لە ساڵی 1978 لە گوندی نێی سەربە #مەریوان# لەدایکبووە و لە خوێندنگەی گوندەکەی خۆیان دەستی بە خوێندن کردووە تا زانکۆی #تاران#ی بە پلەی نایاب تەواوکردووە و پاشان بۆ خوێندنی باڵا ڕوو دەکاتە زانکۆکانی وڵاتی بەریتانیا. لە ئێستادا پڕۆفیسۆرە لە بیرکاریدا و ڕۆژی #01-08-2018# خەڵاتی فیڵدزی بواری بیرکاری، کە بە نۆبڵی ئەو بوارە دادەنرێت لەگەڵ سێ پڕۆفیسۆری دیکە لە بەرازیل بەدەستهێنا. کۆچەر پاش وەرگرتنی خەڵاتەکە وتبووی: =KTML_Mark_Begin=هیوادارم خەڵاتەکەم بزەیەک بخاتە سەر لێوی 40 ملیۆن کورد=KTML_Mark_End=. شایەنی باسە هەر لە هەمان ڕۆژدا خەڵاتەکە لە کۆچەر بیرکار دزرا و پاشان خەڵاتێکی تری پێدرا.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/104457/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=خەڵاتی فیڵدز=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/104457/0011.JPG=KTML_Photo_End=
فارسە پان-ئێرانیستەکان، زۆر هەوڵی ئەوەیاندا کە کۆچەر وەک ئێرانییەک بناسێنن و پێناسە کوردستانییەکەی لێبکەنەوە! بەڵام کۆچەر نائومێدی کردن و خۆیی بە کورد و کوردستانی هێشتەوە و خەڵاتەکەشی پێشکەشی 40 ملیۆن کوردی بێ-ئاڵا کرد. [1]