کچە کوردێکی خوێندکاری زانکۆ لە شاری مێرسینی باکووری کوردستان لە ڕێکەوتی #11-02-2015#ەوە بزر دەبێت و دوای سێ ڕۆژ لە دیارنەمانی، تەرمەکەی بەسووتاوی دۆزرایەوە.
ئاری هەرکی، لێکۆڵەر و چالاکوانی سیاسی ڕایگەیاند: ئوزگەجان ئاسلان کە خوێندکاری زانکۆ بوو لە شاری مێرسینی باکووری کوردستان، لەلایەن سێ کەسەوە ڕفێنراوە و دوای دەستدرێژیکردنەسەری و کوشتنی، تەرمەکەشیان سووتاندووە.
وتیشی: ئەو کچە کوردە و تەمەنی 20 ساڵ بووە و خوێندکاری زانکۆ بووە لە بەشی سایکۆلۆجی.
ئاماژەشی بەوەدا کە لە ڕێکەوتی دیار نەماوە و دوای گەڕانێکی زۆر پۆلیسی تورکیا، توانی سێ تۆمەتبار دەستگیر بکات، کە دوانیان باوک و کوڕن، لەگەڵ کەسێکی دیکەی نزیک لە خۆیان.
بە وتەی ئەو چالاکوانە، دوێنێ لە نزیک گوندی چامالانی سەربە پارێزگای مێرسین، تەرمی ئوزگەجان ئاسلان دۆزرایەوە.
وتیشی: تاوانبارەکان سەربە پارتی ڕەگەزپەرستی تورکیا (مەهەپە)ن، باوکەکە تەمەنی 50 ساڵە و کوڕەکەشی تەمەنی 20 ساڵە و کەسی سێیەمیان تەمەنی 26 ساڵە.[1]