جەمال حامید ئەسعەد ناسراو بە (جەمال بەختیار )، لە ساڵی 1927ز. لە #سلێمانی# لە دایک بووە، لە ساڵی 1946ز. لەکۆماری #مەهاباد# بەشداری کردووە و پێشەوا #قازی محەمەد# نازناوی بەختیاری داوەتێ، لە ساڵی 1957ز. دا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵی هونەرە جوانەکانی سلێمانی بووە، نیگار کێشێکی ڕیالیست و خۆشنووسێکی بە توانا بووە لە سەرەتای 1940ز. دەستی داوەتە وێنە کێشان، خۆی دەڵێت: من لە تەمەنی 7-8 ساڵییەوە خولیای نیگار کێشان بووم، لە ساڵی 1975ز. کوردستان جێ دەهێلێت بەرەو ئەمریکا و لەوێ سەرۆکی کۆمەڵی هونەرە جوانەکانی کوردە و بەدرێژایی ئەو ماوەیە لە چالاکی نەکەوتووە، وێنەکانی زیاتر دیمەنی سرووشت و ژیانی کوردەواری بە شێوەیەکی ساکار و فۆتۆگرافی کێشاوە.
جەمال بەختیار، دەڵێت: #ڕەفیق حیلمی# بە پیر کارەکانمەوە دەهات و پێشانگای بۆ ساز دەکردین (وێنەیەکی سەڵاحەدینی ئەیوبیی و پێشەوا قازی محەمەدم پێکەوە کردبووە.بارزانی بە تابلۆکەوە منی بردە لای پێشەوای سەرەک کۆمار ئەویش پێی وتم ساڵی داهاتوو، واتە 1947ز. کۆمەڵێک قوتابی بۆ زانکۆی باکۆ ڕەوانە دەکەین، تۆش بچۆ....)
یەکەمین هونەرمەندی کوردە تابلۆکانی وەکوو پۆستەر چاپ کراوە و بووەتە میوانی زۆربەی ماڵی هاووڵاتییانی کورد.
-لە تابلۆ ناودارەکانی (کاوەی ئاسنگەر، ڕزگاری، شۆڕشی دەرسیم، کچە هەورامی، شۆڕشی کورد، گڵکۆی تازەی لەیل، ڕاپەڕینی 1948ز. و #مەم و زین#، کوردستان، جوانیی لادێ، بەرەو ڕووناکی- کارەساتی بۆمبابارانی شاری قەڵادزێ، مانگەشەو، بۆردومانی ناوچە ئازادکراوەکان، تابلۆی کچە شۆخ و شەنگی شاری سلێمانی- تابلۆی شیرین تەشی دەڕێسێ.
- ساڵی 1974ز.، کە شۆڕشی کورد دژ بە بەعسی داگیرکەر هەڵگیرسایەوە، ئەم وەکوو پێشمەرگەیەکی هونەرمەند ڕووی کردە شاخ.
- لە ساڵی 1975ز. لەگەڵ خێزانەکەیاندا ڕوویان کردووەتە ئەمریکا.
- لە ئەمریکا بەشداری زۆرێک لە چالاکییە هونەرییەکانی کوردی کردووە و دوو جار تابلۆی تایبەتیی بەخشیوەتە سەرۆکی ئەمریکا.لە ڕێکەوتی #16-10-2020# کۆچی دوایی کردووە.
[1]
ئەم بابەتە 733,804 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!