ناو: ئەندریۆس
نازناو: باکووری
ناوی باوک: ئیسرائیل خممۆ یۆنان
ڕێکەوتی لەدایکبوون: # 05-11- 1928#
شوێنی لەدایکبوون: لە #قشڵە# ی شاری #کۆیە# ی باشووری کوردستان.
شوێنی کۆچی دوایی: شاری #هەولێر# ی پایتەختی باشووری کوردستان.
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #02-11-2022#
$ژیاننامە$
باکووری ناوی ئەندریۆس کوڕی ئیسرائیل خممۆ یۆنان لە گوندی (#ساتیبەگ#) ی پارێزگای (#وان#) لە باکووری کوردستانەوە کۆچیان کردووە بۆ باشووری کوردستان، تا لە ئاگری شەری #سەفەربەلک# و سوپای عوسمانی ڕزگاریان ببێت.
باکووری لە ڕێکەوتی 05-11-1928 لە قشڵەی کۆیە لەدایکبووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1462/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=باکووری=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1462/0009.JPG=KTML_Photo_End=
ناوی دایکی ئینیار لازار ئەبدال و لە گوندی (خەراشک) ی پارێزگای (وان) لەدایکبووە.
باکووری لە شاری کۆیە #تیپی مۆسیقای باواجی# دامەزراندووە و زیاتر لە 50 گۆرانی تۆمارکردووە. هەروەها چەندین بەرهەمی نووسینی لەسەر ژیاننامەی هونەریی خۆی و موزیکی کوردی بڵاوکردووەتەوە. (بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
خاوەنی گۆرانیی بەناوبانگی (هەستە هەستە کیژی جوان؛ بەهارە کاتی سەیران؛ درەنگە خۆت بگۆڕە؛ بابڕۆین بۆ #بەستۆرە#) یە.
جگە لە گۆرانییەکانی، باکووری ئاوازدانەر و موزیکژەنێکی زۆر بەتوانا بووە. بەردەوام ئامێری عودی ژەنیوە.
ڕۆژی #02-11-2022# لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.