چالاکترین و پەڕ بەرهەمترین ڕۆژنامەوانی سەردەمی کۆماری کوردستان
سەید محەمەد حەمیدی؛ کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی سەید فەیزوڵڵا کوڕی سەید شوکروڵڵای پارسانیانە، 1903ز. لە دێی داشالووجەی #سەقز# لە دایک بووە.
سەرنووسەر و بەڕێوەبەری بەرپرسی ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردستانی ئۆرگانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بووە. پێشتر لە دائیرەی ئامار وەزیفەدار بووە.
سەید محەمەد، کاری لە 51 وتار و وەرگێڕانی دوو نامیلکەدا کردووە، یەکەمیان (الاکراد منذ بدء التاریخ الی سنة 1920ز.) ی #ڕەفیق حیلمی#ی لە عەرەبییەوە کردووە بە فارسی (کردان از بدء تاریخ تا سال 1920ز.) بە 30 ئەڵقە.
دوومیان (بەسەرهاتی ئاڕاڕات ئاگری)ی #ئیحسان نوری پاشا#ی لە ڕۆژنامەی کوهستان وەرگرتووە، لە فارسییەوە کردوویە بە کوردی، 25 ئەڵقەی لێ بڵاوکردووتەوە، دوا ئەڵقەی بە (ماویەتی) کۆتایی پێ هێناوە و نەچووەتەوە سەری، دوای بەراوردکردنی لەگەڵ دەقێکی کرمانجیی خواروویدا دەرکەوت هەر پێنج بڕگەیەکی لێ نەکراوەتە کوردی.
لەبەر ئەوەی کوهستانەکەیش لەبەر دەستدا نەبوو، نەزانرا ئاخۆ لەوێیش هەر تەواو نەکراوە یان نا.
ئەو وتارانە، 15 ئەڵقەیانی تەرخانی ژیاننامەی زانایانی کورد کردووە. درێژەی پێ نەداوە، چونکە ئیتر خستوویەتییە گۆڤاری کوردستان.
ڕۆژی #27-02-1979# لە #سنە# کۆچی دواییی کردووە.[1]