📊 Artikelen 374,776 | Fotos 59,336 | Boeken 11,063 | Gerelateerde bestanden 43,608 | 📼 Video 168 | 🗄 Bronnen 14,821
11 Actieve bezoekers op Kurdipedia!
🏠|📧|Over!|Bibliotheek|📅
🏠 Beginpagina|📧 Contact|💡 Over!||
|
📅 Vandaag 04-07 in de geschiedenis
📅Chronologie van de gebeurtenissen
📅 Dagen
📆04-07-2020
📆03-07-2020
📆02-07-2020
📆01-07-2020
📆30-06-2020
📆29-06-2020
📆28-06-2020
📂 Meer ...
📅04 July
📝 Bewijsstukken
📊 Statistieken en enquêtes
✌️ Martelaren
💚 Martelaren (Al-Anfal)
☪ ISIS's slachtoffer
😞 Slachtoffer / burgeroorlog
👩 Geweld slachtoffer
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
📅 Chronologie van de gebeurtenissen | RSS
📅 03-07-2020
باکووری کوردستان
- بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی تورک، لە باکووری کوردستان 17 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون.[2]
- بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی ئۆپۆزیسیۆن کتێبخانەی جگەرخوین لە شارۆچکەی کایاپناری ئامەد کە نزیکەی 10 هەزار کتێبی تێدابوو دوای دانانی قەیوم لەسەر شارەوانییەکەی، ژمارەی کتێبەکانی بۆ 300 کتێب کەمیکردووە. بەگوێرەی میدیاکانی ئۆپۆزیسیۆن ئەو سەرۆک شارەوانییەی لە شوێنی هاوسەرۆکانی شارەوانیی کایاپناری هەدەپە دانراون کتێبی لە کتێبخانەکەدا نەهێشتووە.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- دانیشت
📅 02-07-2020
باکووری کوردستان
- دادگای پیاداچوونەوەی ئەرزڕۆم سزای 10 ساڵ و 6 مانگ زیندانیکردنی بەرماڵ بیرتەک و ئەرگین باڵتای ئەندامانی پێشووی ئەنجوومەنی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە)دا هەڵوەشاندبووە داوای کردبوو سەرلەنوێ دادگایی بکرێنەوە. لەو چوارچێوەیەدا لە لقی 2ی دادگای سزا قورسەکانی موش دا دانیشتنی دادگایکردنەوەی ئەو 2 ئەندامەی ئەنجوومەنی پێشووی دەبەپە دەستیپێکرد. بیرتەک لە زیندانی سینجان و باڵتا لە زیندانی جۆری ئێڵی پاتنوسەوە لە رێگەی سیستمی تەلەفزیۆنیی داخراوەوە بەشداری دانیشتنەکەی دادگا بوون. د
📅 01-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەش رۆژە سووتانی دارستانەکانی نزیک شاری پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە. تاوەکو ئێستا زیاتر لە 1400 هێکتار لەو دارستانانە سووتاوە. خەڵکی ناوچەکە دەڵێن سەرەڕای گیانلەدەستدانی سێ ژینگەپارێز لەهەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە، کەچی حکومەت هەوڵی بەهەند بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە نەداوە.[2]
- رێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی داوای لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران کرد کە راستییەکانی پەیوەندیدار بە لەسێدارەدانی نهێنیی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، زیندانیی سیاسیی کورد رابگەیەنێت و تەرمەکەی رادەستی بنە
📅 30-06-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پازارجخی مەڕاش پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ناجی کیزیلەر هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی ناوچەکە، موراد گەنج هاوسەرۆکی خولی پێشوو، ئیبراهیم گانیداغلی و مەسعود گوزلوگۆل و کەسێکی تریان دەستگیرکرد.[6]
- بەبیانووی ئەوەی زیانیان بەرکەوتووە، دەوڵەتی تورک داوای 10 هەزار و 406 لیرەی تورکی وەک قەرەبوو، لە خانەوادەی ئایکوت ئوزکور شەهیدی هەپەگە کرد، دەڵێن، ئەگەر ئەو پارەیە نەدەن دەست بەسەر موڵک و ماڵیان-دا دەگرن.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- ئێوارەی رۆژی 30ی حوزەیرا
--
📂 29 May
📝 Bewijsstukken
📊 Statistieken en enquêtes
✌️ Martelaren
💚 Martelaren (Al-Anfal)
☪ ISIS's slachtoffer
😞 Slachtoffer / burgeroorlog
👩 Geweld slachtoffer
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
Old to new - ریزبەندی لە کۆنەوە بۆ نوێ New to old - ریزبەندی لە نوێوە بۆ کۆن
📅 29-05-2020

پژاک؛ شەهیدبوونی 2 گەریللای لە سەفرەی نزیک ماوەت راگەیاند

باکووری کوردستان
- دوای دوو مانگ و نیو لە داخستنیان، بڕیارە ئەمڕۆ مزگەوتەکانی باکووری کوردستان بکرێنەوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- جێگری کۆمەڵایەتیی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لە پارێزگای ورمێورمێ رایگەیاند، سێ کەس لە پاسەوانانی سنوور لە پێکدادان لەگەڵ چەکداری نەناسراو لە سنووری سەردەشتسەردەشت کوژراون.[2] فەرمانداری سەردەشت لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، شوناسی کوژراوەکانی ئەو شەڕەی بە تەقی بەهەروەر فەرماندەی پایگا و خەڵکی مەراغە، هادی عەبدی کادری هەنگی سنووری و خەڵکی میاندوئاو و عەلیڕەزا ئیسلام دۆست سەربازی هەنگی سنووری و خەڵکی تەورێز، راگەیاندووە.[5]
- جەواد ئاغازادە، بەرپرسی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆناکۆرۆنا لە پارێزگای ورمێ گەیشتووەتە پێنج هەزار و 94 کەس و تاوەکو رۆژی 28-05-2020، 217 کەس لەو پارێزگایە بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.[2]
باشووری کوردستان
- کاتژمیر 14:30 گوندی کەڤەرکێی سەر بە شارۆچکەی چەمانکێچەمانکێ بۆردومانکراوە و زیان بەر باخ و ناخچەی هاوڵاتیان کەوتووە.[7]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆکدهۆک دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 36 ساڵ پیشەی پاسەوان لە فڕۆکەخانەی بغداد، دانیشتووی شارۆچکەی سێمێل لە پارێزگای دهۆک. تووشبوەکە دوای گەڕانەوەی لە بەغداد پشکنینی تاقیگەیی بۆ کراوە.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)

جووتیارێک: 34 دۆنم زەویی دەغلودانم بەتەواویی سووتا


- دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گوندی لەک لە سنووری شارەدێی زنانەی سەر بە شارۆچکەی کفریکفری، بەهۆکارێکی نادیار دەغڵودانی جووتیارێکی دانیشتووی شارۆچکەی خورماتووخورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین سووتا. عەلی نەوزاد خاوەنی ئه و دەغڵودانەیە بۆ رۆژنیوز قسەیکرد و وتی، بەرهەمی ئەمساڵیان کە نزیکەی 34 دۆنم زەوی دەغڵودانی گەنم بووە، بە تەواوەتی سووتا و هەمووی بوو بە خوڵەمێش.[3]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، هەردووکیان پیاون تەمەن 58 و 35 ساڵ، لە شاری بەغداد گەڕاینەوە، تووشبووەکان دانیشتووی شارەدێی عەنکاوە و ئیمپایەر سیتین لە شاری هەولێر.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانیسلێمانی دەستنیشانکران، پێنج پیاو تەمەن 51 و 45 و 44 و 39 و 38 ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن 63 ساڵ، تەنها یەک لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان هەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لەبەردەم سایلۆی کەرکوککەرکوک لەناوچەی پیشەسازی، ژمارەیەک جوتیار دژی وەرنەگرتنی بەرهەمی دانەوێڵە لەلایەن حکومەتەوە ناڕەزاییان نیشاندا. بەوتەی چەند جوتیارێکی بەشداربوی خۆپیشاندانەکە بۆ (کەرکوک ناو)، بەپاساوی تێکەڵی نیسک لەگەڵ گەنمەکەدا، حکومەت ئامادەنییە بەرهەمی دانەوێڵەی ئەمساڵیان وەربگرێت. چەند خولەکێک دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکە، هێزێکی لیوای تایبەتی 61 گەیشتونەتە بەردەم سایلۆ و دەستبەجێ پەلاماری کامێرای رۆژنامەنوسانیان داوە، دەستیان بەسەر ژمارەیەک کامێرادا گرتوه و ئەوانی تر وێنه و ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکەیان بەزۆر پێ سڕیونەتەوە. بەوتەی پەیامنێری (کەرکوک ناو)، ئه و هێزە لەگەڵ هەوڵی رێگری لە روماڵی میدیاکان، بەتەقاندنی نزیکەی 10 فیشەک بەئاسماندا، بڵاوەی بە جوتیاران کردوه و خۆپیشاندانەکە کۆتاییهاتوە.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وتەبێژی ئاسایشی هەولێرهەولێر دەڵێت، بڵاوەپێکردنی هێز لە سەنتەری هەولێر بە سەرپەرشتیی وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاری هەولێرە و لە چوارچێوەی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادایە.[3]

وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر هێزیان بڵاوەپێکردووە


- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: پاش ئەوەی 27ی ئەم مانگە ژنێکی بەساڵاچوو بەناوی (ئ. م. ر) لەدایک بووی ساڵی 1943 دانیشتووی قەڵادزێقەڵادزێ گەڕەکی راپەڕین لە ماڵەوە دەچێتە دەرەوە و ناگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە و بۆ ئەم مەبەستەش کەسوکارەکەی لە بنکەی پۆلیسی راپەڕین سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن، دواتر هێزەکانمان بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایشی قەڵادزێ و پۆلیسی دارستان و ژینگەی پشدەر هەوڵی دۆزینەوەی دەدەن، بەڵام دوای دووڕۆژ گەڕان بەدوایدا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەعات 2:30 دەقیقە تەرمەکەی لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان دۆزرایەوە و دواتر هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی ژاراوە ئاگادار کرانەوە و تەرمەکە گەیەندرایە نەخۆشخانە.[6]
- مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەڵەبجەهەڵەبجە دژی دەستگیرکردنی مامۆستا بەدەل بەرواریبەدەل بەرواری لە دهۆک، گردبوونەوە و داوای ئازادکردنیان کرد، هەروەها رەخنەی توندیان لە دەسەڵاتی هەرێم گرت، کە لەجیاتی بەهاناوەچوونی خەڵکی ناوچە دابڕێندراوەکان، هەرێم هێز ڕەوانەی باڵەکایەتی و زینی وەرتێوەرتێ و بناری قەندیلقەندیل دەکات.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- فڕۆکەی سیخوڕیی بە ئاسمانی سلێمانیدا دەسووڕێتەوە و ڕوون نییە سەر بە چی وڵاتێکە.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- عەلی تەتەر، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بەمیدیاکانی حزبەکەی راگەیاندووە، پارتی بڕیاریداوە لەکۆتایی ئەمساڵ چواردەمین کۆنگرەی خۆی لەشاری دهۆک ببەستێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەستی بەئامادەکاریەکانی کردووە.[4]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئاگریان بەردایە خانووی هاووڵاتییانی گوندی مێناخ لە تلتەمر. هاوکات لە گوندەکانی رابیات و زرگان بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانەوە ئاگربەربوویە زەوییەکانی ئەو دوو گوندە و دانیشتوانی ئەو دوو گوندە لەگەڵ ئاگرکوژێنەوە توانییان ئاگرەکە لە دوای ماوەیەک بکوژێننەوە.[3]

دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئاگر لە خانووی هاوڵاتیان بەردەدەن


- دوای ئەوەی شەڕ لە نێوان گرووپێکی سووری و عەرەبە هاوردەکانی غوتەی رۆژهەڵات لە گەڕەکی مەحموودیەی شاری عەفرینعەفرین دروستبوو، لە نێو زیندانی گرووپەکەدا پێنج ئافرەتی کورد دۆزرانەوە.[2]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، زەویە کشتوکاڵیەکانی ناوچەی شێراوای عەفرینیشیان سووتاند. هەروەها داگیرکەران ئاگریان بەردایە زەویە کشتوکاڵیکەانی گوندی باسلا و بێنێ شێراوا. ئاگرەلە لە هەرێمەکە بڵاوبووەوە، تیمەکانی ئاگرککوژێنەوە و گەل هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن. لە تەل بەراک 440 دۆنم زەوی کشتوکاڵی بوو بە خۆڵەمێش. لە لایەکی ترەوە زەویە کشتوکاڵیەکانی گوندەکانی ئەتشانی و خازۆکێی سەر بە ناوچەی تەل بەراکی قامشلۆ سووتێنرا و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد. لە ئەنجامی ئاگرەکەی گوندی خازۆکدا 220 دۆنم، لە گوندی ئەتشانێ 200 دۆنم زەوی کشتوکاڵیی گەنج و جۆ بوون بە خۆڵەمیش.[7]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڕیارێکی نوێی لەبارەی قەدەخەی هاتووچۆ بۆ 15 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان دەرکرد. بەگوێرەی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، قەدەخەی هاتووچۆ لە هەریەک لە پارێزگاکانی ئەنقەرە، ئیستەنبووڵ، ئیزمیر، باڵکئەسیر، بورسا، ئەسکیشەهیر، دیلۆکدیلۆک، قەیسەری، قۆنیا، کۆجائێلی، مانیسا، ساکاریا، سامسوون، وانوان و زۆنگوڵداک لە شەوی 29ی ئایار لە کاژێر 00:00 دەستپێدەکات و تاوەکو کاژێر 00:00ی شەوی 31ی ئايار بەردەوام دەبێت.[2]
- ئەمڕۆ تەندروستی ئێران بڵاویکردەوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و 819 کەس دووچاری کۆرۆنا بوون، هەروەها 50 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[3]
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تووشبوونی 416 کەس و گیانلەدەستدانی شەش کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرد.[2]

✍️ Bijwerken of herzien van dit item! |
📚 Gerelateerde bestanden: 18
📂[ Meer...]
🖇 Gekoppelde items: 9
📖 Artikkelen
1.👁️فاتمە (کەسیرە یەڵدرم)، خۆشەویستەکەی ئۆجەلان کێ بو؟ بۆچی پەکەکە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند؟
📝 Bewijsstukken
1.👁️پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی مەترسیی تەشەنەکردنی زیاتری پەتای کۆرۆنا
2.👁️راگەیاندراوێک لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەبارەت بە سووتاندنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان
3.👁️رووداو پابەندی بنەماکانیەتی
4.👁️مەلەکەپە: لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکرێت کە هێرش دەکەنە سەر گۆڕستان
5.👁️هاوسەرۆکانی کەجەکە بەسێ هۆزات و جەمیل بایک وەڵامی نامەی زیاتر لە 150 ژنەیان لەبارەی قەیرانی زینی وەرتێ دایەوە
6.👁️هەپەگە ڕایگەیاند کە لە حەفتانین و ئامانۆسان لە چالاکی گەریلاکانیاندا لانی کەم 3 سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژراون
7.👁️یەرەکە: لە هێرشەکەی سەفرە دوو گەریلا و سێ وڵاتپارێز شەهیدبوون
📊 Statistieken en enquêtes
1.👁️لە سێ هەفتەدا هەزار و 780 دۆنم زەویی جووتیارانی کەرکووک دەسووتێندرێن
📂[ Meer...]

⭐ Warderen
⭐⭐⭐⭐⭐ Uitstekend
⭐⭐⭐⭐ Heel goed
⭐⭐⭐ Gemiddeld
⭐⭐ Armoedig
⭐ Slecht

📅 29-05-2019

دەوڵەتى تورک و چەتەکانى ئاگریان لە باخە زەیتونەکانى شێراوا بەردا

باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پەرتاخ-ی دێرسم پۆلیسی دەوڵەتی تورک 4 کەسی دەستگیر کرد. لە لایەکی دیکەوە لە ناوچەی قەرەیازیی سەر بە شاری ئەرزرۆم کەسێک زیندانی کرا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دارستانی گوندەکانی نژمار و بێکەڕەی شاری مەریوانمەریوان، ئاگریان تێبەردرا و خەسارێکی بەرچاوی بە ژینگەی ئەو دوو گوندە، گەیاند.[5]
باشووری کوردستان
- لە کاژێر 09:15ی ئەمڕۆوە فڕوکەکانی تورکیا سێجار چیای کورەژاریان بۆردوومان کرد، کە بەسەر شارۆچکەی شیلادزێشیلادزێ دەڕوانێت.[1]

بۆردوومان لە شیلادزێ


- ژمارەیەک بەرپرس و ئەندامی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانکۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە سنوری پارێزگای هەولێرهەولێر دەستیان لەکارکێشایەوە.[1]
- فەرەیدون عەبدولقادرفەرەیدون عەبدولقادر لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکوککەرکوک روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. (بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)[3]
- رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان، عومەر سەید عەلی بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی دەکات.[3]
- لقی سۆرانسۆرانی یەکێتی لاوانی کوردستان، ئیدانەی هێرش و بۆردوومانی سوپای تورک دەکات بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان، داوا لە حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی هەرێم کوردستان دەکات چیتر لەئاست شەهیدکردنی لاوی کورد و داگیرکردنی باشوری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورک بێدەنگ نەبن.[4]
- بۆسێیەم جار ئاڵوگۆڕی زیندانیان لە نێوان حکومەتی هەرێم و ئێران ئەنجامدرا و ئەمڕۆ 25 زیندانی دیکە لە کۆمەڵگەی گومرگی حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەران لە نێوان هەردوولادا ئاڵوگۆڕکران لەو ژمارەیەش تەنها پێنج زیندانییان لەلایەن ئێرانەوە دراونەتەوە بە هەرێم.[4]
رۆژئاوای کوردستان
- مینێکی چێندراو لە نزیک گۆڕەپانی ئەشکا لە قامیشلۆقامیشلۆ تەقییەوە. بەهۆی تەقینەوەی ئەو مینەوە زیان بەو ئۆتۆمبێلانە گەیشت، کە لە نزیک شوێنی تەقینەوەکەدا راوەستابوون.[2]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی ئاگریان لە باخە زەیتونەکانی دەورووبەری گوندی باسل لە ناوچەی شێراوای عەفرینعەفرین بەرداوە. ئەو ئاگرەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە زەوی و باخە زەیتونەکانی گوندەکانی بەنە و عاقب-یشدا بڵاوبووەتەوە.[2]
دەرەوەی کوردستان
- مۆرگن ئۆرتاگۆس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ تورکیا رووبەڕووی ئەنجامی زۆر راستەقینە و زۆر نێگەتیڤ دەبێتەوه ئەگەر ئێس-400 وەربگرێت. لەوانە وەستاندنی ناردنی فڕۆکەی ئێف 35 بۆیان و راگرتنی بەشداریان لە پرۆگرامی دروستکردنیدا، هەروەها بەهۆی یاساوە رووبەڕووی سزای ئابووری دەبنەوه.[3]

✍️ Bijwerken of herzien van dit item! |
📚 Gerelateerde bestanden: 12
📂[ Meer...]
🖇 Gekoppelde items: 16
📖 Artikkelen
1.👁️ناو و شوێنی زەویی سوودمەندانی گوندی کۆری لە هەولێر
2.👁️کێشەی ڕێگای ڕاست
📝 Bewijsstukken
1.👁️پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی شەوکەت کۆڕی
2.👁️پیرۆزباییی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ نێچیرڤان بارزانی
3.👁️پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان
4.👁️راگەیەنراوێک لە سەرکردایەتی یەکێتییەوە 29-05-2019
5.👁️فەرەیدون عەبدولقادر لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
6.👁️مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی؛ پەیامی پشتیوانی مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانی (ی.ن.ک)
7.👁️ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زیویە)، ناڕەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری لەسەرکاردەرکردنی محەمەد حەبیبی
8.👁️ڕاگەیەندراوی دامەزراوەی زاگرۆس، سەبارەت بە گیراوانی ئەم دواییانەی چالاکانی مەدەنی
👫 Biografie
1.👁️عومەر سەید عەلی
✌️ Martelaren
1.👁️عادل سەمسوور (محەمەد چۆبان)
2.👁️فادیل یاووز (ئازاد باتمان)
3.👁️محەمەد چۆبان
4.👁️محەمەد زاکیر تەمەل
📊 Statistieken en enquêtes
1.👁️لە عەفرین 11 هەزار هێکتار دارستان سووتێنراوە
📂[ Meer...]

⭐ Warderen
⭐⭐⭐⭐⭐ Uitstekend
⭐⭐⭐⭐ Heel goed
⭐⭐⭐ Gemiddeld
⭐⭐ Armoedig
⭐ Slecht

📅 29-05-2018

لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 29-05-2018

باکووری کوردستان
- لە کۆبوونەوەی راگەیاندنی ناوی پاڵێوراوەکانی ئاکەپە لە ئامەدئامەد شەڕ روویدا.[3]
- لە ناوچەی ئەردیش سەربە شاری وانوان 20 کەس دەستگیرکران، کە لایەنگر و ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپەن.[4]
- گۆڕینی شوێنی دەنگدان لە جولەمێرگجولەمێرگ کاریگەریی نەرێنی لە سێ یەکی دەنگدەران دەکات. سندوقەکانی دەنگدان لەو شوێنانە دەگوێزرێنەوە، کە جاری پێشوو لە سەدا 70ی دەنگەکانی بۆ هەدەپەهەدەپە بوون. ئەو سندوقانە دەگواسترێنەوە بۆ ئەو شوێنانە، کە لە کۆنترۆڵی جەردەوانەکاندایە.[3]
- بۆ جاری 759-یەمین، داواکاری عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکەپەکەکە بۆ سەردانیکردنی ئیمرالی ڕەتکرایەوە.[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای پاسدارانی ئێران لە کوێستانی کێلەشینکێلەشین و لە شوێنێک بە ناوی “سپی ڕێز”، کاروانێکی کۆڵبەرانیان دایە بەر دەسڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی کورد گیانی لەدەستدا و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بوو. ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لە دەست داوە تەمەنی 28 ساڵە و ناوی ”ڕێبوار مورادی“یە و خەڵکی ئاوایی کانی ڕەشی شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و باوکی منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ بووە. هەروەها، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ”خەلیل فەروخی“ دوو گوللە بەر سینگ و شانی کەوتووە و بە سەختی بریندار بووە.[4]
باشووری کوردستان
- بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی رایدەگەیەنێت، پەرلەمانی عێراق بۆی نییە بڕیار لەسەر هەژمار کردنەوەی دەنگدان بدات، دەشڵێت چەند پەرلەمانتارێک کە لە هەڵبژاردن دەرنەچوونەتەوه،‌ دەیانەوێ لە رێگەی پەرلەمانەوە کێشە بۆ کۆمسیۆن دروست بکەن.[1]
- رێبوار تەهارێبوار تەها سەرۆکی لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکوککەرکوک لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: بەپێی ماددەی 61ی دەستور ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی نییەو بڕیارەکانیشی پوچەڵ و نادەستورین و تێپەڕاندنی دەسەڵاتی دادوەرییەو لە دادگای فیدراڵیش تانە لە دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دەدەن.[5]
- گوندێکی کوردنشین لە سنوری شارۆچکەی داقوقداقوق تاڵان دەکرێت و گەنم و جۆی جوتیارانی گوندەکەش دەسوتێندرێت، بەرپرسێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت پۆلیسی عێراقی ئەو تاوانەی ئەنجامداوە.[1]
- بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان فراکسیۆنوکانی پەرلەمان لە بارەی یاسایی چاکسازی و جیاوازی لە بۆچوونەکانی حکومەتی هەرێم و پەرلەمان پەسەندکردنی یاساکە دوادەکەوێت و ئەگەری هەیە دووبارە بگەڕێندرێتەوە بۆ حکومەت.[1]
- کۆمەڵی ئیسلامیکۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەی هەڵوێستی خۆیان لەسەر دووبارە هەژمارکردنەوەی 10%ی دەنگەکان بەڕێگەی دەستیی راگەیاند و ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵیش دەڵێت بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق بە مردوویی لەدایکبوون.[1]
- بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا ژمارەیەک بازرگانی ماددە هۆشبەریان لە پارێزگای دهۆک و هەولێر دەستگیرکردووە کە لەناوخۆی هەرێم کاری بازرگانییان لەگەڵ بازرگانەکانی وڵاتانی دراوسێ ئەنجامداوە.[1]
- گولە هاوەنێک ئاراستەی کۆگاکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە کەرکوک کرا و پۆلیسیش رایدەگەیەنێت هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.[1]
- لە شەوی رابڕدووەوە هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەرەکانی ناوەران و تلسقۆف تا سحێلا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.[1]
- وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕیاریدا بەزیادکردنی 100%ی دەرماڵەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج و خانووبەرەی میری و لەکاتی دابەشکردنی مووچەی مانگانەیان، پێیاندەدرێت.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- لەچوارچێوەی سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین، سوپای تورک 15 خانەوادەی دیکەی چەتەکانی گواستووەتەوە بۆ عەفرین.[4]
دەرەوەی کوردستان
- بە ناونیشانی (خۆپیشاندانی کورد لە دژی داگیرکردنی عەفرینعەفرین لەلایەن تورکیاوە، درێژەی هەیە) رۆژنامەی ئەلحەیات راپۆرتێکی دەربارەی مانگرتن و خۆپیشاندانی هاووڵاتیان لە شارە کوردستانیەکانی خۆرئاوا و هەروەها کوردانی تاراوگە، لە دژی داگیرکردن و مانەوەی هێزە سەربازیەکانی تورکیا لە شاری عەفرین، بڵاوکردووەتەوە.[1]
- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: یاسا رێگە نادات ئەنجامی دەنگدانی عێراقییەکانی دەرەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێندرێتەوە.[2]
- سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،‌ داواکارییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی 12ی ئایار کارێکی نادروستە.[4]

✍️ Bijwerken of herzien van dit item! |
📚 Gerelateerde bestanden: 3
📂[ Meer...]
🖇 Gekoppelde items: 15
📝 Bewijsstukken
1.👁️Letter to Mr: Antonio Goterres, Secretary-General of the United Nations about Turkish occupation on Afrim
2.👁️بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بە بڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت دوورخرایەوە
3.👁️بەیانێک لە سەرۆکایەتیی کۆمارەوە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران
4.👁️پیرۆزبایینامەی ساڵیادی تۆڕی میدیایی رووداو
5.👁️مذکرة متوجهة الی السيّد أنطونيو غوتيريس الأمين العام لهيئة الأمم المتحدة بشأن العدوان الترکي علی عفرين
6.👁️هەپەگە: لە جۆلەمێرگ و سیدەکان 15 سەربازی تورکیا کوژران 29-05-2018
7.👁️کۆمیسۆن ئەنجامی (954) سندوقی دەنگدانی لە (10) پارێزگای عێراق و باشووری کوردستان ڕەتکردۆتەوە، لە ناویاندا (586) سندوقییان هی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکوکن!
👫 Biografie
1.👁️سەید کامیل نیزامی
✌️ Martelaren
1.👁️Qewmî Ebdulah
2.👁️ئۆزان سالان
3.👁️قومي عبد الله
4.👁️قەومی عەبدوڵڵا
📊 Statistieken en enquêtes
1.👁️بڕیارەکانی بەغدا ژیانی ئاوارە کوردە ئێزدییەکانی سەختتر کردووە
2.👁️لە چارەکی يەکەمی ساڵی 2018 قازانجەکانی ئاسیاسێل بەرێژەی 25.08% بەرزدەبێتەوە
3.👁️هۆکاری کەمبونەوەی کارەبا لەگەڕەکە کوردنشینەکانی کەرکوک ئاشکرادەبێت
📂[ Meer...]

⭐ Warderen
⭐⭐⭐⭐⭐ Uitstekend
⭐⭐⭐⭐ Heel goed
⭐⭐⭐ Gemiddeld
⭐⭐ Armoedig
⭐ Slecht

📅 29-05-2017

29-05-2017

- وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاشکرای دەکات کە ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی وەزارەتەکەیانی پەسەندکردووە سەبارەت بەوەی لە داهاتوودا کار بۆ ئەوە بکرێت منداڵا لە تەمەنی 5 ساڵییەوە بچێتەبەر خوێندن.
- کەمئەندامان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران یاداشتێکی نیگەرانی و ناڕەزاییان ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم کرد و داوایانکرد ئاوڕ لە ژیانیان بدرێتەوە و دەڵێن لە لێواری مەرگداین و رێگریش لە ژمارەیەک کەمئەندام کرا بۆ ئەوەی بچنە ناو هەولێر و بەشداری ئەو گردبوونەوەیە بکەن.
- بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایدەکات، ئەڵمانیا نەخۆشخانەیەک لە شاری هەولێر بۆ چارەسەرکردنی پێشمەرگە بریندارەکان دروستدەکات، نەخۆشخانەکە زیاتر لە پێنج ملیۆن یۆرۆی بۆ تەرخانکراوە.
- بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردۆتەوە، کاتژمێر 5:16 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لە دووری 39 کیلۆمەتر لە سنووری شاری هەولێرهەولێر و 22کیلۆمەتر لەشاری کۆیەکۆیە و 46 کیلۆمەتر شارۆچکەی رواندزرواندزی هەژاندووە. بومەلەرزەکە لە قووڵی 11مەتر و بە گوڕی (3،1) بە پلەی رێختەر ڕوویداوە.[1]
- بیرە نەوتێکی کێڵگەی بای حەسەن لەسنوری پارێزگای کەرکوککەرکوک ئەمڕۆ گڕیگرت.
- کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ وەڵامی حزبەکان لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن و شێوازی بەڕێوەچوونییەوە وەردەگرن و سێ ملیۆن و نیو هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوو.
- بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە ئامێدیئامێدی رایگەیاند، شەوی رابردوو کاتژمێر 11:23 خولەکی شەوی رابردوو دوو کارمەندیان لەلایەن مەفرەزەیەکی ئاسایشەوە دەستگیرکراون و تاوەکو ئێستا یەکێکیان لای ئاسایشه و ئەوەی دیکەیان ئازادکراوە.[2]
- بەسیمە کۆنجابەسیمە کۆنجا، پەرلەمانتاری شاری سێرتسێرتی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، بۆ دووەمجار دەستگیرکرا.
- سوپای تورک کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە تەندورەک گورزی کوشندەی لەلایەن گەریلاکانەوە لێدراو و 55 سەرباز کوژران، جموجووڵەکانی لە دەوروبەری تەندورەک زیاترکردووەو ژمارەیەکی زۆر سەربازی بۆ ئەو شوێنە ناردووە. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەمڕۆ سوپای تورک بە پاس و ئۆتۆمبێلی سەربازی ژمارەیەکی زۆری سەرباز و بەکرێگیراو و یەکینە تایبەتەکانی سوپای ناردووە بۆ ناوچەی تەندورەک-ی سەربە شاری ئاگریئاگری لە باکوری کوردستان. تەندورەک ماوەی چەند ڕۆژێکە شەڕی زۆر قورسی تێدا بەڕێوەدەچێت، ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن کە لە دوێنێوە 15 پاسی هەڵگری هێزەکانی سوپای تورک ڕەوانەی ئەو ناوچەیە کراون.
- گەنجانی کورد وەک دژایەتییەک بۆ قەدەغەکردنی ئاڵای پەکەکەپەکەکە لە ئەڵمانیا، ئاڵای پەکەکە و پۆستەری عەبدوڵا ئۆجالانیان بە هەریەکە لە کونسولخانەو باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە فەرەنسا هەڵواسی.[3]

✍️ Bijwerken of herzien van dit item! |
📚 Gerelateerde bestanden: 1
📂[ Meer...]
🖇 Gekoppelde items: 5
📝 Bewijsstukken
1.👁️دڵگرانین به و هێرشە ناڕەوایەی دەکرێتە سەر شێرزاد شێخانی
2.👁️کۆبوونەوەی ناڕەزایی پیشەیی و کاسبکارانی ماکۆ
👫 Biografie
1.👁️بەسیمە کونجا
2.👁️میم ڕەعنا
📊 Statistieken en enquêtes
1.👁️قەرزەکانی حکومەتی هەرێم گەیشتۆتە 23 ملیار دۆلار
📂[ Meer...]

⭐ Warderen
⭐⭐⭐⭐⭐ Uitstekend
⭐⭐⭐⭐ Heel goed
⭐⭐⭐ Gemiddeld
⭐⭐ Armoedig
⭐ Slecht

📅 29-05-2016
29-05-2016
📅 Datum & Gebeurtenisen

⚠️ Dit item is volgens Kurdipedia''s 📏 Standaarden nog niet afgerond en verder moet het herzien/aangepast worden!

✍️ Bijwerken of herzien van dit item! |
📚 Gerelateerde bestanden: 0
🖇 Gekoppelde items: 3
✌️ Martelaren
1.👁️عەگید ئاکباری (ئاندۆک زیندان)
2.👁️عەلی فورات میکائیلئۆغلۆ (کەنداڵ سیدار)
3.👁️محەمەد ئەبوبەکر، ناسراو بە دێرسیم گەرمیانی
📂[ Meer...]

⭐ Warderen
⭐⭐⭐⭐⭐ Uitstekend
⭐⭐⭐⭐ Heel goed
⭐⭐⭐ Gemiddeld
⭐⭐ Armoedig
⭐ Slecht

📅 29-05-2015
29-05-2015
📅 Datum & Gebeurtenisen

⚠️ Dit item is volgens Kurdipedia''s 📏 Standaarden nog niet afgerond en verder moet het herzien/aangepast worden!

✍️ Bijwerken of herzien van dit item! |
📚 Gerelateerde bestanden: 0
🖇 Gekoppelde items: 1
📝 Bewijsstukken
1.👁️راگەیاندنی کۆتاییهاتنی پلنیۆمی هەژدەهەمی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان!
📂[ Meer...]

⭐ Warderen
⭐⭐⭐⭐⭐ Uitstekend
⭐⭐⭐⭐ Heel goed
⭐⭐⭐ Gemiddeld
⭐⭐ Armoedig
⭐ Slecht

📅 29-05-2014

تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش

- چەکدارەکانی‌ دەوڵەتی‌ ئیسلامی‌ لە عیراق و شام "داعش" لە گوندێکی‌ سەر بە شاری‌ سەرێکانی‌ کۆمەڵکوژییەکیان ئەنجام دا و 15 کەسیان کوشت کە حەوتیان منداڵ‌ بوون.
- 29-05-2014
- لەدوو رووداوی‌ جیاوازدا لە پارێزگای‌ نەینەوا ئەفسەرێک بە پلەی‌ موقەدەم و چوار تورکمان کوژران.

✍️ Bijwerken of herzien van dit item! |
📚 Gerelateerde bestanden: 5
📂[ Meer...]
🖇 Gekoppelde items: 0

⭐ Warderen
⭐⭐⭐⭐⭐ Uitstekend
⭐⭐⭐⭐ Heel goed
⭐⭐⭐ Gemiddeld
⭐⭐ Armoedig
⭐ Slecht

📅 29-05-2013
29-05-2013
📅 Datum & Gebeurtenisen

باشووری کوردستان
- چەند بەشێکی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی لە شارۆچکەی کەلارکەلار سوتێنراو زیانێکی زۆریش بە بەڵگە و تۆماری ناوی قوتابیان کەوت.
- کۆچی دوایی هونەرمەند تەها کەریمیتەها کەریمی بە رووداوی ئوتومبیل لە شاری سلێمانیسلێمانی.[1]

✍️ Bijwerken of herzien van dit item! |
📚 Gerelateerde bestanden: 0
🖇 Gekoppelde items: 1
👫 Biografie
1.👁️تەها کەریمی
📂[ Meer...]

⭐ Warderen
⭐⭐⭐⭐⭐ Uitstekend
⭐⭐⭐⭐ Heel goed
⭐⭐⭐ Gemiddeld
⭐⭐ Armoedig
⭐ Slecht

📅 29-05-2011
29-05-2011
📅 Datum & Gebeurtenisen

⚠️ Dit item is volgens Kurdipedia''s 📏 Standaarden nog niet afgerond en verder moet het herzien/aangepast worden!

✍️ Bijwerken of herzien van dit item! |
📚 Gerelateerde bestanden: 0
🖇 Gekoppelde items: 1
✌️ Martelaren
1.👁️مەجید کاکەیی - مەجید حەمید ئەمین کاکەیی
📂[ Meer...]

⭐ Warderen
⭐⭐⭐⭐⭐ Uitstekend
⭐⭐⭐⭐ Heel goed
⭐⭐⭐ Gemiddeld
⭐⭐ Armoedig
⭐ Slecht

📅 29-05-2010
29-05-2010
📅 Datum & Gebeurtenisen

⚠️ Dit item is volgens Kurdipedia''s 📏 Standaarden nog niet afgerond en verder moet het herzien/aangepast worden!

✍️ Bijwerken of herzien van dit item! |
📚 Gerelateerde bestanden: 0
🖇 Gekoppelde items: 1
👫 Biografie
1.👁️حەمەدەمینی سیراجی
📂[ Meer...]

⭐ Warderen
⭐⭐⭐⭐⭐ Uitstekend
⭐⭐⭐⭐ Heel goed
⭐⭐⭐ Gemiddeld
⭐⭐ Armoedig
⭐ Slecht

📅 29-05-2005
29-05-2005
📅 Datum & Gebeurtenisen

- کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی مەحکۆ لە ناوچەی ورمێ لەلایەن داگیرکەری ئێرانییەوە.
- تیرۆرکردنی لیوا ئەحمەد ساڵح بەرزنجی لە کەرکوک لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە.

✍️ Bijwerken of herzien van dit item! |
📚 Gerelateerde bestanden: 0
🖇 Gekoppelde items: 0

⭐ Warderen
⭐⭐⭐⭐⭐ Uitstekend
⭐⭐⭐⭐ Heel goed
⭐⭐⭐ Gemiddeld
⭐⭐ Armoedig
⭐ Slecht

📅 29-05-2004
29-05-2004
📅 Datum & Gebeurtenisen

- تیرۆرکردنی سابیر محەمەد سابیری سەرۆکی بەرگریی میلـلی و تیپەکانی ئاگرکوژێنەوەی شاری کەرکوک لەلایەن چەند نەناسراوێکەوە، لەم رووداوەدا خێزان و برا و کوڕی نێوبراویش تیرۆرکران.

✍️ Bijwerken of herzien van dit item! |
📚 Gerelateerde bestanden: 0
🖇 Gekoppelde items: 0

⭐ Warderen
⭐⭐⭐⭐⭐ Uitstekend
⭐⭐⭐⭐ Heel goed
⭐⭐⭐ Gemiddeld
⭐⭐ Armoedig
⭐ Slecht

📅 29-05-1997
29-05-1997
📅 Datum & Gebeurtenisen

- فڕۆکەکانی تورک نێوچەکانی ژێردەستی یەکێتییان لە باشووری.ک بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا 9 کەس شەهید بوون، کە 7یان سەربە هێزەکانی یەکێتین.

✍️ Bijwerken of herzien van dit item! |
📚 Gerelateerde bestanden: 0
🖇 Gekoppelde items: 0

⭐ Warderen
⭐⭐⭐⭐⭐ Uitstekend
⭐⭐⭐⭐ Heel goed
⭐⭐⭐ Gemiddeld
⭐⭐ Armoedig
⭐ Slecht

📅 29-05-1995
29-05-1995
📅 Datum & Gebeurtenisen

- بەستنی کۆڕێک لەسەر جیابوونەوەی بیرۆی رامیاری لە پارتی و شەڕی براکوژی لەلایەن ئاری هەرسینەوە لە شاری گرۆنینگن.

✍️ Bijwerken of herzien van dit item! |
📚 Gerelateerde bestanden: 0
🖇 Gekoppelde items: 0

⭐ Warderen
⭐⭐⭐⭐⭐ Uitstekend
⭐⭐⭐⭐ Heel goed
⭐⭐⭐ Gemiddeld
⭐⭐ Armoedig
⭐ Slecht

📅 29-05-1994
29-05-1994
📅 Datum & Gebeurtenisen

- پارتی و یەکێتی شەڕەکەیان بردە نێو شاری هەولێرەوە و یەکێتی باڵەخانەی پەڕڵەمانی داگیرکرد.

✍️ Bijwerken of herzien van dit item! |
📚 Gerelateerde bestanden: 0
🖇 Gekoppelde items: 1
✌️ Martelaren
1.👁️Tahir Erbek (Hamit)
📂[ Meer...]

⭐ Warderen
⭐⭐⭐⭐⭐ Uitstekend
⭐⭐⭐⭐ Heel goed
⭐⭐⭐ Gemiddeld
⭐⭐ Armoedig
⭐ Slecht

📅 29-05-1993
29-05-1993
📅 Datum & Gebeurtenisen

- خۆپیشاندانە مەزنەکەی شاری بۆنی ئەڵمانیا کە لەلایەن پکک رێکخرا و زۆرتر لە دەیان هەزاران کورد بەشدار بوون تێیدا.

✍️ Bijwerken of herzien van dit item! |
📚 Gerelateerde bestanden: 0
🖇 Gekoppelde items: 0

⭐ Warderen
⭐⭐⭐⭐⭐ Uitstekend
⭐⭐⭐⭐ Heel goed
⭐⭐⭐ Gemiddeld
⭐⭐ Armoedig
⭐ Slecht

📅 29-05-1989
29-05-1989
📅 Datum & Gebeurtenisen

⚠️ Dit item is volgens Kurdipedia''s 📏 Standaarden nog niet afgerond en verder moet het herzien/aangepast worden!

✍️ Bijwerken of herzien van dit item! |
📚 Gerelateerde bestanden: 0
🖇 Gekoppelde items: 1
📝 Bewijsstukken
1.👁️بەڵگەنامەی ڕاگواستن
📂[ Meer...]

⭐ Warderen
⭐⭐⭐⭐⭐ Uitstekend
⭐⭐⭐⭐ Heel goed
⭐⭐⭐ Gemiddeld
⭐⭐ Armoedig
⭐ Slecht

📅 29-05-1988
29-05-1988
📅 Datum & Gebeurtenisen

⚠️ Dit item is volgens Kurdipedia''s 📏 Standaarden nog niet afgerond en verder moet het herzien/aangepast worden!

✍️ Bijwerken of herzien van dit item! |
📚 Gerelateerde bestanden: 0
🖇 Gekoppelde items: 7
👫 Biografie
1.👁️عومەر حەسەن رەسوڵ گەردی
✌️ Martelaren
1.👁️جەمال شینە حەسەن ئەحمەد عا‌رەب
2.👁️حەمەد ساڵح ڕەسوڵ
3.👁️سەروەت شوکر کەریم محەمەد ناسراو بە هەڵمەت
4.👁️فارس عوسمان باوە
5.👁️محەمەد ساڵح ڕەسوڵ
6.👁️یوسف مەجید حەمەد سیاوی
📂[ Meer...]

⭐ Warderen
⭐⭐⭐⭐⭐ Uitstekend
⭐⭐⭐⭐ Heel goed
⭐⭐⭐ Gemiddeld
⭐⭐ Armoedig
⭐ Slecht

📅 29-05-1987
29-05-1987
📅 Datum & Gebeurtenisen

- هپک هێرشیانکردە سەر شارۆچکەی تەق تەق و کۆنتڕۆڵی شارەکەیانکرد، لە ئەنجامدا 30 کەس لە سوپای میلـلی کوژران و هەندێکیشیان لێ بەدیل گیرا و دەیان جاشیش کوژران، دەستکەوت 2 زرێپۆش و 1 دۆشکا و نزیکەی 100 پارچە چەک بوو، پاش نیوەشەو کۆپتەرەکانی دوژمن هاتنە سەر شارەکە و راکێت بارانیان کرد، لە ئەنجامدا زیانێکی زۆر بە خەڵکی نێوچەکە گەیشت، لەو شەڕەدا 11 پم شەهید بوون لەوانە: شەهید عەبدولڕەحیم و شەهید ئازاد داربەسەری.

✍️ Bijwerken of herzien van dit item! |
📚 Gerelateerde bestanden: 0
🖇 Gekoppelde items: 1
✌️ Martelaren
1.👁️هەژار دیدەوانی
📂[ Meer...]

⭐ Warderen
⭐⭐⭐⭐⭐ Uitstekend
⭐⭐⭐⭐ Heel goed
⭐⭐⭐ Gemiddeld
⭐⭐ Armoedig
⭐ Slecht

📅 29-05-1986
29-05-1986
📅 Datum & Gebeurtenisen

⚠️ Dit item is volgens Kurdipedia''s 📏 Standaarden nog niet afgerond en verder moet het herzien/aangepast worden!

✍️ Bijwerken of herzien van dit item! |
📚 Gerelateerde bestanden: 0
🖇 Gekoppelde items: 1
✌️ Martelaren
1.👁️جەلال عەلی عەبدوڵڵا بەرزنجی
📂[ Meer...]

⭐ Warderen
⭐⭐⭐⭐⭐ Uitstekend
⭐⭐⭐⭐ Heel goed
⭐⭐⭐ Gemiddeld
⭐⭐ Armoedig
⭐ Slecht

📅 29-05-1912
29-05-1912
📅 Datum & Gebeurtenisen

- هێزەکانی د.ا، کرماشانیان لە سالار ئەلدەولە سەندەوە.

✍️ Bijwerken of herzien van dit item! |
📚 Gerelateerde bestanden: 0
🖇 Gekoppelde items: 0

⭐ Warderen
⭐⭐⭐⭐⭐ Uitstekend
⭐⭐⭐⭐ Heel goed
⭐⭐⭐ Gemiddeld
⭐⭐ Armoedig
⭐ Slecht

📅 29-05-1555
29-05-1555
📅 Datum & Gebeurtenisen

- یەکەم دابەشکردنی کوردستان، بەپێی رێکەوتننامەی ئۆماسیەی نێوان سەفەوی و عوسمانی.

✍️ Bijwerken of herzien van dit item! |
📚 Gerelateerde bestanden: 0
🖇 Gekoppelde items: 0

⭐ Warderen
⭐⭐⭐⭐⭐ Uitstekend
⭐⭐⭐⭐ Heel goed
⭐⭐⭐ Gemiddeld
⭐⭐ Armoedig
⭐ Slecht

Download alle Chronologie van de gebeurtenissen in PDF-formaat
Please wait...

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Pagina wordt gegenereerd in: 1,076 seconde(n)!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574