چای کوڵیلک چێشت هەژارە
وتراویشە: دیاری شوان ئالەکۆکە، دیاری مێروولە قاچە کوللەیە، کوڵیلک: شکۆفە و خونچەی پشکوتووی گژوگیایە، ئەگەر لە کوێستانەکانی کوردستان پەلک و گەڵای ئەو گوڵانە کۆبکرێتەوە و بخرێتە قۆریەک ئاوەوە دەبێتە چایەکی بۆندار و ڕەنگدار، کە بۆ خەڵکی بێ چارە و ناچار وەکوو دەرمان و چێشته، بۆ هاوشێوەی ئەو حاڵەتە لە شاری #سنە#دا وتراوە: چای کوڵیلک چێشت هەژارە.[1]