ترێ بە دارەوە، هەنجیر بە بارەوە.
ترێ و هەنجیر دوو جۆر میوەی وڵاتی کوردەوارن، جووتیاران ساڵانە بەرهەمی دێنن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە ترێ لە داری مێو کرایەوە بخورێت خۆشە، زۆر نەمێنێتەوە، هەروەها هەنجیر شەوێک لە باردا بێ و شل ببێتەوە پاشان بخورێت خۆشە. واتە: شت بە تازەیی خۆشە.[1]