باکووری کوردستان
- لە ناوەندی شاری شرنەخ و ناوچەی جزیر پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان. لەو هەڵکوتانەدا بێریڤان کوتلو پاڵێوراوی
هەدەپەهەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیی جزیر و چەندین ژنی تر دەستگیرکران. ناوی بەشێک لەو کەسانەی دەستگیرکراون بریتین لە: لەیلا کلچ و نورییە بیلیر بەڕێوەبەرانی هەدەپە لە شاری شرنەخ، عایشە ئاڵتای هاوسەرۆکی دەبەپە لە شرنەخ، زەینەب ئیدین، کومرو یۆروک، ئەمینە ئەرکوش، سەدات ئەدین، تایبەت بیلگی لە شرنەخ و بێریڤان کوتلو لە جزیر دەستگیرکران. هەورەها شیرین کلچ کە ناوی خۆی بۆ هاوسەرۆک شارەوانی تۆمارکردبوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکرا.[2]
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی رێیا ئارمووش لە
وانوان، ئایفەر شاهین بیلیجی نوێنەری وەقفی مافی مرۆڤی تورکیا (تیهەڤ - TIHV) دەستیگرکرد. ئەو ژنە چالاکوانە دووگیانە و دووگیانەکەی 8 مانگە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، 6 هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری
شنۆشنۆی، بە 16 ساڵ و نیو زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد. بەپێی ڕەیی داسەپاو لە لایەن دادگای ئینقلابەوە، فەتاح عەلیکورد خەڵکی گوندی نرزیوێی شاری شنۆ، بە سێ ساڵ شەش مانگ زیندانی، یوونس شەریفی خەڵکی شنۆ بە سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی، حامید زەریفی خەڵکی گوندی خۆرشت بە سێ ساڵ زیندانی، محەممەدئەمین فەزڵی خەڵکی گوندی بێمزورتێ بە دوو ساڵ زیندانی، مەجید دەریایی خەڵکی شاری شنۆ بە دوو ساڵ زیندانی و محەممەد مەحموودتاش خەڵکی گوندی خۆرشتبە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی مەحکووم کراون. دەزگای قەزایی ئەم شەش هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران، تاوانبار کردووە.[4]
- مانگرتنی کرێکار و فەرمانبەرانی بەگرێبەستی شارەوانی
مەریوانمەریوان بەردەوامە و کار ناکەن چونکە نۆ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە. بەو هۆیەوە زبڵ و پاشماوەی زۆر لەسەر شەقام و کۆڵانەکاندا کەڵەکە بووە و دانیشتووانی شارەکەی بێزارکردووە.[7]
باشووری کوردستان
- بەهۆی ئه و شەپۆلە باران بارینەی شەوی رابردوو ڕووی لە سنوری پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە و شارۆچکەی
سەیدسادقسەیدسادق کردووە، 30 سەرئاژەڵی گوندنشینان لافاو بردویەتی و بۆماوەیەکیش ڕێگای هاتوچۆی نێوان پارێزگای هەڵەبجە و
سلێمانیسلێمانی داخرا و لە هەردوو شارۆچکەی سەیدسادق و
پێنجوێنپێنجوێن خوێندن راگیرا.[1]

لافاو ڕێگای هاتوچۆی نێوان پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی داخست
- بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات: کاتژمێر 9.2 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.7 پلەی رێکختەر بە قوڵایی 17 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین ڕوویدا.[1]
- بەهۆی بارانبارین دروستبوونی لافاوەوە، پردی نێوان
شارباژێرشارباژێر - پێنجوێن روخاو هێڵی کارەبای سنوورەکەش پچڕا.[3]
- سوپای تورکی داگیرکەر تۆپبارانی دەڤەری
برادۆستبرادۆست-یان کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان گوندەکانی بێسنۆک، کەندەگەری و کۆرتەک کراونەتە ئامانجی هێرشەکە.[2]
- سەنتەری راگەياندنی ئەمنی عێراق، ئەمڕۆ رايگەياند: هێزێکی دەزگای ئاسايشی نيشتمانی لە پارێزگای
کەرکوککەرکوک بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنييەکانی هەرێمی کورستان، لەناو سنوری هەرێم، نۆ تيرۆرستيان دەستگيرکردووە کە لەلايەن دادگاوە داواکراوبوون.[1]
- بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی بۆ تاوتوێکردنی رەوشی سیاسی عیراق و هەرێم و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کۆببنەوە. بەڵام کۆبوونەوەکە ئەنجام نادرێت.[3]
- بەیانی ئەمڕۆ لە هەڵەبجە لەلایەن پۆلیسەوە تەرمی ژنێک لەماڵەکەی خۆیدا بە خنکاوی دۆزرایەوە.[3]
- ساڵۆنی
کوردستانی نوێکوردستانی نوێ کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی دوو تۆیی تایبەت بە دیاردەی ساختەهەواڵ لە ئامادەکردنی ڕۆژنامەنووس
سۆرانسۆران عەلی ساز کرد.[3]
- پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی گەنجێک برا گەورەکەی خۆی بە چەقۆ کوشتووە.[5]
- فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان پێی وایە تورکیا بەپاساوی بونی
پەکەکەپەکەکە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات و بۆیە بەپێویستی دەزانێت پەکەکە خاکی هەرێمی کوردستان جێبهێڵێت و داواش لەهەردو حکومەتی هەرێم و بەغدا دەکات ئه و پرسە چارەسەر بکەن.[6]
- تەرمی گەنجێکی دانیشتووی سلێمانی بەناوی هەڵکەوت محەمەد، کە لەڕێگەی کۆچکردن بۆ ئەوروپا خنکابوو، گەیێندرایەوە سلێمانی و بەخاکسپێردرا. [7]
- بەهۆی بارانبارینی زۆر و داڕووخانی بەشێک له و ڕێگەیەی بەناو رووباری
حەمرینحەمریندا دەچێت لە ئێوارەی دوێنێوە ئه و رێگەیەی نێوان خانەقین – بەعقوبە داخراوە.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری
منبجمنبج بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە. بە گوێرەی زانیارییەکان تەقینەوەکە لەسەر ڕێگەی شەهیدگە ڕوویداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بریندار بووە.[2]
دەرەوەی کوردستان
- کۆمەڵێک چالاکوانی کورد لە بەلژیک لە دژی رەشبگیریی چالاکوانانی بادینان بەهۆی راپەڕینەکەی
شیلادزێشیلادزێ-وە هێرشیان کردەسەر نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەلژیک و ئاڵای کوردستانیان هێنایەخوارەوە و باڵەخانەکەشیان هێلکەباران کرد.[5]