بەڕەکی ئاوێتە مزگەفتێ.
بەڕە: ڕاخەرێکی کەلەپووریی کوردییە، جوڵا بە ئامێری تەون درووستی دەکات. مزگەوت: پەرستگای موسوڵمانان، هەر موسوڵمانێک گەر بیەوێت چاکەیەک بکات، بەڕەیەک بۆ مزگەوت دەکڕێت، بەڵام لێرەدا، بۆ کەسێک بەکاردێت کە کێشیەکی کۆمەڵایەتی هەبێت، قسەیەک فڕێبدات، بەڵام قسەکە نەک جێگە نەگرێت، بەڵکوو کارەکە خراپتر بکات. [1]