دواڕۆژ، هەردی عوسمان
بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی #گەرمیان# لە ساڵی 2015دا لە گەرمیان زیاتر لە 300 کەس لەکاتی ڕاوکردندا دەستگیرکراون و سزادراون، جیاواز لەساڵی 2014 ڕێژەی ڕاوکردن کەمی کردووە.
ئیبراهیم حەمەساڵح، لە ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و ژینگەی گەرمیان، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لە ساڵی 2015دا لەگەرمیان 333 کەس لەکاتی ڕاوکردندا دەستگیرکراون و دراون بەدادگا، بەبڕی 19 ملیۆن و 995 هەزار دیناریش غەرامەکراون.
ئەو کەرەستانەی کە بەو هاووڵاتیانە گیراون، 125 تاپڕ، 8 کڵاشینکۆف، 1 قەناس، 1ئۆتۆمبێل، 445 جۆری دیکەی جیاوازی وەک کەرەستەکانی ڕاوکردن لە لۆکس، تۆڕ، موەلیدەی کارەبا و چەند جۆرێکی دیکە دەستیان بەسەرداگیراوە لەگەڵ 4 ماتۆڕسکیلدا.
سەبارەت بەو ئاژەڵ و باڵندانەش کە دەستیان بەسەرداگیراوە و ئازادکراون نەقیب ئیبراهیم، وتی 43 باڵندە ئازادکراون لەگەڵ 5 ئاسکی کێوی و 8 کەروێشک.
سەبارەت بە جیاوازی ئامارەکەش لەگەڵ ساڵی 2014دا، ئاماژەی بەوەشدا لەساڵی 2014دا لە گەرمیان 339 کەس دەستگیرکراون لەکاتی ڕاوکردندا، ڕێژەکەش ڕووی لە کەمبونەوە کردوە.[1]
#07-01-2016#