#ئەحمەد جەبار# یاریزانی پارائۆڵۆمپی هەڵبژاردەی ئێراق بەشداری ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکات، بودجەی بۆ دابین بکرێت ئاستی یاریزانانی کورد زۆر باشە.
یاری تایکواندۆ هەر چەندە لە ئێستادا 2024 لە ڕێگەی چەند هۆڵێکی وەرزشیی لە شارەکانی کوردستان هەوڵی زیندووکردنەوەی ئەم یارییە دەدرێت بۆ ئەوەی بتوانن کێبڕکێی وڵاتانی جیهانی بکەن، یانەکان تاکوو ئێستا هیچ گرنگییەکی ئەو تۆیان بەم یارییە نەداوە، وەکوو یارییە کۆمەڵەکان تیپی بۆ درووست بکەن، بەڵام یاریزانان و ئاشقانی ئەم یارییە بەردەوام لە ئامادەکاریدان و لە چەندین ئیڤێنتی نێودەوڵەتی لەسەر ئەرکی خۆیان بەشدار بووینە و ئەنجامی گەورەیان بۆ کوردستان بەدەست هێناوە، یەکێک لە یاریزانە بەتواناکانی ئەم یارییەش کە بەردەوام گرنگی بەتواناکانی خۆی دەدات دەیەوێت لە داهاتوو وەکوو ئەستێرەیەکی کوردی بەشداری کێبڕکێیە ئۆڵۆمپیادی پاریس بکات وەکوو یاریزانێکی پاڕا ئۆڵۆمپی و سەری کوردستان بەرز بکاتەوە ئەویش یاریزان ئەحمەد جەبار-ە ناوبراو لەدایک بووی ساڵی 1997 پارێزگای #هەولێر#، ناوبراو یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراقە و بۆ هەریەک لە یانەکانی (چۆمان و خەبات و حەشد و زیقار) یاری کردووە.[1]