مستەفا پاشا یامولکی:
کوڕی عەزیز یامولکیی مەلا زادەیەکی #بیارە#یە. ڕۆژی #25-01-1866# لە گەڕەکی #گۆیژە#ی شاری #سلێمانی# لەدایک بووە. یەکەمجار لای مەلا فەتاح لە مزگەوتی حاجی سەید حەسەن و لای عیرفان ئەفەندی خوێندویەتی، پاشتر سەرەتایی و ئامادەیی سەربازیی بەغدا مەکتەبی حەربییەی ئەستەمبوڵی لە 1885ز.دا تەواوکردووە. بەمولازمی دووەمی چووەتە پۆلی ئەرکانی جەنگ و 1886ز. بووە بەمولازمی یەکەم.
1888ز.، سەفییەخانی حسێن پاشای خەندانی هێناوە. ئەو ساڵە بووە بە یووزباشی (نەقیب) و لە لقی سێیەمی ئەرکانی گشتیی جەنگدا دامەزراوە. ساڵی1889ز. بووە بەقول ئاغاسی (ڕائید) و، بەدوای خۆی ڕەوانەی ئەرکەکانی جەنگی حیجاز کراوە. 1892ز. کراوەتە بینباشی (موقەددەم) ، گوێزراوەتەوە بۆ ئەرکەکانی جەنگی ئۆردووی هومایۆنی شەشەم و، بەرودوا هەرسێ قونسڵخانەی خۆی و #سەڵماس# و قارس و، 1898ز.یش بۆ ئەرکەکانی جەنگی ئۆردوو لە بەغدا. 1900ز. پلەی قائیمقامی دراوەتێ و، لە 1901ز.دا کراوە بە سەرۆکی ئەرکەکانی جەنگی ئۆردوو 1902ز. بووە بە سەرۆکی ئەرکانی جەنگی فیرقەی شانزەهەمی ڕەدیق لەسیواس، 1904ز. بە میرلیوا (میراڵای) و، 1905ز. بەمەئمووری کۆمیسیۆنی سنووری خاقانیی ناوچەکانی سلێمانی و وەزنە و لاجان.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/126/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=مستەفا پاشای یاموڵکی و مستەفا کەمال=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=مستەفا پاشای یاموڵکی و مستەفا کەمال=KTML_ImageCaption_End=
بەڕاگەیاندنی مەشروتییەتی عوسمانی، کراوە بە سەرۆکی ئەرکانی جەنگی فیرقەی ئەنقەرە. 1908ز. بووە بە فەرماندەی لیوای نیزامیی بیست و یەکەمی ئۆردووی شەشەم لە بەغدا: ساڵی 1910ز. بەفەرماندەی فیرقەی سێیەمی نیزامی لە تەشکیلاتی نوێی فەیلەقی دەیەم: 1911ز. بەفەرماندەی فیرقەی نیزامیی پێنجەم لەمایدۆس: 1912ز. بەفەرماندەی فیرقەی نیزامیی بیست و حەوتەم لەبەیروت و، بەشداری شەڕی باڵکان بووە.
1913ز. کە ئەنوەری پاشا بووەتە وەزیری جەنگ، خانەنشین کراوە و، بەدرێژایی ی یەکەمین جەنگی جیهانی لە ئەستەمبووڵا دانیشتووەو، لایەنگری حیزبی (حوڕڕییەت و ئیئتیلاف) بووە. پاش جەنگ، پلە و پایەی جارانی دراوەتەوەو، بووە بەئەندامی دیوانی جەنگ بۆ سزادانی سەرانی (#ئیتیحاد و تەرەقی#) . ئەو دەمە، بووە بەئەندامی (جەمعییەتی #تەعالی کوردستان#) لەئەستەمووڵ.
1919ز. کەفەرید پاشا کابینەی پێکهێنایەوە، بووە والیی ویلایەتی خوداوەندکارو، هەمان ساڵ برووسەی بەجێ هێشتووە و گەڕاوەتەوە بۆ ئەستەمبووڵ. #23-4-1920#ز. بەئیرادەی شاهاتە کراوە بە سەرۆکی دیوانی عورفی یەکەم و، سزای توندی کەمالییەکانی داوە. #21-10-1920#، بەهاتنەسەر کاری کابینەی تۆفیق پاشای لایەنگری کەمالییەکانی، گیراوە و دراوەتە دادگا. بەڵام #06-02-1921ز.# بەئیرادەی سوڵتان بەربووەو، دەستی لەکار کێشراوەتەوە. 17-6ی ئەو ساڵە لەئەستەمبووڵەوە گەڕاوەتەوەو، #04-10-1921ز.# گەیشتووەتە سلێمانی.
12-7-1922ز. بووە بە سەرۆکی (جەمعییەتی کوردستان) و #05-09-1922#ز. بە ئەندامی ئەنجوومەنی ئیدارەی شار، دوای ئەوەی ئینگلیز سلێمانیی چۆڵ کردووە. ئەو ڕۆژانە ئیمتیازی ڕۆژنامەی بانگی کوردستانی وەرگرتووە و، خۆیشی وەک مودیری مەسئوول و سەرموحەڕیر بەڕێوەی بردووە و سیانزە ژمارەی لێ دەرکردووە.
لەدووەم حکوومەتی کوردستاندا، بەڕەئیسی مەعاریف دانراوە. #03-03-1923#ز. لەگەڵ چەند کەسێکی تردا بەوەفد چوونەتە #کەرکووک# و بەغدا بۆ گفتوگۆکردن. لەدووەم خولی حوکمی ڕاستەوخۆی ئینگلیزدا، ژمارە (14) ی بانگی کوردستانی بەتەنیا بڵاوکردووەتەوە. لەڕۆیشتنە عوموومیەکەی #17-6-1923#ز. دا، چووەتە بەغدا و تاسەر لەوێ نیشتەجێ بووە. ساڵی 1926ز.، سێ ژمارەی تری لەبانگی کوردستان دەرکردەوە. ڕۆژی #25-1-1936#ز. لە گەڕەکی عیوازییەی بەغدا کۆچی دوایی کردووە و بەڕاسپێریی خۆی لە (#گردی سەیوان#) نێژراوە.[1]