حەسەن و حوسێن شەهید دەکا، پێ لە مێرووستان دەپارێزێت.
حەسەن و حوسێن دوو کوڕی ئیمامی عەلی خەلیفەی موسوڵمانانن، لە یەکێک لە جەنگەکانی ناوخۆی موسوڵماناندا کوژران، بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە ژیانیدا تاوانی زۆر ئەنجام بدات و خوێنڕێژێکی گەورە بێت، کەچی لەناو کۆمەڵگەدا خۆی بە کەسێکی ڕووسوور و چاکەکار پیشان بدات. [1]