- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، مووچەی فەرمانبەران کەمدەکەینەوە وتیشی، دابەزینی نرخی نەوت پلانەکانی تێکداین.
- ڕۆژنامەی هاوڵاتی ڕایگەیاند تەنیا دەتوانن تا ڕۆژی 25ی مانگی شوباتی ئەمساڵ لە کارکردن بەردەوام بن و ئەگەر تا ئەو وادەیەش هاوکاری دارایی نەکرێن، ئەوا تاکاتێکی نادیار ڕۆژنامەکە ڕادەگرن.
- سەبارەت بە دەستگیرکردنی کۆمەڵێک ڕاوچی لە سنووری قەزای خانەقین کە مامۆستایەکی زانکۆی گەرمیانیان تێدا بوو، سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان داوا لە دادگا دەکات لە بەرامبەر تێکدەرانی ژینگە هەمیشە بە بێ جیاوازی ڕێکارە یاساییەکان بگرێتە بەر.
- بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند، پێویستە پارەی دزراو، پارەی حەرام بگێڕدرێتەوە، بەپێویستیشی زانی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش بکەن، داوای گێڕانەوەی ئەو پارانە بکەن، کە بەشێوەیەکی نەشیاو براونەتە دەرەوەی وڵات.
- بەهۆی کێشەیەکەوە شەڕە تەقە لە گەڕەکێکی سلێمانی دروستدەبێت و لە ئەنجامدا کارمەندێکی ئاساییش دەکوژرێت.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 15,912 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!