کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  582,996
وێنە
  123,444
پەرتووک PDF
  22,048
فایلی پەیوەندیدار
  124,893
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,831
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,299
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,649
عربي - Arabic 
43,528
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,431
فارسی - Farsi 
15,543
English - English 
8,500
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,022
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,801
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
882
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,454
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,924
نەخشەکان 
248
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,187
شوێنەوار و کۆنینە 
730
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,038
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,614
کورتەباس 
22,093
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,227
PDF 
34,615
MP4 
3,812
IMG 
232,587
∑   تێکڕا 
272,241
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
عەلائەدین سەجادی
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
بەشکردن
Copy Link5
E-Mail0
Facebook3
LinkedIn0
Messenger2
Pinterest0
SMS0
Telegram3
Twitter1
Viber2
WhatsApp2
نرخاندنی بابەت
9 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)6
English - English4
عربي - Arabic2
فارسی - Farsi1
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
عەلائەدین سەجادی
عەلائەدین سەجادی
ناوی تەواوی (عەلادین نەجمەدین عیسامەدین) ە و لە بنەماڵەی ناوداری (سجادی)یە، ساڵی (1907) هاتۆتە دنیاوە لەخێزانێکی ئایینیدا گەورە بووە.
ساڵی (1927) بۆ خوێندن هاتووەتە شاری #سلێمانی# و لە مزگەوتی شێخ جەلال و مزگەوتی حاجی مەلا ڕەسوڵ بەفەقێیەتی دامەزراوە، ساڵی (1938) مۆڵەتی مەلایەتی لای مامۆستا شێخ بابەعەلی تەکیەیی وەرگرتووە و چووە بۆ بەغدا و لە مزگەوتی نەعیمە خاتوون لە مەیدان بووە بەپێشنوێژ و دانیشتن و کاری ڕۆژانەی لەو مزگەوتەدا بووە، لە بەغدایش لای مامۆستایان شێخ ئەمجەد زەهاوی و شێخ محەمەد قزڵجی بەهەندێک لەزانستە ئیسلامییەکاندا چووەتەوە، لە ساڵی (1939) دا چووەتە مەیدانی ڕۆژنامەنووسی و لە ساڵی (1941) دا بووە بەبەڕێوەبەری گۆڤاری (گەلاوێژ) و وردەوردە گەشەی پێ کردووە تا داخستنی لە (1949) دا.
لە ساڵی (1948) دا پاش ڕاپەڕینە مەزنەکەی کانون، گۆڤاری (نزار) ی بە عەرەبی و کوردی دەرکردووە کە گۆڤارێکی نیشتمانپەروەری سیاسی بووە، پاش شۆڕشی پیرۆزی 14ی تەمموزو تا ساڵی (1974) مامۆستای ئەدەب و مێژووی ئەدەبی کوردی بووە لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا، هەر لە ساڵی (1974) دا کراوە بەئەمینداری گشتی ئەوقاف و (3) ساڵ لەو کارەدا ماوەتەوە، ساڵانی پاشەوەی بەخانەنشینی و خزمەتی ئەدەبەوە بەڕێ کردووە، 13-12-1984 کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە شاری بەغدا لە نزیک شێخ عەبدوڕەحمان ئەبولوافی نەقشبەندی و شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەخاک سپێردراوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/719/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=عەلائەدین سەجادی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/719/0011.JPG=KTML_Photo_End=
لە و پەرتووکەی ( #دلێر عەلائەدین سەجادی# ) کە بە ناوی ( #یادی سجادی# ) لە ساڵی (1987) وەک وەفایەک بەئەدەبی کوردی و بەباوکی دەریکردووە، لەو بابەتە بەپێزانەی کەڵک وەربگرم.
ساڵی (1984) ساڵی پرسە و ماتەم بوو، چونکە لەو ساڵەدا هەندێک ئەدیب و نووسەر و ڕۆشنبیری وەک (ئەمین میرزا کەریم، تۆفیق وەهبی، جگەر خوێن، حسێن خانەقا، خاڵە ڕەجەب، حەبیب عەلی میرانی، تاهیر سادق، عەلادین سەجادی و محەمەد فیدا) کۆچی دواییان کرد و هەریەکەیان بە جۆرێک خزمەتی میللەتەکەمانیان کردووە، لەناو ئەم ناوانەدا مامۆستا (عەلادین نەجمەدین سەجادی) چل ساڵە پتر ژیانی خۆی لە پێناوی زیندووکردنەوەی کەلەپوورو نووسینەوەی مێژووی ئەدەبماندا بەخت کردووە، ئەو سەردەمەی مامۆستا سەجادی چووەتە بەغدا و بزووتنەوەیەکی ڕۆشنبیری کوردی سەری هەڵداوە (کوردی و #مەریوان#ی) دوانزدە پەرتووکیان چاپ کردووە، لاوانی کوردیش (یادگار و دیاری) یان بڵاوکردووەتەوە (یانەی سەرکەوتن) یش لە چالاکیدا بوو، (ژیان) لە سلێمانی و (ڕووناکی) لە#هەولێر# دەردەچوون، سەجادی پەیوەندی لەگەڵ ڕووناکبیرانی ئەو سەردەمەدا پەیدا کردووە و ئەوانیش کاریان تێکردووە، لەدوا مانگی ساڵی (1939) دا گۆڤاری (گەلاوێژ) لە بەغدا هەڵهات و تیشکی پڕ شەوقی چیاو هەردو دۆڵەکانی کوردستانی ڕووناک کردەوە مامۆستا سەجادی ئاشنایەتی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئەم گۆڤارەدا هەبوو. لەبەر ئەوەی بەڕێوەبەری گۆڤارەکە لە بەغدا نەما، کاروباری گەلاوێژ خرایە ئەستۆی سەجادی و هەر خۆی کەرەستەی بۆ کۆ دەکردەوە و لەچاپخانەدا سەرپەرشتی دەکرد و پیتاک و ئابوونەشی بۆ دابین دەکرد، سەجادی لە ساڵی (1948) دا شانبەشانی گەلاوێژ گۆڤارێکی نیو مانگی ڕامیاری بە ناوی (نزار) ەوە بە کوردی و عەرەبی بڵاوکردووەتەوە، پاش ئەوەی بیست و دوو ژمارە لەو گۆڤارە دەرچوو، کاربەدەستان (گەلاوێژ) و (نزار) یان لە ساڵی (1949) دا داخست، پاش ئەوە مامۆستا دەستی دایە پەرتووک نووسین، ئەوەبوو لە ساڵی (1952) دا (مێژووی ئەدەبی کوردی) بەقەوارەی (652) لاپەڕە پێشکەش کردین کە تیایدا وتویەتی (خۆم گەلێ بەبەختیار ئەزانم کە خوا یارمەتیی دام و توانیم لە ماوەی چەند ساڵێکدا بەکۆششی فیکر و ماڵی خۆم، ئەم پەرتووکە کە مێژووی ئەدەبی کوردییە یا بەواتایەکی فراوانتر (دائرە المعارف) ی کوردییە، بێنمە بەرهەم و پێشکەشی بکەم) لە دواییدا دەڵێتSadهێنام ئەدەبی کوردیم کرد بەکۆشکێک و بەدنیایەک بەڵام نەک کۆشکێکی داروپەردوو، چونکە ئەو جۆرە کۆشکانە لەبەر پلاری گەرمای هەتاوی هاوینداو سەرمای بەفری زستاندا خۆیان ناگرن، کردم بەکۆشکێک نە باکی بەکڵپە و بڵێسەی هەتاوو هاوین بێ، نەبەتۆف و کڕێوەی بۆرانی زستان) .
کاتێکیش بەدرێژایی سی و پێنج ساڵ کە ئیمامی مزگەوت بووە، هەموو ڕۆژێک نێوان نوێژانی مەغریب و عیشا لە مزگەوتە بچکۆڵانەکەیدا ئەدیب و ڕۆشنبیرو ناسیاوانی لەدەوری کۆ ئەبوونەوە و دەست ئەکرا بەگفتوگۆ و نوکتە و قسەی خۆش. بۆیەش ئەو هەلەی لەدەس نەداوە و ئەو قسەخۆش و نەستەقانەی کە بەدڵی بووبێت تۆماری کردوون و سەرلەنوێ دایڕشتوونەتەوە، ئەوەبوو لە ساڵی (1957) ەوە تا ساڵی (1983) هەشت بەرگە پەرتووکی بە ناوی (ڕشتەی مرواری) یەوە لێ چاپکردن، کە بوو بەجۆرە ئەدەبێکی زیندووی میللەتەکەمان. لە ساڵی (1953) یشدا سیپارەیەکی ناوی کوڕ و کچی کوردی پێشکەش باوک و دایکان کرد، لەناوەڕاستی پەنجاکاندا گەشتێکی (1816) کیلۆ مەتری بەناو کوردستاندا کرد و ئەم گەشتنامەیەی کردە پەرتووکێکی سەربەخۆ، کە شۆڕشی چواردەی تەمموزی (1958) بەرپابوو، هات شۆڕشەکانی بەدرخان و سمکۆو حەمەپاشای ڕەواندزو شێخ مەحمودی لە پەرتووکێکدا بۆ لەچاپداین و هەڵوێستی کوردی بەرانبەر کۆمار دەربڕی. هەروەها لەفۆلکلۆری کوردیشەوە سێ چیرۆکی لە پەرتووکی (هەمیشە بەهار) دا لە ساڵی (1960) لەچاپ داو دەربارەی زمانیش لە ساڵی (1962) دا پەرتووکی (دەستوور و فەرهەنگی کوردی) بڵاوکردەوە، لە ساڵی (1969) دا خوالێخۆشبوو لایەکی لەڕەخنەی ئەدەبی کوردی کردەوە بەپەرتووکی (نرخ شناسی) ئەو کەلەبەرەشی پڕکردەوە، پاش ئەوە بەدە ساڵ جوانکاریەکانی ناو ئەدەبی کوردی لە پەرتووکی ( #خۆشخوانی# ) دا خستییە بەردەست و دەربارەی ئەم دوو پەرتووکە دەڵێت (هێنام ڕستەی خۆشخوانیم کرد بەوشەیەک و کردم بەناو بۆ ئەم پەرتووکە کە قسە لەڕەوانبێژییەوە دەکات، وەکوو لە کاتی خۆشیدا ڕستەی نرخ شناسیم کرد بەناو بۆ ئەو پەرتووکە کە باس لە لێکۆڵینەوەی ئەدەبی کوردی دەکا!..
ئەگەر بە شێوەیەکی گشتی بڕوانینە بەرهەمەکانی دەبینین زۆربەی زۆریان دەربارەی ئەدەبی کوردین و هەندێکیشیان لەخانەی کەلەپوورو فۆلکلۆردا دادەنرێن و لە هەموو بەرهەمەکانیدا ئەمانەتی زانستی پاراستووە و هەموو سەرچاوەیەکی دیاری کردووە و لەنووسیندا شێوەیەکی نوێی گرتووەتەبەرو لە هەندێک بابەتە نووسیندا بەداهێنەر دەدرێتە قەڵەم.
(مستەفا نەریمان) لەچلەکەیدا دەڵێت: (لە و چل و دوو ساڵەی کە مامۆستا سەجادیم تیادا ناسیوە و تێکەڵاویم لەگەڵ پەیدا کردووە، خووڕەوشت و هەڵسوکەوتی ڕۆژانەی وەک نووکی قەڵەمەکەی خاوێن و بێگەرد بوو، لەپاشملە ناوی کەسی بەخراپە نەهێناوە و دڵی کەسیشی نەڕەنجاندووە) .
بە و هێزەوە لە ماوەی سی و یەک ساڵدا بیست و یەک پەرتووکی بەقەوارەی (5366) لاپەڕە چاپکردووە ئەمەش دەکاتە 4%ی پەرتووکی کوردی ئەو ماوەیە، هیچ نووسەرێکی کوردمان بەقەوارەی پەرتووک نەگەیشتووەتە ڕادەی خزمەتی ئەو جگە لە مامۆستای پایە بڵند ( #مەلا عەبدولکەریم مودەریس# ) کە بەسێ هەزار لاپەڕە کەوتووەتە ژووریەوە. سەڕەرای ئەو هەموو بەرهەمە چاپکراوانە، سەجادی چەند بەرهەمێکی ئامادە چاپی بەجێ ماوە وەک (بەرگی نۆهەمی ڕشتەی مرواری) و (بەرگی دووەمی دەقەکانی ئەدەبی کوردی) و (پەرتووکی زیندەوەر) ، هەروەها ڕۆژانە بیرەوەری تایبەت بەخۆی یاداشت کردبوو. لەگەڵ ئەوانەشدا هەرگیز لەخۆبایی نەبووە و هەوڵی ئەوەشی داوە بەرهەمی پوختترمان پێشکەش بکات، ڕۆشنبیرو ئەدیب و نووسەر دەبێت لە ژیاننامە و خوڕەوشتەکانی کەڵک وەربگرن و بیکەنە مەشخەڵ لە گۆڕەپانی ڕۆشنبیرییاندا، بەمە ڕۆحی مامۆستا شاد دەبێتەوە. هەرەوەک خۆی لەپێشەکی پەرتووکی (مێژووی ئەدەبی کوردی) دا دەڵێت:) دەمێ ساڵە، بگرە ئەوەتەی هۆشم کردووەتەوە، لەکانگای دڵەوە حەزم لە ئەدەب و ئەدەبیات کردووە، بەو بۆنەوە گەلێ جار خووم ئەدایە خوێندنەوەی ئەو شتانە کە ئاشنایەتیان بەئەدەبەوە هەیە، بەتایبەتیی هینەکانی ڕۆژهەڵات چ عەرەبی، چ فارسی، ئەمە بێجگە لە ئەدەبیاتی ڕۆژاوا – جۆش و خرۆشێکی ئەدامێ و ئەیخستمە عالەمێکی ترەوە، ماوەیەکی باش ئەمە ئیشم بوو، بەبێ ئەوە بچم بەلای بیروباوەڕێکی ت!.. ……) ، دواتر دەڵێت (ڕۆژێک شتێکم ئەخوێندەوە، کە لێبوومەوە سەرلەنوێ لەدڵی خۆما وردم دەکردەوە، لەمەوە کتوپڕ ئەوە هات بەبیرما کە ئایە من چیم؟ ئینگلیز؟ نە و. عەرەبم؟ نە و..بەڵکوو کوردم باشە کە کوردم دەبێت لەنەتەوەی کوردبم، کە لەنەتەوەی کورد بووم ئەمەی تێ گەیاندن، کە کورد ناوی لە لاپەڕەی ڕۆژگاردا هەیە و ئەمیش ئمێکە بۆ خۆی، زۆری پێ نەچوو لەو زەریایی خەیاڵە کەوتمە سەر ئەوە کە میللەت مادام میللەت بوو، بێگومان دەبێت زمان و ئەدەبیات و تاریخی (مێژووی) ببێ، ئەگەر نەبێت بە هیچ ناژمێررێ و هیچ نی یە، لێرەدا سەرم لێ تێکچوو. تەماشای خۆم دەکەم هیچی تر نیم تەنیا کورد نەبێت، تەماشای بارەکەی تری دەکەم سەیر دەکەم تەنیا کورد نەبێت هەموو شتێکی ت!.. کسپەیەک لەدڵمەوە هات، بەوە دڵی خۆم دایەوە کە نەتەوەی قەومێکم کە لەبەرە بەیانی مێژووە بەم زمانە کە من قسەی پێ دەکەم و پێی ئەنووسم قسە دەکەن و هیچ کۆسپێک لای نەداون لە ڕێگەی خۆیان، بەتایبەتیی کە ئەمیر شەرەفخانی بتلیسی لە (1005) ی هیجری و (امین زەکی بەگ) لە (1936) ی میلادی، مێژوویان بۆ قەومەکەم نووسیوە، بست بست گەشکەم دەکرد و هیوام بەخۆم و بەقەومەکەم تازەتر ئەبوەوە …)
مومتاز حەیدەری لەچلەی ماتەمینی مامۆستای نەمردا دەڵێت: (مردوو لنگی درێژ دەبێتەوە) ئەوەتا بەر لەساڵ و نیوێک وتارێکم لەخولی دووەمی ژمارەی (12) ی نووسەری کورد لەژێر ناوی (مامۆستا سەجادی، خەرمان بەرەکەت) دا نووسی، داوای ئەوەم کرد تا مامۆستا سەجادی لە ژیانە میهرەجانێکی ئەدەبی گەورەی ڕێزگرتنی بۆ ساز بکرێت، بەڵام بەداخەوە زۆریش بەداخەوە، بەتاقە دێڕێکیش پێشوازی پێشنیارەکە نەکرا …!.. ئێستاکەش وا ڕۆڕۆی بۆ دەکەین، فرمێسکی بۆ دەڕێژین، ئەرێ تاکەی، زیندووکوژەی مردوو پەرست بین!..)
مامۆستا ( #هەژار موکریانی# ) لە وتارێکیدا بۆ کۆچی سەجادی نووسیوێتی (ڕۆژێک سەیری دوکانێکی بەغدام دەکرد، چەقەڵێکی مۆمیایی کراوی لێدانرابوو، لەژێر قاچییەوە لێی نووسرابوو (بیست و پێنج دیناری تەواو) من سەری زمانی خۆم گەست، هات بەدڵما، هەیار!.. ئەم مام چەقەڵە موحتەرەمە ئاخۆ دەبێت بەزیندوویی سەر شاعیر، نووسەر، هونەرمەندێکی کورد بوبێ لە ژیانیدا لەبرسان و لە ترسان ئۆقرەی نەبوبێ و ئێستاکێ لاشەی مۆمیایی بەم دەرد و مەخسەرە چوبێ؟ کێ دەزانێت؟ هەزار دانە بەزیندوویی فلسێ ناژی) ، هەژار درێژەی بەوتارەکەی دەدا و باسی چەند ڕۆشنبیرێکی کورد دەکات (مەلا مارفی کۆکەیی) ئەگەر بێژم لەبرسا مرد ڕەنگە باوەڕم پێنەکەن، چونکە ئەو دەم نانی وشک زۆر هەرزان بووە... قانیع هەتا مرد نان و دۆی خۆی لەپەنایەک نەدی... فایەق بێکەس کە چریکەی گوێی دوژمنانی کەڕ دەکرد، دوو لێفەی لەماڵدا نەبوو کە خۆی و منداڵەکانی پێداپۆشێ بەقەرزداری عارەق بەقەرزداری مرد.... گۆران ئەو ئەستێرە گەشەی ئاسمانی ئەدەبیاتی کورد، بۆ دابینبوونی بژێوی دەگاتە یافای فەڵەستین وتاربێژی ڕادیۆی (شەرقی ئەدنا) بێ... جگەرخوێن پەنجا ساڵ پتر بۆ هۆنراوەو چیرۆکی کوردی چەوسایەوە لەجیاتی نان خوێنی جگەری خۆی دەخوارد، چەند لە کوردستان ژیاو من دەمناسی گەسکلێدەری کۆڵانان لەو تێرتربوون، کەس ئیرەیی پێ نەدەبرد، ئەوانە لە ژیان ئاوابوون لەپاش مردنیان چاوا بوون؟)
بەداخەوە ئێستا کە مردوپەرستیشمان نەماوە ئەوا (23) ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستای هەمیشەزیندوودا تێ دەپەڕێت کەس لەپەڕەی ڕۆژنامەیەکدا ساڵیادی کۆچی دوایی نەکردووە، یان بابەتێکی دەستنووسی نەکرا بەپەرتووک بۆ؟ لەم (23) ساڵەدا تەنیا لەژمارە (28) ی گۆڤاری (ڕۆڤار) کە تایبەتە بەدامەزرێنێک یادی کردووەتەوە، بەڵام دەرچوونی ژمارەکەی هاوکات نییە لەگەڵ ساڵی کۆچی دواییەکەی، گۆڤارەکە 25-02-2004 دەرچووە، واتە 25/2 بەڵام، مامۆستا 13/12 کۆچی دوایی کردووە، من لە لایەن خۆمەوە زۆرزۆر دەست خۆشی لەکارمەندانی ئەو گۆڤارە دەکەم کە گۆڤارەکە سەر بەچاپ و پەخشی سەردەمە، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. هەرچەندە مامۆستا لەسەر بواری ئەدەب و ڕۆشنبیری دەستەی دەزگەی میری مامۆستایان لەگەڵ دەستەیەک لاوان و قوتابییاندا ڕاپێچی بەندیخانە کردەوە، هەر لەو سەردەمەدا کوڕێکی بە ناوی (دانا) شەهید کراوە، وابزانم ساڵی شەهیدکردنەکەی (1982-1983) بووە. هەتا لە ژیاندا مابوو قسەی جوانی کردبوو، یەکێک لەو قسە بەنرخانەی ئەوەیە وتبوی (ئەگەر خۆت سەری خۆت نەخورێنی، کەس بۆت ناخورێنێ) ئەگەر بەڕێز (دلێر) ی کوڕی پەرتووکی ( #یادی سجادی# ) کەپێک هاتووە لە کۆمەڵێک وتارو هۆنراوە لەیادەکەیدا خوێنراونەتەوە یان لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاوکراونەتەوە، نەکردایە بەپەرتووک لەوە نەدەچوو کەس ئەو ئەرکەی بخستایەتە سەرشانی، زۆربەی شانۆکار و هونەرمەندان سوودێکی زۆریان لە ( #ڕشتەی مرواری# ) کردووە، کردویانە بەنواندن و دراما کەچی کەس لەوانە شتێکی بۆ نەنووسیوە وەک وەفایەک، دەبێت بە بەوەفایان و نووسەران ئەو دەستنووسانەی کە مامۆستا مەرگ ڕێگەی پێنەدا بیکات بەپەرتووک، بیکەن بەپەرتووک یان زۆربەی پەرتووکەکانی لە بازاڕدا یان لە پەرتووکخانە ئەهلییەکاندا نەماون یان کە کەم بوونەتەوە لەچاپی بدەنەوە بۆی، نەفەوتێن و پەرتووکخانەی کوردی پێ دەوڵەمەند بێت و گەنجانی ئەمڕۆش بتوانن سوودی لێوەربگرن.
ئەمەش ناوی پەرتووکەکانی و ساڵی دانانیانن:-
1. مێژووی ئەدەبی کوردی، (1952) و (چاپی دووەم 1971) .
2. ناوی کوردی، (1953) .
3. #ڕشتەی مرواری#، بەرگی یەکەم، (1957) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/719/0012.JPG=KTML_Photo_Alt=عەلائەدین سەجادی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/719/0012.JPG=KTML_Photo_End=
4. ڕشتەی مرواری، بەرگی دووەم، (1957) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
5. ڕشتەی مرواری، بەرگی سێیەم، (1958) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
6. ڕشتەی مرواری، بەرگی چوارەم، (1968) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
7. ڕشتەی مرواری، بەرگی پێنجەم، (1972) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
8. ڕشتەی مرواری، بەرگی شەشەم، (1979) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
9. ڕشتەی مرواری، بەرگی حەوتەم، (1980) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
10. ڕشتەی مرواری، بەرگی هەشتەم، (1983) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
11. گەشتێک لە کوردستاندا، (1956) .
12. شۆڕشەکانی کورد (1959) و (چاپی دووەم 2005) .
13. هەمیشە بەهار (1960) .
14. دەستوور و فەرهەنگی زمانی کوردی، (1961) .
15. ئەدەبی کوردی و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی کوردی، (1968) .
16. نرخ شناسی، (1970) .
17. دوو چامەکەی نالی و سالم، (1973) .
18. کوردەواری، (1974) .
19. دەقەکانی ئەدەبی کوردی (1978) .
20. خۆشخوانی، (1978) .
وە دوو نامیلکەی دەرکردووە، یەکەمیان بۆ یادی شاعیری پایەبەرز (پیرەمێرد) کە بە ناوی (یادی پیرەمێرد) ەوە لە ساڵی (1951) دەری کردووە کە (112) لاپەڕەیە، دووەمیان بۆ یادی مێژوونووسی پایەبەرز (#محەمەد ئەمین زەکی# بەگ) کە بە ناوی (یادی کۆچی محەمەد ئەمین زەکی) ەوە لە ساڵی (1948) دا دەری کردووە کە (80) لاپەڕەیە.[1]
ئەم بابەتە 342,714 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 19
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 59
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1907
ڕۆژی کۆچی دوایی: 13-12-1984 (77 ساڵ)
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
جۆری کەس: ئایینی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-12-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 13-12-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 342,714 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.122 KB 30-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.391 چرکە!