ناونیشانی بابەت: هایفۆ؛ بۆ ڕاکێشانی دەمووچاو بێ نەشتەرگەری
ئامادەکردن: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
هایفۆ یەکێکە لە چارەسەرە سەردەمییەکانی بواری پزیشکی و پسپۆڕی جوانکاری، لە ڕێگەی هایفۆوە پێستی دەمووچاو ڕادەکێشرێت و پێستەکە توند دەکرێتەوە و چینی کۆلاجینیش چالاک دەکاتەوە لە ژێر پێستدا و خانەکانیش نوێ دەکاتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا شلبونەوەی پێست ڕادەگرێت بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ.
هایفۆی دەمووچاو بە سەرکەوتوترین چارەسەری توندکردنەوەی پێست دادەنرێت کە بێ ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت.
هایفۆی دەمووچاو لەرێگەی لەرەلەری سەروو دەنگییەوە کاردەکات و ئەو وزە گەرمەی هەیەتی ڕووکاری پێست گەرم دەکات و کۆلاجین چالاک دەکاتەوە و چەوری دەتوێنێتەوە و پێست توند دەکاتەوە.
ئەنجامدانی چارەسەر بە هایفۆ پێویستی بە نزیکەی کاتژمێرێک هەیە و دوای چارەسەر پێویست بە هایفۆی تر ناکاتەوە بکرێت بۆ دەمووچاو، هیچ سڕکەرێکیش بەکارناهێنرێت، چونکە هیچ ئازارێکی ئەوتۆی نییە.
هایفۆ یەکێکە لە چارەسەرە گرنگەکانی گەنجکردنەوەی پێست و دوورخستنەوەی پێستیش لە پیربوون. [1]