دەقی سوپاسنامەکەی #سەعدی ئەحمەد پیرە#:
سوپاس و پێزانین
- بەڕێز کاک #مەسعود بارزانی#
- بەڕێز کاک عومەری سەید عەلی
- بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر
- بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین
- بەڕێز کاک محەممەد حاجی مەحمود
- نوێنەرانی حزب و لایەنەسیاسییەکانی کوردستان و عیراق
- بەڕێزان باڵوێز و کونسولی گشتی و دیپلۆماتکاران و نێردە نێودەوڵەتییەکان.
- بەرێزان، پیاوانی ئاینی و سەرۆک هۆز و تیرە و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان و ڕێکخراوە ناوخۆیی و جیهانییەکان لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان.
- فەخامەتی سەرۆک کۆمار بەڕێز دکتۆر بەرهەمی ئەحمەد ساڵح
- فەخامەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی#
- بەڕێز خاتوو ڕێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
- بەڕێز #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
- بەڕێز #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
- بەڕێز دکتۆر فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عیراق.
- بەرێزان ئەندامانی پەرلەمان و وەزیرەکانی هەردوو حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان.
بەوپەڕی ڕێزەوە سوپاس و پێزانینی خۆم دەردەبڕم بۆ بەشداریکردنی برایانەتان لە پرسەی سەرەخۆشی کۆچی دوایی دایکم.
بەشداری و بەخشندەیی ئێوە چ بە ئامادەبوونتان لە مەراسیمی خوێندنی فاتیحە و چ لە ڕێگای پەیام و پەیوەندییە جۆراوجۆرەکانتان لە خەم و ئازار و ناخۆشییەکانی کەمکردینەوە، لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە کە هەموو لایەک بپارێزێت و ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت.
ئەم بەشدارییە فراوانەی ئێوە و کۆمەڵانی خەڵک بە هەموو چین و توێژەکانەوە لە مەراسیمی بەخاکسپاردن و سەرەخۆشی بە ڕۆحێکی بەرزی برایانە، بە دڵنیاییەوە ئاسوودەیی دەبەخشێتە ڕۆحی دایکی کۆچکردوومان.
لە هەمانکاتدا بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە هەستیارەی کە وڵات پێیدا تێدەپەرێت، پێویستیمان بە زیاتر هەماهەنگی و هاوهەڵوێستیە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو بارودۆخە سیاسییە ئاڵۆزەی کە هەڕەشە لە ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری عیراق دەکات لە ڕێگەی کارکردن بە دەستووری عیراق.
سەعدی ئەحمەد پیرە
لەجیاتی بنەماڵەی حاجی ئەحمەد پیرە[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!