ئاو دەکاتە بێژینگ
بێژینگ: کە بەدار و دەزوو و شوڕ درووستکراوە، ئامێرێکی خڕیڵەی کونیلەدارە و کەپەکی ئارد و کوزری دانەوێڵەی گەنم و جۆی پێ دەگیرێت و پاک دەکرێتەوە، ئەگەر ئاوی تێ بکەیت بەهۆی کونیلەکانەوە ئاوەکە گیر نابێت و دەڕژێت، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و لە شاری #سنە# بۆ کارێکی بێ ئەنجام و بەرهەم و بێ هوودە دەوترێت: ئاو دەکاتە بێژینگ. [1]