Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان | RSS
📅 20-09-2020
باکووری کوردستان
- یادی ئاپێ موسا عەنتەر لەسەر گۆڕەکەی لە ناوچەی نسێبینی مێردین کرایەوە و تەیییب تەمەل پەرلەمانتاری هەدەپە لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا قسەی کرد و وتی، ئاپێ مووسا لە هەموو تێکۆشینەکانی چاپەمەنی ئازاددا دەژی.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دانیشتنی دادگای هۆشمەند عەلیپوور، بەندکراوی سیاسیی کورد لە لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی شاری سنە بەڕێوەچوو و بڕیارە حوکمەکەی حەوتووی رابردوو بە پارێزەرەکەی ڕابگەیەندرێت.[6]
- ئەرسەلان هیدایەتی، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی قوروە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندان
📅 19-09-2020
باکووری کوردستان
- هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوەند و ناوچەکانی پارێزگای بەدلیس هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و 5 هاووڵاتییان دەستگیرکرد و دادگای دەوڵەتی تورکیش سزای زیندانیکردنی بەسەر 4 هاووڵاتییاندا سەپاند.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ژنێکی گەنجی خەڵکی گوندی زەنگۆ سەر بە شاری سەڵماس بە ناوی مریەم ئەتمانی، بەهۆی ئەو برینانەی بەهۆی سووتانەوە لەسەر جەستەی بوون، لە یەکێک لە ناوەندە تەندروستییەکانی شاری ئورمیە گیانی لەدەستدا. بەگوتەی سەرچاوەیەکی هەن
📅 18-09-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنوورەکانی شاری شنۆ سێ شوانی خەڵکی گوندی ”لولکان“سە ربە ناوچەی دەشتە بێڵیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا شوانێکیان بە ناوی ”حەسەن خەندەپوور“ کوژراوە. لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران دوو شوانی دیکەش بریندار بوون.[6]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی کێستەیان لە ناوچەی بێگۆڤا لە سنووری شارۆچکەی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک بۆردومانکرد.[1]
- لە ئاکامی گەریلاکانی هێرشێکی پارتی کرێکارانی کوردستان-
📅 17-09-2020
باکووری کوردستان
- لە چوارچێوەی کەمپینی خۆمان دەپارێزین کە لە لایەن بزوتنەوەی ژنانی ئازادەوە دەستی پێکردبوو، لە شاری جۆلەمێگ چالاکیەک بەڕێوەچوو. لە چالاکیەکەدا کە لە بەردەم ناوەندی هەدەپەی شارەکە دەستی پێکرد، پانکارتی خۆمان دەپارێزین بەرز کرایەوە. لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە کە لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی بزوتنەوەی ئازادی ژنان کە بە دروشمی 'خۆمان دەپارێزین' لە شاری جۆلەمێرگ بەرێوە چوو، دەستگیر کرا و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆ کرا.[1]
- داواکاری گشتیی ئامەد داوای هێنانەوە بۆ تورکیا و دە
--
📂 29 January
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
Old to new - ریزبەندی لە کۆنەوە بۆ نوێ New to old - ریزبەندی لە نوێوە بۆ کۆن
📅 29-01-2020

دیداری مەولانا و سروتی خانەقای مەولەوی سازدەکرێت

رۆژهەڵاتی کوردستان
- بە هاتنی یەکەمین چوارشەممەی چلەی زستانچلەی زستان، لە گوندی هەورامانی تەخت پۆل پۆل خەڵک لە میوانان و خەڵکی ناوچەکە روودەکەنە گوندەکە بۆ بەشداربوون لە جەژنی پیر شالیارپیر شالیاردا کە چەندین سیمای ئایینی و کلتوری تێیدا بەرجەستە دەبن.[4]

پیرشالیار.. جەژنێکی گەرم لەنێو کەشوهەوایەکی بەفراویدا


- دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی شاپوور حەبیبی کوڕی عیسا و فەرزین رۆستەمی کوڕی عەلی، خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ سەر بە شاری سنەسنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کران.[6]
- شەوی رابردوو بومەلەرزەیەک لەسنوری ناوچەی سۆماری سەربە پارێزگای کرماشانکرماشان بەگوڕی 4.5 پلەی رێختەر روویدا.[1]
- بومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.7 پلەی رێختەر لە شاری نەغەدەنەغەدەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویدا.[1]
باشووری کوردستان
- دیداری مەولانا جەلالەدینی بەڵخی بۆ مامۆستا لهۆن قادر لەگەڵ گروپی تایبەت بە سروتی خانەقای مەولەوی لە هەڵەبجەهەڵەبجە ساز دەکرێت و لە دیدارەکەدا سەرجەم تێڕوانینە بەرزەکانی مەولانا لەباری عەشق و مۆسیقا و دین و ئەدەب دەخرێنە روو.[1]
- ئەمڕۆ لە شارەدێی بێتواتەبێتواتە لەسەر کێشەیەکی کۆن، چەند کەسێک رێگە بە کوڕی فەرماندەیەکی سەربازیی دەگرن و بە دەستڕێژی گوللە دەیکوژن. بە وتەی کەس و کاری کوژراوەکە، قوربانیەکە ناوی فەرمانە و کوڕی لیوا سەمەد بێتواتیە و تەمەنی 30 ساڵە و خێزاندارە. فەرمان سەمەد ئاژەڵدارە و بەیانی ئەمڕۆ کاتێک ئاژەڵەکانی بەرەو ناوچە شاخاویەکانی بێتواتە بردووە، چەند کەسێک کە پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتی هەبووە لەنێوانیان چونەتە سەر رێگای و کوشتویانە.[5]
- لە گوندی دۆگورێ-ی سەر بە شارەدێی سنوونێی سنووری شنگالشنگال، تەرمی ئەفسەرێکی هێزی پاراستنی ئێزیدخانی سەر بە حەیدەر شەشۆ، بە ناوی حوسێن خەلەف شڤان، دۆزرایەوە. سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە ئەو ئەفسەرە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە شەوی رابردوو کوژراوە.[3][5]
- میخائیل بەگدانۆڤ، نوێنەری سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە هەولێرهەولێر.[5]
- بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاندبوو، ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە سنوورەکانی ئێران و لە هەرێمی کوردستانیش بڵاوبووەتەوە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش هەواڵەکە رەتدەکاتەوە.[7]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە نزیک گوندی هۆشانی گرێ سپیگرێ سپی لە سەر رێگای M4 هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێڵێکی خەڵکی مەدەنی. چەندین کەس برینداربوون کە زۆربەیان منداڵن.[2]
- سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی، گوندی سۆخانکێ و ئاقیبە-ی سەربە شێراوە و گوندی ئم ئەلخێر لە ناوچەی تل تەمر بۆردوومان کرد.[2]
- چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی ئەل حەویجی سەر بە گرێ سپی هەڵیان کوتایە سەر ماڵێک و کەسێکیان بریندار کرد و دواتر فڕاندیان.[2]
دەرەوەی کوردستان
- پاش ئەوەی شارەزا ئەمریکییەکان لەبنکەی سەربازیی بەلەد لەعێراق کشانەوە، چیتر فڕۆکە ئێف شانزەکانی عێراق ناتوانن بەئاسماندا بسووڕێنەوە، بۆیە فڕینیان وەستێنرا.[3]
- لە شاری لاڤرۆی یونان لە کۆڵانێکی نزیک لە بنکەیەکی پۆلیس کە وەکو ناوەندێکی داڵدەدانی پەنابەران بەکار دەهێنرێت، ژنێک کوژرا. ئەڤین ئەکرەم عەلی 35 ساڵ کە پەنابەرێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، لە لایەن بەهزاد عەلی هاوسەریەوە بە چەقۆ کوژرا.[2]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 24
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️لە عەفرین دوو چەتە کوژران و فڕۆکەیەکیش تێکشکێنرا
2.👁️وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رێنمایی نوێی بۆ کۆگاکانی خۆراک دەرکرد
3.👁️ڕاگەیەنراوی کۆمیتەی زیندانەکانی پەکەکە و پاژک سەبارەت بە ئەشکەنجەدانی زیندانییان
🌳 ژینگەی کوردستان
1.👁️چوارتا: بە گوژمەی زیاتر لە 700 ملیۆن دینار بنکەی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاک دروستدەکرێت
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 29-01-2019

چەند چالاکوانێک دژی گرتنی چالاکوانانی بادینان، هێرشدەکەنە سەر نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەلژیک

باکووری کوردستان
- لە ناوەندی شاری شرنەخ و ناوچەی جزیر پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان. لەو هەڵکوتانەدا بێریڤان کوتلو پاڵێوراوی هەدەپەهەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیی جزیر و چەندین ژنی تر دەستگیرکران. ناوی بەشێک لەو کەسانەی دەستگیرکراون بریتین لە: لەیلا کلچ و نورییە بیلیر بەڕێوەبەرانی هەدەپە لە شاری شرنەخ، عایشە ئاڵتای هاوسەرۆکی دەبەپە لە شرنەخ، زەینەب ئیدین، کومرو یۆروک، ئەمینە ئەرکوش، سەدات ئەدین، تایبەت بیلگی لە شرنەخ و بێریڤان کوتلو لە جزیر دەستگیرکران. هەورەها شیرین کلچ کە ناوی خۆی بۆ هاوسەرۆک شارەوانی تۆمارکردبوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکرا.[2]
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی رێیا ئارمووش لە وانوان، ئایفەر شاهین بیلیجی نوێنەری وەقفی مافی مرۆڤی تورکیا (تیهەڤ - TIHV) دەستیگرکرد. ئەو ژنە چالاکوانە دووگیانە و دووگیانەکەی 8 مانگە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، 6 هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری شنۆشنۆی، بە 16 ساڵ و نیو زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد. بەپێی ڕەیی داسەپاو لە لایەن دادگای ئینقلابەوە، فەتاح عەلیکورد خەڵکی گوندی نرزیوێی شاری شنۆ، بە سێ ساڵ شەش مانگ زیندانی، یوونس شەریفی خەڵکی شنۆ بە سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی، حامید زەریفی خەڵکی گوندی خۆرشت بە سێ ساڵ زیندانی، محەممەدئەمین فەزڵی خەڵکی گوندی بێمزورتێ بە دوو ساڵ زیندانی، مەجید دەریایی خەڵکی شاری شنۆ بە دوو ساڵ زیندانی و محەممەد مەحموودتاش خەڵکی گوندی خۆرشتبە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی مەحکووم کراون. دەزگای قەزایی ئەم شەش هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران، تاوانبار کردووە.[4]
- مانگرتنی کرێکار و فەرمانبەرانی بەگرێبەستی شارەوانی مەریوانمەریوان بەردەوامە و کار ناکەن چونکە نۆ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە. بەو هۆیەوە زبڵ و پاشماوەی زۆر لەسەر شەقام و کۆڵانەکاندا کەڵەکە بووە و دانیشتووانی شارەکەی بێزارکردووە.[7]
باشووری کوردستان
- بەهۆی ئه و شەپۆلە باران بارینەی شەوی رابردوو ڕووی لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەهەڵەبجە و شارۆچکەی سەیدسادقسەیدسادق کردووە، 30 سەرئاژەڵی گوندنشینان لافاو بردویەتی و بۆماوەیەکیش ڕێگای هاتوچۆی نێوان پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانیسلێمانی داخرا و لە هەردوو شارۆچکەی سەیدسادق و پێنجوێنپێنجوێن خوێندن راگیرا.[1]

لافاو ڕێگای هاتوچۆی نێوان پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی داخست


- بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات: کاتژمێر 9.2 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.7 پلەی رێکختەر بە قوڵایی 17 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی خانەقینخانەقین ڕوویدا.[1]
- بەهۆی بارانبارین دروستبوونی لافاوەوە، پردی نێوان شارباژێرشارباژێر - پێنجوێن روخاو هێڵی کارەبای سنوورەکەش پچڕا.[3]
- سوپای تورکی داگیرکەر تۆپبارانی دەڤەری برادۆستبرادۆست-یان کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان گوندەکانی بێسنۆک، کەندەگەری و کۆرتەک کراونەتە ئامانجی هێرشەکە.[2]
- سەنتەری راگەياندنی ئەمنی عێراق، ئەمڕۆ رايگەياند: هێزێکی دەزگای ئاسايشی نيشتمانی لە پارێزگای کەرکوککەرکوک بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنييەکانی هەرێمی کورستان، لەناو سنوری هەرێم، نۆ تيرۆرستيان دەستگيرکردووە کە لەلايەن دادگاوە داواکراوبوون.[1]
- بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی بۆ تاوتوێکردنی رەوشی سیاسی عیراق و هەرێم و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کۆببنەوە. بەڵام کۆبوونەوەکە ئەنجام نادرێت.[3]
- بەیانی ئەمڕۆ لە هەڵەبجە لەلایەن پۆلیسەوە تەرمی ژنێک لەماڵەکەی خۆیدا بە خنکاوی دۆزرایەوە.[3]
- ساڵۆنی کوردستانی نوێکوردستانی نوێ کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی دوو تۆیی تایبەت بە دیاردەی ساختەهەواڵ لە ئامادەکردنی ڕۆژنامەنووس سۆرانسۆران عەلی ساز کرد.[3]
- پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی گەنجێک برا گەورەکەی خۆی بە چەقۆ کوشتووە.[5]
- فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان پێی وایە تورکیا بەپاساوی بونی پەکەکەپەکەکە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات و بۆیە بەپێویستی دەزانێت پەکەکە خاکی هەرێمی کوردستان جێبهێڵێت و داواش لەهەردو حکومەتی هەرێم و بەغدا دەکات ئه و پرسە چارەسەر بکەن.[6]
- تەرمی گەنجێکی دانیشتووی سلێمانی بەناوی هەڵکەوت محەمەد، کە لەڕێگەی کۆچکردن بۆ ئەوروپا خنکابوو، گەیێندرایەوە سلێمانی و بەخاکسپێردرا. [7]
- بەهۆی بارانبارینی زۆر و داڕووخانی بەشێک له و ڕێگەیەی بەناو رووباری حەمرینحەمریندا دەچێت لە ئێوارەی دوێنێوە ئه و رێگەیەی نێوان خانەقین – بەعقوبە داخراوە.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری منبجمنبج بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە. بە گوێرەی زانیارییەکان تەقینەوەکە لەسەر ڕێگەی شەهیدگە ڕوویداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بریندار بووە.[2]
دەرەوەی کوردستان
- کۆمەڵێک چالاکوانی کورد لە بەلژیک لە دژی رەشبگیریی چالاکوانانی بادینان بەهۆی راپەڕینەکەی شیلادزێشیلادزێ-وە هێرشیان کردەسەر نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەلژیک و ئاڵای کوردستانیان هێنایەخوارەوە و باڵەخانەکەشیان هێلکەباران کرد.[5]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 15
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 14
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️ئاوی بەنداوی دوکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️ئۆتۆمبێلی پەیامنێرێکی گەلی کوردستان سوتێنرا
2.👁️پەیمانگەی دادوەری لە هەرێمی کوردستان پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگیران لە خولی پێنچەمی ساڵی خوێندنی (2019-2020) رادەگەیەنێت
3.👁️تەڤگەری ئازادی: پارتی بەرپرسە لە سەلامەتیی کەسە دەستگیرکراوەکان و ئەندامەکانمان
4.👁️راگەیاندراوەکەی دەستەی دین و باوەڕیی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان
5.👁️لە ساڵیادی شەڕە شومەکە و شەهیدبوونی فەرماندە و پێشمەرگەکانی یەکێتیدا
6.👁️لە عەفرین 2 سەباز و 3 چەتە کوژران 29-01-2019
7.👁️نامەی پشتیوانیی 93 ژنی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ لەیلا گیوڤەن و هاوڕێکانی
8.👁️هەپەگە: لە لێلیکان 3 سەربازی تورکیا کوژران 29-01-2019
9.👁️یەبەشە بۆ کۆچی دوایی میری ئێزدییان پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە
✌️ شەهیدان
1.👁️باهوز عفرين (كمال عثمان)
📼 ڤیدیۆ
1.👁️چەند چالاکوانێک دژی گرتنی چالاکوانانی بادینان، هێرشدەکەنە سەر نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەلژیک
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سەعید یەحیا خەتات
2.👁️عادل رەفیق - مامۆستا عادل
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 29-01-2018

Twitter Storm for Afrin on Jan 29th at noon

رۆژهەڵاتی کوردستان
- پاش تێپەڕبوونی نزیک بە سێ مانگ بە سەر بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشانکرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێشتا هیچ خزمەتگوزارییەکی ئەوتۆی لێقەوماوان نەکراوە و ئەو هاوڵاتیانە لە چادرەکان دا دەژین و سەرما زیاتر لە هەمیشە هەڕەشە لە ژیانیان دەکات.[1][2]
- گروپی شاخەوانیی چلچەمە، چوونە سەر لوتکەی چیای ئارێز کە کەوتووەتە باشوری شاری سنەسنەوە و بە بەدەستەوە گرتنی پانکارد، هێرشی سوپای تورکیان بۆ سەر عەفرین شەرمەزارکرد.[2]
- دوو زیندانی کورد خەڵکی شاری ورمێورمێ لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە لە سێدارە دران. شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە ناوەکانیمێهران بهشاد و فەرهاد ئالیا خەڵکی شاری ورمێ ڕاگەیەندراوە. ئەو دوو زیندانییە کوردە بە تۆمەتیکوشتنی بە ئەنقەس لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بە قیساس مەحکووم و ئێعدام کران.[5]
باشووری کوردستان
- کاتژمێر 3:30ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورک گوندەکانی شارەدێ-ی زەلانزەلان-ی ناوچەی شارباژێڕشارباژێڕ-یان بۆردوومان کرد. بۆردوومانەکە جگە لە زیان گەیاندن بە ڕەز و باخی هاوڵاتیان، هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.[2]
- لەچوارچێوەی پشتیوانییەکانی بۆ کانتۆنی عەفرین لە بەرامبەر پەلامارەکانی دەوڵەتی تورک، لە شاری سلێمانیسلێمانی بە هەزاران کەس ڕژانە سەر شەقام و دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.[2]
- سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقیان کرد. بایکۆتکردنی ئه و کۆبوونەوەیە لەلایەن فراکسیۆنە کوردییەکانەوە بە هۆی ئەوە بوو کە سەرۆکایەتی پەرلەمان پرسی تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی خستە خشەی کاری دانیشتنەکەوە کەپێشتر تیایدا نەبوو.[3]
- ئەمڕۆ و دوای راگەیاندن و ئامادەکاری تەواو، فیرقەی 20ی سوپای عیراقی لە شاری کەرکوککەرکوک بەرەو موسڵ جوڵەیان پێکرا و لە بری ئەوان هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی شوێنەکانیانیان پڕکردەوە.[2]
- هەریەک لە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێنەوەی نوێ و بەرەی دیموکراسی گەل، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق هاوپەیمانێتییەکی نوێیان ڕاگەیاند.[2]
- حکومەتی عێراق بڕیاری خەرجکردنی 250 ملیار دیناری بۆ مووچەمووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەرکرد، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی دەڵێت بڕێک پارە گەیشتووە.[4]
- گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لەلایەن پەرلەمانتار و چالاکانی چوار پارچەی کوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێرهەولێر رێکخرا و بەیاننامەیەکی ناڕەزایی خوێندرایەوە.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- بۆ رۆژی 10یەم، عەفرینعەفرین رووبەڕووی هێرشی دڕندانەی تورک دەبێتەوە و هێشتا هەر خۆڕاگرە.[1]
- سوپای تورک دەستیکرد بە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی دەوروبەری جندرێس و گوندی حەمامی سەربەو شارە، لە کانتۆنی عەفرین.[2]
- بەڕێوبەرایەتیی نەخۆشخانەی ئاڤرینی عەفرین ڕایگەیاند، کە گومان هەیە سوپای تورک ئەو چەکانەی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە قەدەغەکراون لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی بەکار بێنێت.[2]
- شەڕڤانان، تانکێکی دیکەی سوپای تورکیان لە شارۆچکەی شێراوای سەر بە عەفرین تێکشکاند.[2]
دەرەوەی کوردستان
- کۆنگرەی نیشتمانی سووریا ئەمڕۆ لە سۆچی، رووسیا دەستپێدەکات و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، رووسیا ئامادەکارییەکی بێوێنەی بۆ کۆنگرەکە کردووە و رایگەیاند نامەی بانگهێشتکردن بۆ زیاتر لە 1600 کەس نێردراوە. پەیەدەپەیەدە و ئەنەکەسە بەشداری ناکەن.[1]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 21
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 13
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️خورماتوو: 60%ی ئاوارەکان گەڕاونەتەوە
2.👁️لەیەک مانگدا 13 کۆگای دەرمان لەهەولێر داخراون
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️خۆکوژی لاوێک لە جوانڕۆ
2.👁️سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان: احکام اعدام رامین حسین‌پناهی و هدایت عبداللەپور لغو شود
3.👁️سکاڵای یاسایی لە دژی ئایدن مەعروف سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرا
4.👁️نزای کڵیسای یەکێتی مەسیحی ئینجیلی بۆ ئەفرین
5.👁️وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بە بڕیارنامەیەک قەدەغەکاری سەر کوردان توندتر دەکات
6.👁️ڕاگەیەنراوی ژمارە یەک (1) لە قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخانەوە بۆ هاوڵاتیانی دەربەندیخان سەبارەت بە دابەشکردنی نەوتی سپی
7.👁️ڕۆژنامەوانێکی کورد لە شاری مەهاباد بانگهێشتی ئتلاعات و هەڕەشەی قۆڵبەست کردنی لێدەکرێت
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
✌️ شەهیدان
1.👁️أميرا أحمد (شيندار بوطان)
2.👁️ريناس أحمد (جكر حسكة)
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️برایم پوورئەحمەدی
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 29-01-2017

گیرانی رێگاکان بەهۆی بەفرەوە

- پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بارینی بەفرەوە لەئێستادا چەندین رێگای سەرەکی دەرەوەی سلێمانی داخراون، هۆشداریش دەداتە هاوڵاتیان سەفەر نەکەن و نەچنە دەرەوەی شارەکان.
- بەهۆی شەپۆلی زۆری بەفرەوە، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ چەند کاژێرێک راگیران.
- محەمەد تۆفیق رەحیم رێکخەری ژوری پەیوەندییە دیبلۆماسیەکانی گۆڕان رایگەیاند، هیچ بیانویەک بۆ مانەوەی گۆڕان لەحکومەتدا نەماوەو دەبێت جڤاتی گشتی و نیشتیمانی بڕیار لەو بارەیەوە بدەن.
- سینەم محەمەد بەرپرسی کاروباری دەرەوەی کانتونەکانی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، بەم نزیکانە نوێنەرایەتی‌ بەڕێوەبەری خۆسەری‌ لە واشنتۆن دەکەنەوه و ئه و لایەنانەی‌ ئەوان گفتوگۆیان لەگەڵ کردوون پڕۆژەی‌ فیدراڵ-یان پەسەندکردووە.
- ئایهان بیلگان وتەبێژی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ گەلان (هەدەپە) لە فڕۆکەخانەی‌ ئەسانبوغا لە شاری‌ ئەنقەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی‌ تورکیاوە دەستبەسەرکرا.
- ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەفربارین زۆربەی کوردستانی گرتوەتەوە، بەو هۆیەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خوێندگاکانی چوار پارێزگا داخران.
- شەوی رابردوو، 13 کۆڵبەری کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چیای بێورانی قەزای سەردەشت کەوتنە ژێر هەرەسی بەفر و لە ئەنجامدا سێ لەو کۆڵبەرانە گیانیان لەدەستدا.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 4
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️183 منداڵ لەزیندانەکانی‌ هەرێمدان، هیومان رایتس ۆچ: 17یان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجەدراون
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️إيران.. إعدام 4 شبان تتراوح أعمارهم بين 22 و26 عاما على الملأ في يوم واحد و87 حالة إعدام منذ بداية يناير
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️فڕۆکەخانەی سلێمانی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئایهان بیلگان
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 29-01-2016
29-01-2016
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو یەکێک لە بۆریە غازەکانی نێوان هەولێر و کەرکوک تەقییەوە، ئەو بۆریە لە قادرکەرمەوە بۆ هەولێرە رۆیشتووە و بەسنوری شارەدێی شواندا تێدەپەڕێت و گومانی کاری تیرۆریستی لێناکرێت لەبەر ئەوەی ئەو ناوچانە ئارامە.
- بەلەمێکی دیکەی گواستنەوەی پەنابەران لە ئاوی ئیجەدا ژێر ئاوکەوت و بە پێی زانیارییەکانیش کوردی تێدایە.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️پڕۆژە‌ پە‌سەندکراوی یەکەمین کۆنفرانسی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 29-01-2015

بۆمبێکی چێنراو بە هێزەکانی‌ پێشمەرگەی‌ کوردستان تەقییەوە

- سەرلەبەیانی‌ ئەمڕۆ لە شارۆچکەی‌ دووزخورماتوو بۆمبێکی چێنراو بە هێزەکانی‌ پێشمەرگەی‌ کوردستان تەقییەوە و لەئەنجامدا چوار پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.
- پێشمەرگە لە ئەسکی‌ موسڵ‌ هێرشێکی‌ چەکدارانی‌ داعشی‌ تێکشکاند.
- هێزەکانی‌ پێشمەرگە لەنزیک ناحیەی‌ وانکێ‌ هێرشێکی‌ چەکدارانی‌ رێکخراوی‌ دەوڵەتی‌ ئیسلامی‌ تێکدەشکێنن‌و چوار چەکداریشیان بەدیل دەگرن.
- لە گەڕەکی‌ بەرکێوی‌ قەزای‌ سەیدسادق لەناو ماڵەکەی‌ خۆیدا تەرمی‌ ژنێکی 80 ساڵە دۆزرایەوە.
- لە کەمپی ئاوارەکانی خانەقین ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە خێوەتی 12 ماڵە ئاوارە سووتان و ئاگرەکەش زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️ئاماری 4 مانگی‌ جەنگی کۆبانێ
2.👁️مانگانە 250 ملیۆن جگەرە دەکێشرێت لە سلێمانی
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️حەوت ساڵە بەشە قیری هەرێم دەدرێتە چەند کۆمپانیایەک
✌️ شەهیدان
1.👁️هێمن حەوێز حەمە ئەمین ساڵح
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 29-01-2014

تەرمی 3 شەڕڤانی YPG

باشووری کوردستان
- تەرمی (3)ی شەڕڤانشەڕڤانی YPG کە لەشەڕو پێکدادان لەگەڵ گرووپە چەتەکان لەشارۆچکەی مەناجیر گیانیان لەدەست دابوو، بەبەشداری هەزاران کەس لەگۆڕستانی شەهید روستەم جوودی بە خاک سپێردران. هەروەها تەرمی (2) شەڕڤانی YPG کە (2) مانگ پێش ئێستا لەهەرێمی دێرک و حەسەکەحەسەکە گیانیان لەدەست دابوو و بە خاکسپێردرابوون، لەسەر داوای کەسوکاریان برانە هەمان گۆڕستان و بە خاک سپێردران.
- لەبەرامبەر دواکەوتنی موچەکانیان بەیانیی ئەمرۆ، لەسەر داوای لقی گەرمیانگەرمیانی سەندیکای مامۆستایانی کوردستان، مامۆستایانی گەرمیان مانگرتنیان راگەیاندو نەچونە هۆڵەکانی خوێندنەوە.
- بەهۆی ئەو بارودۆخە خراپەی لەشاری موسڵموسڵ دەگوزەرێت، ئەمرۆ جوتیارێکی عەرەب کوژرا و چوار ماڵی کوردیش دوای هەڕەشەی تیرۆرستان ماڵەکانی خۆیان جێهێشت.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️107 لیست و هاوپەیمانێتی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن
2.👁️پێنج هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت
3.👁️لەساڵی رابردوو نزیکەی سێ هەزار کەس لە هەرێم گیانیان لە دەستداوە
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️بەڕیوەبەرایەتی خۆسەری عەفرین
🔣 هەمەجۆرە
1.👁️ژمارەی لیست و قەوارە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 29-01-2013
29-01-2013
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- هۆشیار جەلال لەگەڕەکی (ئاوباریک) لەشارۆچکەی رزگاری، لەنزیکی ماڵی خۆیان کەوتە ناو ئاوی لافاوەوە و خنکا، هۆشیار لەگەڵ خوشکەکەی دەستی بەدەستی دایکییەوە بوو کاتێ ئاوە بەخوڕەکە رایماڵی، دایکی فریای خوشکەکەی کەوت بیگرێتەوە بەڵام هۆشیاری لەدەست دەرچوو.
- بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر و دروستبونی لافاوەوە، رێگای نێوان پارێزگای دهۆک و موسڵ داخرا.
- لافاو لەشەقڵاوە و رانیە چوار پردی روخاند و کارەبای حەوت گوندی بری.
- بەرپرسی یەکەمی سەلەفیەکانی کەرکوک، (رەمەزان شکور) کەپێشتر لەگرتە ڤیدیۆییەکدا، فتوایەکی دەرکردو ووتی" وێنە گرتن حەرامە و خودا نەهی لێ کردووە. ئەو کەسەشی وێنە دەگرێت، مەلعونە". لەنزیک قەرەهەنجیر و لەلایەن گروپێکی نەناسراوەوە تیرۆر کرا.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📖 کورتەباس
1.👁️هنا الإذاعة الكردية في بغداد
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 29-01-2011

29-01-2011

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📷 وێنە و پێناس
1.👁️بەردبارانکردنی کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 29-01-2006
29-01-2006
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️نامەیەکی ڤیان جاف بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سەعدوڵڵا بامەڕنی
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 29-01-2005
29-01-2005
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- وەزارەتی دەرەوەی د.ت رایگەیاند: دان بە هەڵبژاردنەکانی پارێزگای کەرکوکدا نانێین لەبەرئەوەی کوردە ئاوارەکان مافی دەنگدانیان پێدراوە.
- فڕانس فان ئانڕات لەلایەن دادگای هۆڵەندییەوە ئازادکرا و دادگاییکردنەکەی تا مانگی مارت دواخرا.
- تەقینەوەی ئوتومبیلێک لە خانەقین و بووە هۆی کوژرانی 7 کەس.
- جەلال تاڵەبانی هۆشداریی دایە تورکیا کە ئەگەر لە بەرامبەر کەرکوک بێدەنگ نەبێت ئەوا کوردیش داوای دیاربەکر دەکات.
- لە کەرکوک بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکمان و پارتی نیشتمانیی تورکمان تەقەیان لە چەند منداڵێکی کورد کرد کە ئاڵای کوردستانیان بەدەستەوە بوو. لە ئەنجامدا چەند منداڵێک برینداربوون و هێزەکانی ئامریکاش چەند کەسێکی لەو دوو بارەگایە گرت.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 29-01-1999
29-01-1999
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️Efoyê Esed
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 29-01-1998
29-01-1998
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️جەلال مەدحەت خۆشناو
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 29-01-1997
29-01-1997
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- کۆچی دوایی شێخ مەولانا سیراجەدینی برا بچووکی شێخ عوسمانی بیارە، لە سنە.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️شێخ عوسمانی بیارە
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 29-01-1992
29-01-1992
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عومەر دەبابە
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 29-01-1990
29-01-1990
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سارا ئارچەر
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 29-01-1986
29-01-1986
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

باشووری کوردستان
- هونەرمەند ئەردەوان زاخۆییئەردەوان زاخۆیی لەلایەن داگیرکەری بەعسەوە فڕێندرا و سەرونگوون کرا. لەم رۆژەوە هیچ هەواڵێکی ئەو هونەرمەندە نەزانرا و کەس نەیزانی کەی، لەکوێ و چۆن شەهیدکرا.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
✌️ شەهیدان
1.👁️ئەردەوان زاخۆیی
📷 وێنە و پێناس
1.👁️یادی دامەزراندنی ئێزگەی کوردی بەغداد ساڵی 1986
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 29-01-1983
29-01-1983
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئەستێرە کەریم
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 29-01-1978
29-01-1978
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
✌️ شەهیدان
1.👁️جەمال عەلی مەعروف، ناسراو بە (جەمالە ڕەش)
2.👁️سابیر ساڵح محەمەد
3.👁️عومەر حەسەن محەمەد مەحمود
4.👁️عەبدوڵڵا قادر ئەحمەد
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 29-01-1947
29-01-1947
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- مستەفا بارزانی لە تاران چاوی بە شای ئێران و کاربەدەستانی بەریتانیا و ئامریکا کەوت.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

دابەزاندنی تەواوی کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان بە فایلی PDF
Please wait...

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,952 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574