- هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر بنکەی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان-دەبەپەی شاری وانی باکوری کوردستان و هاوسەرۆکی دبەپەی شارەکەیان دەستگیرکرد.
- لەبەردەم هۆتێل تایتانیک لە شاری #سلێمانی#، ژنانی شۆفێر بەشدارییان لە مانۆڕی شۆفێرانی ژندا کرد و بە شۆفێریکردن دژی ئەو بیرە توندڕەوییانە وەستانەوە کە شۆفێریکردن لە ژنان قەدەغە دەکەن، وە پاشان ئۆتۆمبێلەکانیان بە قردێلەی مۆر کە ڕەمزی ژنانە ڕازاندەوە و بە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە شەقامی شەست مەترییدا سوڕانەوە
- ئەمڕۆ لە نزیک یانەی وەرزشی خاک لە شاری #کەرکووک# بە بەشداری زیاتر لە 50 ئۆتۆمبێلی کلاسیکی (کۆن) نمایشێک بەڕێوەچوو، کۆنترین ئۆتۆمبێلی ئه و نمایشەش مۆدێلی 1947 بوو کە نرخەکەی 30 هەزار دۆلار بوو.[1]
- لەسەر ڕێگای #کەلار# #خانەقین# لە ئەنجامی ڕوداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
- والی پارێزگای #موش# لە باکوری کوردستان قەدەغەی هاتوچۆی لە 21 گوندی پارێزگاکە ڕایگەیاند، بە ئامانجی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی پەکەکە.[2]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 27,945 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!