کەر بزەڕێ، گورگ ئەیخوا.
ئەو کەرانەی زۆر دەزەڕن، بەتایبەتیی لە شەودا، گورگ بە بیستنی دەنگیان دێت و دەیانخوات، کورد دەڵێت: کەم بدوێ و زۆر ببیستە، واتە: مرۆڤ لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا زیاتر گوێبگرێت باشترە لەوەی زۆر بدوێت. چونکە ئەوانەی زۆر قسەدەکەن، هەڵە دەکە و زەرەر دەکەن. [1]