بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، وڵاتی ژاپۆن بەبڕی زیاتر لەدوو ملیۆن دۆلار هاوکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی هەولێر ڕێکخراوی یونۆپس، لەرێگەی وڵاتی ژاپۆنەوە، بەبڕی زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل، کەلوپەلی سەربازی و پێویستی بۆ پۆلیسی هەرێم دابینکرد.
عەبدولخالق تەلعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاندووە، ڕێکخراوی (یونۆپس) بەهامەهانگی وڵاتی ژاپۆن، بەبڕی زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار، ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل و پێداویستیی سەربازیی بۆ 30 بنکەی پۆلیسی کۆمەڵگەیی لەهەرێمی کوردستان دابینکردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێداویستییە سەربازییەکان بۆهەولێر و سلێمانی ودهۆک و سۆران و چەند ناوچەیەکی ترن و پۆلیسی کۆمەڵگەییش سودیان لێوەردەگرێت.
06-03-2017