لە ناوەڕاستی مانگی مایسی ساڵی 1929ز. دا، لە یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی #قەرەداغ#ی سەربە شاری #سلێمانی# و لەناو خێزانێکی خوێندەواری بنەماڵەی شێخانی #مەردۆخی# دا، هاتۆتە ژیانەوه.
لە ساڵی (1948ز.)دا لەکاتێک خوێندکاری خانەی مامۆستایانی دێهاتی بووە لە شاری حیللەی ئێراقی، زۆر چالاکانە بەشداری کردووە لە ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەکەی ئەوساڵەدا و بۆ یەکەمجار تێکەڵ بە کاروانی تێکۆشانی نیشتمانی و نەتەوەیی بووه.
تا ساڵی (1954ز.) چەندین جارکەوتۆتە ژێر فیشاری ڕاوەدوونان و ناچار بووە خۆی بشارێتەوه، دوا جار لەو ساڵەدا دەگەڕێتەوە بۆ ناوشار و لە (1955ز.)، ژیانی هاوسەری بنیاد ناوە و یەکەم لانەی هاوسەرێتیی لە سلێمانی پێکەوەناوه.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/403/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=حەسیب قەرەداغی=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/403/0004.JPG=KTML_Photo_End=
تا شۆڕشی تەممووزی (1958ز.)، چەند جارێک بۆ ماوەی کورت کورت زیندانی کراوه. لەگەڵ بڵێسەی شۆڕشدا شاعیر دەبێتە یەکێک لە ناسراوترین وتارخوێنەکان و یەکێک لە ناودارترین شاعیرە داهێنەرەکانی ناو دنیای ئەدەبی کوردستان، هەر بۆیە لەگەڵ کودەتای #بەعس#ییەکاندا لە ساڵی (1963ز.)دا، دەستبەجێ دەگیرێت و نزیکەی 3 ساڵ لەگەڵ سەدان لاوی شۆڕشگێڕ و دەیان ڕۆشنبیر و شاعیر و نووسەر و ڕامیاری گەورەی کورد و عەرەبدا، لە زیندانی نوگرە سەلمان دەمێنێتەوه.
لە کۆتایی ساڵی (1965ز.) تا (1969ز.)، لەگەڵ هاوسەر و هەرسێ کوڕە و هەرسێ کچەکەیدا، بە دوورخراوەیی لە شاری بەغدا بەکولەمەرگی و کوێرەوەری؛ بەڵام بەسەربەرزی ژیان دەگوزەرێنن.
لە سەرەتای ساڵی (1969ز.) دا، پاش 7 ساڵ زیندانی و دورخستنەوه، ڕێیپێ دەدرێ بگەڕێتەوە بۆ کوردستان. لە 17ی حوزەیرانی (1983ز.) دا، کەژاڵی کچی بەڕووداوێکی ئۆتۆمبیل و لە کۆتایی (1984ز.) دا، بەهاری تازەنەمامی کچی بە نەخۆشییەکی کتووپڕی شێرپەنجه، گیان لەدەستدەدەن و زام و خەمێکی قوڵ و فرە سەختیان لە قوڵایی هەست و بیر و سۆزی شاعیردا جێهێشت، کە تا دواڕۆژی تەمەنی، شوێن پەنجەیان هەم بەسیمای خودی خۆی و هەم بەسەر جیهانی هۆنراوەیە و ئەدەبیاتییەوە دیار و ئاشکرابوو.
لە ئێوارەیەکی تەڕوتووشی زستانی سلێمانیدا 1997-01-09 دا بۆ دواجار دڵی پڕ لە ژانی شێخی شاعیران، حەسیب قەرەداغی، لە لێدان کەوت و بۆ ڕۆژی دواتر لە گردی سەیوان لە سلێمانی بووە هاوڕێی تا هەتایی هەردوو جوانەمەرگەکەی کەژاڵ و بەهار!
شاعیری نەمر، سێ کوڕ خەبات، بەهات و ئازا، کچێک نیگا، هاوسەرەکەی ناوی ئایشە لە دوا بەجێماوە.
$بڵاوکراوەکانی:$
هەڵەبشیما
من هیچ ناڵێم
هەوەڵ مەزات
شەو و گریان و مەرگ
کۆچێکی ڕەشپۆش
کەژاڵی جوان
دوو سەد ساڵەی سلێمانی
و دەیان و سەدان چامەی بەرزوباڵا، ناسراوە! دیوانێکی 900 لاپەڕەیی لە دووبەرگدا لە دوا بەجێماوە.[1]