ماران گەستوو لە خشەی مێروو ئەترسێ.
مارانگەز: بۆ کەسێک بەکاردێت کە مار پێوەی بدات (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، گوریس: هەودایەکی بادراوە لە خوری مەر یان مووی بزن درووستدەکرێت، بۆ بەستنی دەوار و زۆر شتی تر بەکاردێت، شێوەی لە مار دەچێت، بۆیە ئەو کەسەی مار پێوەی دەدات، لە خشەی ئاسایی یان لە گوریس دەترسێت، مەبەست لەو کەسەیە کە لەسەر هەڵەکانی شەقی ڕۆژگاری خواردبێت، پەند وەردەگرێت و وەک جاران هەڵەشە نەبێت. [1]