە شارۆچکەی مەخمور پرۆسەی خوێندن پەکیکەوتووە
2.👁️هۆشداری دەدرێت لە ئەگەری نەمانی خوێندنی کوردی لە خورماتوو
📝 Belgeler
1.👁️نابێ رێگا بدەین بە پاساوی نەبونی مۆڵەت، نوسینگەو بارەگای هیچ حزب و رێکخراوێک یاساغ بکرێت
2.👁️هەپەگە: لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکەدا 15 سەربازی سوپای تورکیا کوژران
3.👁️وەزارەتی پەروەردەی هەرێم چوونی دەزگاکانی راگەیاندن و کردنەوەی پێشانگا و پڕۆپاگەندەکردن بۆ کاڵاوشمەک لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەدەکات
☂️ Parti ve Organizasyonlar
1.👁️تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-2017

27-11-2017

باکووری کوردستان
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە ئەنەقەرەی پایتەخت و شاری کۆجاعەلیی تورکیا هێرش کرایە سەر چالاکوانانی هەدەپەهەدەپە و دەستگیرکران. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بە دەستی ڕۆژنیوز گەیشتوون، لە ئەنقەرەی پایتەخت، حسێن گۆزان، ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە و هاندە کایا و بیرسەن جەلال، ئەندامانی هەدەپە دەستگیرکران. هەروەها لە شاری کۆجاعەلی، هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چەندنین چالاکوان و دەستگیریان کردن، ناسنامەی ئەو چەند چالاکوانە بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە: ئایتەن یڵماز و قادر دەمیر، هەروەها هێرشیان کردە سەر ماڵی ئیبراهیم یڵماز بەڵام بەهۆی ئەوەی کە لە ماڵ نەبوو نەیانتوانیوە دەستگیری بکەن.[3]
- فیکرەت باشکایا سەرۆکی زانکۆی ئۆزگۆر، بە تۆمەتی هاوکاری دارایی و پروپاگەندە بۆ پەکەکەپەکەکە لەتۆڕەکۆمەڵایەتيیەکان، دەستگیردەکرێت.[2]
باشووری کوردستان
- بەرەی تورکمانیبەرەی تورکمانی عێراقی رادەگەیێنێت لێدوانەکانی سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی کەرکووککەرکووک و مادەی 140مادەی 140، لایەنگریی حیزبین و بە هەمووشێوەیەک رەتیدەکەنەوە فوئاد مەعسوومفوئاد مەعسووم رۆڵ لە چارەسەرکردنی کێشەکە بگێڕێت.[1]
- لە شارۆچکەی کفریکفری ژمارەیەک چەکداری نەناسراو تەقە لە ماڵی بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان و ڕۆژنامەنووسێک دەکەن.[2]
- هەڵمەتی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان لە شاری هەولێرهەولێر دەستیپێکرد و ڕێگریی لە تیمی ڕۆژنیوز کرا، کە ڕووماڵی مەراسیمەکە بکات.[3]
- سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی لەدوای 16ی ئۆکتۆبەر لە کەرکووک دروستبوون، سەردانی ئەو پارێزگایەی کرد، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیشدا رایگەیاند ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تاوەکو هەڵبژاردن دەمێنێتەوە.[1]
- سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات کە لە چەند زیندانێکی هەرێم حاڵەتی ئازار و ئەشکەنجەدان هەبووە بەرپرسێکی حکومەتیش ئاماژە بەوەدەکات کە لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ بۆ لێکۆڵینەوە بارودۆخی زیندانیان.[2]
- مەلا بەختیارمەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت: دوای کاردانەوەی دەوڵەتانی جیهان‌ و دەوڵەتانی ئیقلیمی و کارەساتی کەرکووک، داڕمانێکی دەرونیی چاوەڕواننەکراو هاتووەتە ئاراوە، لەژێر کاریگەرییەکانیدا بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی و لایەنەکان هەر وەکو نە بایان دیبێ‌‌ و نە باران، خۆیان وا پیشاندەدەن کە لە نووکەوە تا کۆتایی گشتپرسییان قبوڵ نەبووە. ئەمەش سەراپا پێچەوانەی راستییەکانە. بەندە، دەتوانم بەڕەهاییەوە بڵێم یەک ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیش نادۆزیتەوە دژی گشتپرسی بووبێ، واژۆی هەموویانم لەلایە.[1]
- بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی بناری قەندیلقەندیل، چلەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەپەکەکە، بە ئاهەنگێک لە بناری قەندیل پیرۆز کرا.[3]
- سێ‌ شەوە لەسەر یەک لە نزیک شارۆچکەی خدرانخدرانی سەر بە شارۆچکەی دووکاندووکان چەند هەلیکۆپتەرێکی جەنگی نەناسراو بە ئاراستەی ئاوی دووکان تەقە دەکەن، بەڕێوەبەری شارەدێی خدرانیش روونکردنەوە دەدات و دەڵێت ئاگاداریان کردوونەتەوە کە مەشق و راهێنان دەکەن.[1]
- کونسوڵخانەی بریتانیا لە هەولێر رایدەگەیەنێت، هاوکاریی داراییان پێشکەش بە خێزان و هاوڵاتیانی زەرەرمەندی بومەلەرزەکەی هەرێمی کوردستان دەکەن، هاوکارییەکانیش بەپێی خێزان و ئەندامانی خێزان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.[2]
- ئەو ئەفسەرە عەرەبەی ئاڵای کوردستانی لەبینای پارێزگای کەرکوک خستەخوارەوە، شەوی رابردوو لە بەغدا کوژرا. نێوبراو ناوی ئەحمەد سەڵاح جەراح بوو.[4]
- کاتژمێر 08:30ی ئەمشەو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، چیای ئاسۆس-یان بۆردوومان کرد بەهۆی ئەم بۆردوومانەوە سێ گەریللای پەکەکە شەهیدبوون.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- هێزە هاوپەیمانەکان کە لە لایەن ئەمریکاوە پێشڕەوی دەکرێن رایدەگەیەنێت، بەردەوام دەبن لە پڕچەکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەومەرجەی پابەندبن بە ئامانجەکەیان کە شەڕکردن و تێکشکاندنی داعشداعشە.[2]
- وەزیری بەرگری تورکیا راگەیاند، لە رۆژی سێشەممە یان چوارشەممەی داهاتوو ئۆپراسیۆنی عەفرینعەفرین دەستپێدەکەن.[2]

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 12
📂[ Daha...]
🖇 Bağlantılı öğeleri: 13
📊 Anket ve istatistik
1.👁️ئاماری زیانی بومەلەرزەکەی دەربەندیخان بڵاوکرایەوە
2.👁️لە دهۆک لە 10 مانگی 2017دا 15 کەس لە پاڵاوگە نەوتییەکان سووتاون
3.👁️لە ماوەی هەشت مانگی 2017دا 56 هەزار ئاژەڵ هێنراوەتە سلێمانی
📝 Belgeler
1.👁️24 پەرلەمانتار، ئاشتی هەورامی بانگهێشتی پەرلەمان دەکەن بۆ لێپرسینەوە
2.👁️پەیڕەوی دامەزراندن و بژارکردنی تۆماری دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان
3.👁️هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی دوو چالاکی گەریلاکانەوە بڵاوکردەوە
4.👁️وتاری نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە هەڵمەتی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی لە هەولێر
📖 Kısa tanım
1.👁️Israel Should Arm The Kurds
2.👁️بە ئەرکی قانوونی خۆمان هەستاوین
👫 Kişiler
1.👁️سامی کەمال
✌️ Şehitler
1.👁️ئەحمەد حەبەش
2.👁️سالار سۆفی
3.👁️موحسن سەید ئیبراهیم
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-2016

ئۆتۆمبێلی دوو لە ئەندامانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی

- ئۆتۆمبێلی دوو لە ئەندامانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانیسلێمانی سوتێنران.
- لە گوندێکی سەربە شارۆچکەی شەدادیەی سەربە شاری حەسەکەحەسەکە، لە نێوان شەڕڤانشەڕڤانانی یەپەگەیەپەگە و چەتەکانی داعشداعشدا شەڕێکی سەخت روویدا و لە ئەنجامدا 57 چەتەی داعش کوژراون.
- جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی دەستپێکردنەوەی دەوامی لەبەشێک لە کۆلێژەکان راگەیاند، لەکاتێکدا بەشێک لەمامۆستایان و فەرمانبەران بەردوامن لە بایکۆت.
- دوو گۆڕی بەکۆمەڵی ئێزدییەکان کەلەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژراون ئەمڕۆ، لە نزیک موسڵ دۆزرانەوە و لانیکەم روفاتی 18 کەسی تێدایە.
- لە سنوری شارەدێی سیدەکانسیدەکانی سەربە شارۆچکەی سۆرانسۆران بە هۆی تەقینەوەی مین دوو هاووڵاتی بوونە قوربانی و یەکێکیان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
- فڕۆکەکانی سوپای تورکیا دەستیان کرد بە بۆردومانی قەندیلقەندیل لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 5
📂[ Daha...]
🖇 Bağlantılı öğeleri: 4
📊 Anket ve istatistik
1.👁️پۆلیسی دارستانی هەڵەبجە زیاتر لە 75 سەرپێچیکار دەستگیر دەکات
📝 Belgeler
1.👁️ئاسایشی هەولێر دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی هۆشیار ئیسماعیل دەستگیردەکات
👫 Kişiler
1.👁️سەلام فەرەج
2.👁️وریا حاجی ئەحمەد حەمەدەمین کۆیی - مام وریا
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-2015
27-11-2015
📅 Tarih ve olay

دەرەوەی کوردستان
- لە پێشهاتێکی نوێدا دوای خستنەخوارەی فڕۆکەیەکی رووسی لەلایەن فڕۆکەیەکی تورکییەوە بەبیانووی ئەوەی سنووری ئاسمانیی وڵاتەکەیانی بەزانووە و دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەڕەشەی رووسیا، تورکیا بڕیاریدا فڕۆکەکانی نەچنە سەر ئاسمانی سوریا.

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 2
📊 Anket ve istatistik
1.👁️دانا گاز: کەیسێکمان لە هەرێمی کوردستان بردەوە
🎵 Yapıt
1.👁️چیرۆکی مردن لەبەهەشتا
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-2014

تەرمی عەتا محەمەد حاجی مەحمود

- تەرمی عەتا محەمەد حاجی مەحمود بەرەو گوڵەخانە بەرێکرا.
- لە گوندی گرد کاوڕ سەر بە ناحیەی زوممار لەموسڵ خانوویەک کە پێشتر لەلایەن داعش بۆمبڕێژکرا بوو بە پێشمەرگە تەقیەوە 4 پێشمەرگە شەهیدبون‌و دوانی تریش بریندار بوون.

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 1
📂[ Daha...]
🖇 Bağlantılı öğeleri: 8
📊 Anket ve istatistik
1.👁️بودجەی‌ عێراق بۆ ساڵی‌ 2015 دەگاتە نزیکەی‌ 108 ترلیۆن دینار
2.👁️لە ماوەی یەک ساڵ نزیکەی یەک ملیۆن و 650 هەزار کەس لە تورکمان و کورد و عەرەب لە سووریاوە بۆ تورکیا هاتوون
3.👁️هەر مانگێک لەسلێمانی 10 هەزار تۆن سەوزە دەخورێت
📝 Belgeler
1.👁️پەیامی هاوخەمی سکرتێری گشتیی YNDK بۆ بەڕێز کاک محەمەدی حاجی مەحمود
2.👁️راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی (حسدک) لەکۆتایی پرسەی شەهیدی سەرکردە (عەتا محەمەد حاجی مەحمود)
3.👁️سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بە بۆنەی سی و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە، نامەیەک ئاراستەی هاوسەرۆکایەتی کۆما جڤاکا کوردستان
👫 Kişiler
1.👁️سۆران ئیسماعیل
✌️ Şehitler
1.👁️محەمەد ئیسلام عوسمان
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-2013

لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 27-11-2013

باشووری کوردستان
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، چەند رێکخراوێکی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەشاری هەولێرهەولێر گردبونەوه و وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان، دارشەق و عەرەبانەکانیان شکاند.
- لە شارەدێی جەبارەی سەر بەشارۆچکەی کفریکفری ئۆتۆمبێلێکی مین رێژکراو بەهێزێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و 2 کوژار و چەندین بریندار هەیە.
- لەسەر کێشەی زەوی وزار، ژمارەیەک هاوڵاتی سەربەعەشرەتی هەرکی پەلاماری قایمقامی قەزای خەباتیاندا و بەو هۆیەوە ژمارەکیان لێ دەستگییر کرا.

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 2
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-2012
27-11-2012
📅 Tarih ve olay

- زنجیرەیەک تەقینەوەی یەک لەدوای یەک شاری کەرکوکی هەژاند و بەهۆیەوە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
- دوو خێزان لە گەڕەکی حەمرینی کەلار بەهۆی منداڵەوە دەبێتە شەڕیانو بەوهۆیەوە حەوت کەس لە هەردوولایان بە چەقۆ برینداربوون کە یەکێکیان ئافرەتە. ()
- بەبیانووی خراپبوونی کەشتی ئیمراڵیەوە جارێکی تر رێگە نەدرا پارێزەرانی چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پێشووی پارتی کرێکارانی کوردستان بکەوێت.

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-2011
27-11-2011
📅 Tarih ve olay

⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 2
👫 Kişiler
1.👁️عیزەتی خۆشنووس
🔤 Tümceler
1.👁️ئاخنین
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-2010
27-11-2010
📅 Tarih ve olay

⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 1
🎵 Yapıt
1.👁️باخچە هەڵواسراوەکانی بابلم
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-2008
27-11-2008
📅 Tarih ve olay

⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 2
📕 Kütüphane
1.👁️الموسوعة الكبرى لمشاهير الكرد عبر التاريخ المجلد 1
2.👁️الموسوعة الکبری لمشاهير الکرد عبر التاريخ المجلد 7
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-2004
27-11-2004
📅 Tarih ve olay

- کردنەوەی نەخۆشخانەی زەیتوون لەلایەن سوپای کۆرییەوە لە هەولێر.
- کۆنفڕانسی 4ەمی یەکێتیی مافپەروەرانی کوردستان، شایانی باسە یەکێتی لەم کۆنفڕانسەدا بەشداریی نەکرد.

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-2003
27-11-2003
📅 Tarih ve olay

- چوونی سەرۆکی ئامریکا جۆرج بوش بۆ بەغدا و لەوێ جەلال تاڵەبانی چاوی پێی کەوت.

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-2002
27-11-2002
📅 Tarih ve olay

- کۆبوونەوەی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی فەڕەنسی بۆ کاروباری دەرەوە لە پاریس.
- یەکێتیی رۆژنامەنووسانی جیهانی لە بڕۆکسل بەشێوەیەکی فەڕمی دانینا بە یەکێتی رۆژنامەنوونانی کوردستان و وەک ئەندامێکی هەمیشەییش لەو یەکێتییە جیهانییەدا وەرگیرا.

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-1998
27-11-1998
📅 Tarih ve olay

⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 2
✌️ Şehitler
1.👁️جەمیل ئۆزاڵپ
2.👁️زەهرا رزگار
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-1994
27-11-1994
📅 Tarih ve olay

- کوژرانی نوری ئیسماعیل نانە کەلی، لەگەڵ یەکێک لە پارێزگارەکانیدا لە هەولێر، نێوبراو ئەندامێکی بەرزی ینک و دوای راپەرین سەرۆکی دادگای باڵای کوردستان بوو.

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-1993
27-11-1993
📅 Tarih ve olay

⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 4
✌️ Şehitler
1.👁️ئیحسان کارابابا
2.👁️بەدرەدین کاراتای
3.👁️بەهجەت بارش
4.👁️قاسم ئۆروچ کارابابا
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-1985
27-11-1985
📅 Tarih ve olay

⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 7
✌️ Şehitler
1.👁️ئومێد قادر محێدین عەزیز ناسراو بە شاخەوان
2.👁️ئەمین محەمەد ڕەزا گلی
3.👁️عەبدولڕەزاق ئەحمەد ئەمین
4.👁️عەبدولڕەزاق سابر ئەحمەد ئەمین
5.👁️عەبدولڕەزاق ساڵح حەمەدئەمین دۆنە
6.👁️یاسین برایم باولی – قەراج
7.👁️یاسین سدیق حوسێن خدر ناسراو بە یاسین قەراجی
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-1983
27-11-1983
📅 Tarih ve olay

⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 1
👫 Kişiler
1.👁️هیوا عەبدولڕەحمان حەسەن
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-1978

ئەو خانووەی کە یەکەم کۆبوونەوەی پەکەکەی تێداکرا

باکووری کوردستان
- دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکەپەکەکە.

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-1977
27-11-1977
📅 Tarih ve olay

⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 2
✌️ Şehitler
1.👁️ئەحمەد حەسەن (خزر)
2.👁️احمد حسن (خضر)
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-1976
27-11-1976
📅 Tarih ve olay

- گەڕانەوەی د. قاسملۆ بۆ ئەوروپا، شایانی باسە کە زۆربەی ئەندامانی حدکا لەسەر ئەم گەڕانەوەیە ناڕازی بوون.

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-1973
27-11-1973
📅 Tarih ve olay

⚠️ Bu başlık Kurdipedia 📏 Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardı

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0
🖇 Bağlantılı öğeleri: 1
👫 Kişiler
1.👁️قادر جەمیل پاشا
📂[ Daha...]

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-1946
27-11-1946
📅 Tarih ve olay

- جۆرج ئالێنی باڵوێزی نوێی ئامریکا، لە تاران رایگەیاند، کە ئامریکا بەتەواوی زەویی ئێران دەپارێزێت و دەیەوێت حوکومەتی نێوەندیی ئێران بەهێز بێت.

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

📅 27-11-1940
27-11-1940
📅 Tarih ve olay

- کۆچی دوایی شێخ بابا عەلی تەکیە لە سلێمانی.

✍️ Bu başlığı düzenle |
📚 İlgili Dosyalar: 0

⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü

PDF formatında tüm olayları kronolojisi indir
Please wait...

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sayfa oluşturma süresi: 0,608 saniye!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574