ساڵی 1959 لەدایکبووە، یەکێک بووە لە #پێشمەرگە#ی مەفرەزە سەرەتاییەکانی باشوور، پاش هەرەسی ساڵی 1975. لە ڕۆژی #27-08-1983# لە گوندی #باوەگێڵدی# شەهید بووە.ساڵی 1959 لەگەڕەکی ئیبراهیم پاشا ی شاری #سلێمانی# لەدایک بووە، تا ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی دەخوێنێ و لە ساڵی 1977 پەیوەندی دەکات بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شارباژێڕ، لەبەر ئازایەتی و سادەیی و تواناکانی هەرزوو دەبێتە فەرماندەی مەفرەزە و زۆربەی شەو لەگەڵ مەفرەزەکەی بەچالاکی یەکانی شاری سلێمانی لە داگیرکەرانی بەعس تاڵ دەکات. چەندین شەو هێزەکانی ملازم موحسین لە برایم پاشا دەخاتە حاڵەتی پەرتەوازەیی هێزەکانی ڕژێم لەگەڵ تاریکی شەو نەیاندەوێرا لەمۆڵگاکانیان دوورکەونەوە، =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/11010/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=هاوڕێ جەبار=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/11010/0002.JPG=KTML_Photo_End=
شەهید جەبار بەحوکمی خزمایەتی لەگەڵ شەهید #سەڵاحی موهەندیس# لەکاتی گواستنەوەیان بۆ هەرێمی بەمۆ بەهەمان شێوە ئەمیش دەچێتە ئەو هەرێمە، لەوێش دەبێتە جێ سەرنجی پێشمەرگەو خەڵکی ناوچەکە پاشان دەگوازرێنەوە بۆ #تیپی 47ی پیرەمەگروون# و لەبەر کارامەیی دەبێتە فەرماندەی کەرتی شەهید سەڵاح.
شەهید هاوڕێ جەبار بست بەبستی دۆڵەڕوت و ناوچەی #سەرچنار# تا #تاسڵوجە# دەکاتە شوێنی گورز وەشاندن لە ڕژێم و پیاوە خۆفرۆشەکانی هەر ڕۆژە لە جێگایەک بۆسەیان بۆ دادەنێت، هەرجارەی لە شوێنێکەوە لەسێرەیان دەنێت و ژیانیان لێ تاڵ دەکات.
لە بەرواری 27 لەسەر #28-08-1983# لە گوندی باوەگێڵدی ڕاپەڕینی ئێستا لەگەڵ گەلە جاشێکی نامەرد ڕووبەڕو دەبنەوە و پاش شەڕێکی قورسی دەستەویەخە شەهید جەبار و شەهید دڵشاد لەوشەڕەدا شەهید دەبن و دەگەنە کاروانە نەبڕاوەکەی کوردایەتی، دواتر برایەکی بەناوی کمال مهندیس لەتۆڵەی ئەودا لە سلێمانی چەند چالاکیەک دژی پیاوانی ڕژێم و تەواریەکانی ئاسۆی قمری دەکات و زیانی گیانیان پێدەگەیەنێت.
ساڵی 1985 ڕژێم برایەکی شەهید جەبار دەسگیردەکات و لە زیندانی ئەبوغرێب شەهیدی دەکەن بەناوی شەهید #کەمال حاجی جەلال وێلەکەیی#