- هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری باشیک سێ چەکداری داعش بە دیل دەگرن و لە زۆربەی قۆڵەکانیشەوە پێشمەگەر چووە ناوشارەکەوە.
- دەزگای دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایش و پاراستنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە میحوەری باشیک دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی داعش تەقێندراونەتەوه و 20 چەکداری دیکەی داعشیش کوژراون.
- هێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی شارەدێی باشیکی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی موسڵ ڕاگەیاند، دوای زیاتر لە دوو ساڵ مانەوەی لەژێر دەستی داعشدا.
- پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، دەستگیرکردنی هاوسەر و پەرلەمانتارانی هەدەپە بەنایاسایی دەزانێت و پێیوایە لەئێستادا تورکیا ڕوبەڕوی کودەتای کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بووەتەوە، بەپێویستی دەزانێت هەرچی زووە کۆتایی بەفشارەکانی سەر میدیاش بهێنرێت.
- نیهات ئاکدۆغان پەرلەمانتاری هەدەپە لەشاری هەکاری لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکەوە دەستبەسەرکرا.
- ئەمشەو لەگەڕەکی غەرناتە مەلا ئیبراهیم ئەحمەد پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی سادق لەکاتی چونی بۆنویژ لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە بەچەکی بێ دەنگ تەقەی لێکرا و کوژرا.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 10,908 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!