باکووری کوردستان
- بە بڕیاری پارێزگار (والی)ی دەوڵەتی تورک لە گوندەکانی ئاغاچپنار و ئایرانجلار-ی سەر بە شاری
بەدلیسبەدلیس هاتووچۆ قەدەغە کرا.[5]
- دادگای سزا قورسەکانی
ئامەدئامەد دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد و 40 ئەندامی دیکەی سەندیکاکە کردووەتەوە. بەڕێوەبەرانی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد پێیانوایە، گرنگی ئەو سەندیکایە لە ئاستی نێودەوڵەتی وایکردووە کە حکومەت گوشاری زیاتری لەسەر دروستبکات.[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ڕزگار محەممەدی لە بەخشی لاجانی شاری
پیرانشارپیرانشار و لە نزیک شاری گەردکشانه، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کرا.[7]
- سامان ساڵحی تەمەن 24 ساڵ خەڵکی گەڕەکی قەوەخی
سەقزسەقز و محەممەد کەریمی خەڵکی گوندی شوێ سەر بە شاری
بانهبانه لە چیاکانی دەورووبەری گوندی بروێشکانی سەر بە بەخشی نەنۆر بە هۆی سەرما گیانیان لە دەست دا.[7]
باشووری کوردستان
- بڕیار بوو دژی بۆردوومان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باشوری کوردستان، هاوکات بۆ پشتیوانی سەرهەڵدانەکانی بادینان دژی داگیرکاریی، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لە شاری
دهۆکدهۆک بەڕێوەبچێت.[3] ئاسایشی پارتی ڕێگری لە خۆپیشاندانەکە کرد و چەندین هاوڵاتی، ڕۆژنامەوان و چالاکیی مەدەنی دەستگیر کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژنامەوان گوهدار زێباری و دوو چالاکی دیکە لە بازگەی ئاکرێ – دهۆک لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی پەدەکە-وە دەستگیر کراون. سەرچاوەیەک بە بۆ ڕۆژ نیووزی ڕاگەیاندووە، ئه و ڕۆژنامەوان و چالاکانەی کۆمەڵگەی سیڤیل ویستوویانە بچنە دهۆک بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە خۆپیشاندان بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە ڕاپەڕینی گەلی شیلادزێ و ئیدانەکردنی داگیرکاریی تورکیا.[5][3]

لە بادینان دەیان ڕۆژنامەوان و چالاکی مەدەنی دەستگیرکران
-
ئەیهان سەعیدئەیهان سەعید، ڕۆژنامەنووس و بەرپرسی سەنتەری میترۆ لە پارێزگای دهۆک، لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکرا.[3]
- لیژنەی داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان ئیدانەی دەستگیرکردنی رۆژنامەنوسان دەکات لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە لە شاری دهۆک لە کاتی روماڵی خۆپیشاندان بۆ پشتگیری کردنی خۆپیشاندەرانی شیلادزێ.[4]
- بەهۆی بەرزبوونەوەی زۆری رێژەی ئاستی ئاو، رێگەی سەرەکی نێوان
سۆرانسۆران–
هەولێرهەولێر داخرا و تیمەکانیش سەرقاڵی کردنەوەی رێگەکەن.[2]
- بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی
بەنداوی سماقوڵیبەنداوی سماقوڵی جارێکی دیکە، رێگەکە بە رووی شۆفێراندا داخرا، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی
کۆیەکۆیەش هۆشداری بە شۆفێران دەدات لەئەگەری رۆیشتنیان بەناو ئاوەکەدا مەترسی لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دروستدەبێت.[2]
- لە رۆیاڵ مۆڵی هەولێر ئاگرێک کەوتەوەو بەهۆی رووداوەکەشەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.[4]
- ڕۆژنامەنووس
گوهدار زێباریگوهدار زێباری و دوو چالاکوانی دیکە لە بازگەی
ئاکرێئاکرێ – دهۆک لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکران.[3]
- خوێندنگایەکی خوێندنی کوردی لە
خانەقینخانەقین گڕیگرت. به و هۆیەشەوەێکی زیانێکی زۆری ماددی بەر خوێندنگاکە کەوتووە.[4]
- لە هۆڵی سەرۆکایەتی
زانکۆی کۆیەزانکۆی کۆیە فێستیڤاڵێک بۆ شاعیران ڕێکخراو یەکەم تا سێیەمی سەرکەوتوان خەڵات کران.[2]
- ناوەندی
جەمال عیرفانجەمال عیرفان پێشانگایەکی کتێبی لە
چەمچەماڵچەمچەماڵ کردەوە و تێیدا زیاتر لە 650 ناونیشانی کتێبی تێدا نمایشکرا.[4]
- هێزێکی لیوای 61 ناسراو بە (یەکەی شەڕکەری تایبەت) لەبەغداوە گەیشتنە سەنتەری شاری
کەرکوککەرکوک، بڕیاریشە لەچەند رۆژی داهاتوودا تەواوی هیزەکە بگات بۆ ئەوەی مەلەفی ئەمنی بگرنەدەست.[2]
- بەهۆی بەردەوامی بارانبارین و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی چەمی چەقان و کەنی زەرد، لە ژمارەیەک گەڕەکی شارۆچکەی سەیدسادق لافاو دروستبووە و پردێک لافاو بردویەتی و تیمەکانی بەرگری شارستانیش لە ئامادەباشیدان بۆ بەدەمەوەچوونی هاووڵاتیان.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی تورک، ئەمڕۆ گوندی سۆخانەکێ-ی سەر بە ناوچەی شێراوا-ی
عەفرینعەفرینی بۆردومان کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، بۆردومانەکە تا کاتژمێر 16:30 بە کاتی ناوچەکە بەردەوام بووە و لایەنی کەم 10 گولەی تۆپ بە ناوچەوکە کەوتوون، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.[5]
- لەسەر ڕێگەی عەفرین - جندرێس لە کاتی تێپەڕبوونی تراکتۆرێکدا مینێک تەقییەوە. بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا 2 کەس کوژراون کە لەنێو تراکتۆرەکەدا بوون.[5]
دەرەوەی کوردستان
-
میر تەحسین بەگمیر تەحسین بەگ، میری ئێزدییان لە نەخۆشخانەیەکی شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.[1]

پرسەی میر تەحسین بەگ لە ئەڵمانیا
- لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا پرسەی میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی کوردستان و جیهان بۆ ماوەی سێ رۆژ بەڕێوەدەچێت. دواتریش تەرمەکەی دەهێندرێتەوە کوردستان.[6]
- 27هەمین کۆنگرەی مانگی سووری کوردستان بە بەشداریی 100 ئەندام و چەندین میوان لە شاری بۆن-ی ئەڵمانیا ساز کرا.[5]
- پارتی کۆمۆنیستی فەڕەنسا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا کە مانگی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، 2 ژنی کوردی کاندید کرد.[5]
- کاربەدەستانی تاران و شام لەسەر 11 پەیمانی هاوکاریی ئابووریی (ستراتیژ و ماوەدرێژ) ڕێککەوتن. ئەم پەیمانانە هانی وەبەرهێنەرانی ئێران دەدەن بۆ ئەوەی ڕوو لە سووریا بکەن.[5]