لەگەڵ تڕی خۆی شەڕ ئەکا.
لەگەڵ سێبەری خۆیدا شەڕ ئەکا.
هەندێک کەس لە کۆمەڵگەدا ئارامیی دەروونی کەمە، کورد دەڵێت: چیکڵدانەی بچووکە و بەرگەی یەک وشە ناگرێت، بۆیە زۆر بەخێرایی باری دەروونی تێکدەچێت و هەڵدەچێت. بۆ کەسێکی نائارامیی زۆر توڕە بەکاردێت کە بەرگەی هیچ ڕووداوێک نەگرێت و زوو هەڵبچێت. [1]