دواڕۆژ، محەمەد مستەفا
لەساڵی 2017 دا لە دەڤەری #ڕاپەڕین# 42 هاوڵاتی بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و وتەبێژی هاتوچۆی ڕاپەڕینیش ڕایدەگەیەنێت لەساڵی 2017 داهاتی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین بۆ زیاتر لە نیو ملیار دینار بەرز بۆتەوە.
خۆشناو حەسەن وتەبێژی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لەساڵی 2017 دا لە دەڤەری ڕاپەڕین 305 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە کە بەهۆیانەوە 42 هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و 442 هاوڵاتی تریش بریندار بوون کە بەشی هەرە زۆری ڕووداوەکان بەهۆی تیژڕەوییەوە بووە.
وتیشی هەر لەساڵی پاردا نزیکەی 5 هەزار مۆڵەتی شۆفێری دراوە بەهاوڵاتیان و هاوکات زیاتر لە 3800 سەرێچی لە کامێراکانی هاتوچۆ تۆمارکراون و 106 کەسیش کە بەبێ مۆڵەت شۆفێرییان کردووە، دراونەتە دادگا.
باسی لەوەشکرد، داهاتی ساڵی 2017 ی بەڕێوبەرایەتی هاتوجۆی ڕاپەڕین زیاتر لە 606 ملیۆن دینار بووە کە بەراورد بەساڵی 2016 سێ هێندە زیادی کردووە.[1]
#08-01-2018#