باکووری کوردستان
- دوای دوو مانگ و نیو لە داخستنیان، بڕیارە ئەمڕۆ مزگەوتەکانی باکووری کوردستان بکرێنەوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- جێگری کۆمەڵایەتیی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لە پارێزگای
ورمێورمێ رایگەیاند، سێ کەس لە پاسەوانانی سنوور لە پێکدادان لەگەڵ چەکداری نەناسراو لە سنووری
سەردەشتسەردەشت کوژراون.[2] فەرمانداری سەردەشت لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، شوناسی کوژراوەکانی ئەو شەڕەی بە تەقی بەهەروەر فەرماندەی پایگا و خەڵکی مەراغە، هادی عەبدی کادری هەنگی سنووری و خەڵکی میاندوئاو و عەلیڕەزا ئیسلام دۆست سەربازی هەنگی سنووری و خەڵکی تەورێز، راگەیاندووە.[5]
- جەواد ئاغازادە، بەرپرسی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، تووشبووانی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا لە پارێزگای ورمێ گەیشتووەتە پێنج هەزار و 94 کەس و تاوەکو رۆژی 28-05-2020، 217 کەس لەو پارێزگایە بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.[2]
باشووری کوردستان
- کاتژمیر 14:30 گوندی کەڤەرکێی سەر بە شارۆچکەی
چەمانکێچەمانکێ بۆردومانکراوە و زیان بەر باخ و ناخچەی هاوڵاتیان کەوتووە.[7]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای
دهۆکدهۆک دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 36 ساڵ پیشەی پاسەوان لە فڕۆکەخانەی بغداد، دانیشتووی شارۆچکەی سێمێل لە پارێزگای دهۆک. تووشبوەکە دوای گەڕانەوەی لە بەغداد پشکنینی تاقیگەیی بۆ کراوە.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)

جووتیارێک: 34 دۆنم زەویی دەغلودانم بەتەواویی سووتا
- دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گوندی لەک لە سنووری شارەدێی زنانەی سەر بە شارۆچکەی
کفریکفری، بەهۆکارێکی نادیار دەغڵودانی جووتیارێکی دانیشتووی شارۆچکەی
خورماتووخورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین سووتا. عەلی نەوزاد خاوەنی ئه و دەغڵودانەیە بۆ رۆژنیوز قسەیکرد و وتی، بەرهەمی ئەمساڵیان کە نزیکەی 34 دۆنم زەوی دەغڵودانی گەنم بووە، بە تەواوەتی سووتا و هەمووی بوو بە خوڵەمێش.[3]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، هەردووکیان پیاون تەمەن 58 و 35 ساڵ، لە شاری بەغداد گەڕاینەوە، تووشبووەکان دانیشتووی شارەدێی عەنکاوە و ئیمپایەر سیتین لە شاری هەولێر.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی دەستنیشانکران، پێنج پیاو تەمەن 51 و 45 و 44 و 39 و 38 ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن 63 ساڵ، تەنها یەک لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان هەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لەبەردەم سایلۆی
کەرکوککەرکوک لەناوچەی پیشەسازی، ژمارەیەک جوتیار دژی وەرنەگرتنی بەرهەمی دانەوێڵە لەلایەن حکومەتەوە ناڕەزاییان نیشاندا. بەوتەی چەند جوتیارێکی بەشداربوی خۆپیشاندانەکە بۆ (کەرکوک ناو)، بەپاساوی تێکەڵی نیسک لەگەڵ گەنمەکەدا، حکومەت ئامادەنییە بەرهەمی دانەوێڵەی ئەمساڵیان وەربگرێت. چەند خولەکێک دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکە، هێزێکی لیوای تایبەتی 61 گەیشتونەتە بەردەم سایلۆ و دەستبەجێ پەلاماری کامێرای رۆژنامەنوسانیان داوە، دەستیان بەسەر ژمارەیەک کامێرادا گرتوه و ئەوانی تر وێنه و ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکەیان بەزۆر پێ سڕیونەتەوە. بەوتەی پەیامنێری (کەرکوک ناو)، ئه و هێزە لەگەڵ هەوڵی رێگری لە روماڵی میدیاکان، بەتەقاندنی نزیکەی 10 فیشەک بەئاسماندا، بڵاوەی بە جوتیاران کردوه و خۆپیشاندانەکە کۆتاییهاتوە.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وتەبێژی ئاسایشی
هەولێرهەولێر دەڵێت، بڵاوەپێکردنی هێز لە سەنتەری هەولێر بە سەرپەرشتیی وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاری هەولێرە و لە چوارچێوەی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادایە.[3]

وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر هێزیان بڵاوەپێکردووە
- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: پاش ئەوەی 27ی ئەم مانگە ژنێکی بەساڵاچوو بەناوی (ئ. م. ر) لەدایک بووی ساڵی 1943 دانیشتووی
قەڵادزێقەڵادزێ گەڕەکی راپەڕین لە ماڵەوە دەچێتە دەرەوە و ناگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە و بۆ ئەم مەبەستەش کەسوکارەکەی لە بنکەی پۆلیسی راپەڕین سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن، دواتر هێزەکانمان بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایشی قەڵادزێ و پۆلیسی دارستان و ژینگەی پشدەر هەوڵی دۆزینەوەی دەدەن، بەڵام دوای دووڕۆژ گەڕان بەدوایدا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەعات 2:30 دەقیقە تەرمەکەی لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان دۆزرایەوە و دواتر هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی ژاراوە ئاگادار کرانەوە و تەرمەکە گەیەندرایە نەخۆشخانە.[6]
- مامۆستایان و فەرمانبەرانی
هەڵەبجەهەڵەبجە دژی دەستگیرکردنی مامۆستا
بەدەل بەرواریبەدەل بەرواری لە دهۆک، گردبوونەوە و داوای ئازادکردنیان کرد، هەروەها رەخنەی توندیان لە دەسەڵاتی هەرێم گرت، کە لەجیاتی بەهاناوەچوونی خەڵکی ناوچە دابڕێندراوەکان، هەرێم هێز ڕەوانەی باڵەکایەتی و زینی
وەرتێوەرتێ و بناری
قەندیلقەندیل دەکات.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- فڕۆکەی سیخوڕیی بە ئاسمانی سلێمانیدا دەسووڕێتەوە و ڕوون نییە سەر بە چی وڵاتێکە.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- عەلی تەتەر، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بەمیدیاکانی حزبەکەی راگەیاندووە، پارتی بڕیاریداوە لەکۆتایی ئەمساڵ چواردەمین کۆنگرەی خۆی لەشاری دهۆک ببەستێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەستی بەئامادەکاریەکانی کردووە.[4]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئاگریان بەردایە خانووی هاووڵاتییانی گوندی مێناخ لە تلتەمر. هاوکات لە گوندەکانی رابیات و زرگان بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانەوە ئاگربەربوویە زەوییەکانی ئەو دوو گوندە و دانیشتوانی ئەو دوو گوندە لەگەڵ ئاگرکوژێنەوە توانییان ئاگرەکە لە دوای ماوەیەک بکوژێننەوە.[3]

دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئاگر لە خانووی هاوڵاتیان بەردەدەن
- دوای ئەوەی شەڕ لە نێوان گرووپێکی سووری و عەرەبە هاوردەکانی غوتەی رۆژهەڵات لە گەڕەکی مەحموودیەی شاری
عەفرینعەفرین دروستبوو، لە نێو زیندانی گرووپەکەدا پێنج ئافرەتی کورد دۆزرانەوە.[2]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، زەویە کشتوکاڵیەکانی ناوچەی شێراوای عەفرینیشیان سووتاند. هەروەها داگیرکەران ئاگریان بەردایە زەویە کشتوکاڵیکەانی گوندی باسلا و بێنێ شێراوا. ئاگرەلە لە هەرێمەکە بڵاوبووەوە، تیمەکانی ئاگرککوژێنەوە و گەل هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن. لە تەل بەراک 440 دۆنم زەوی کشتوکاڵی بوو بە خۆڵەمێش. لە لایەکی ترەوە زەویە کشتوکاڵیەکانی گوندەکانی ئەتشانی و خازۆکێی سەر بە ناوچەی تەل بەراکی قامشلۆ سووتێنرا و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد. لە ئەنجامی ئاگرەکەی گوندی خازۆکدا 220 دۆنم، لە گوندی ئەتشانێ 200 دۆنم زەوی کشتوکاڵیی گەنج و جۆ بوون بە خۆڵەمیش.[7]
دەرەوەی کوردستان
-
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڕیارێکی نوێی لەبارەی قەدەخەی هاتووچۆ بۆ 15 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان دەرکرد. بەگوێرەی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، قەدەخەی هاتووچۆ لە هەریەک لە پارێزگاکانی ئەنقەرە، ئیستەنبووڵ، ئیزمیر، باڵکئەسیر، بورسا، ئەسکیشەهیر،
دیلۆکدیلۆک، قەیسەری، قۆنیا، کۆجائێلی، مانیسا، ساکاریا، سامسوون،
وانوان و زۆنگوڵداک لە شەوی 29ی ئایار لە کاژێر 00:00 دەستپێدەکات و تاوەکو کاژێر 00:00ی شەوی 31ی ئايار بەردەوام دەبێت.[2]
- ئەمڕۆ تەندروستی ئێران بڵاویکردەوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و 819 کەس دووچاری کۆرۆنا بوون، هەروەها 50 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[3]
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تووشبوونی 416 کەس و گیانلەدەستدانی شەش کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرد.[2]