زۆرجار مرۆڤ بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە جێگایەکی بەرز، یان بەهۆی ڕووداوەکانی ئۆتۆمبێل و ئەنجامدانی یارییە وەرزشییەکان و چەندین حاڵەتی تریش، تووشی پێکرانی سەری دەبێت و ئەو پێکرانەش زیان بەر کاسە سەری دەگەیەنێت.
لە کاتێکدا هەندێک کەس بابەتەکە بە ئاسایی وەردەگرێت و ئامادەنییە سەردانی پزیشک بکات، بەڵام چەند حاڵەتێک هەیە نیشانەکانی بە ڕوونی ئەوە پیشاندەدەن کە بابەتەکە جیدییە و پێویستی بەوەیە کەسەکە بەخێرایی سەردانی پزیشک بکات و چارەسەری پێویست وەربگرێت.
پێگەی وەزارەتی تەندرووستیی عوممان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پێگەی ئینستاگرام لیستێکی ئەو نیشانانەی بڵاوکردۆتەوە کە لە کاتی پێکرانی سەر و هەستکردن بە ژانەسەر، پێیویستە کەسەکە بەخێرایی سەردانی فریاگوزاریی نەخۆشخانەکان بکات، کە ئەوانیش بریتین لە:
- دڵ تێکەڵهاتن یان ڕشانەوەی بەردەوام.
- زیادبوونی سەرئێشەیان لەدەستدانی بیرەوەری.
- بەقوورسیی لە خەو هەڵسان.
- کرژبوون یان ڕەقبوونی مل.
- بەزەحمەتیی قسەکردن و گۆکردن.
- سڕبوونی قۆڵ یان قاچ یان بە سەختی ڕۆیشتن.
- دەرچوونی شلە لە گوێ یان لووت، سەرگێژخواردن و بێهۆشبوون. [1]