ئەمڕۆ #14-02-2023# #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێم سەردانی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و باکووری کوردستان دەکات.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بۆ دەربڕینی هاوخەمی بەهۆی بومەلەرزەکەی #06-02-2023#، سەردانی تورکیا و باکووری کوردستان دەکات.
ئەوەش باس کراوە، بارزانى سەردانی چەند شارێک لە باکووری کوردستان دەکات کە لە بومەلەرزەکەدا زیانی گەورەی گیانی و ماڵییان بەرکەوتووە، هاوکات لەگەڵ تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاریی هەرێمی کوردستان کە ئێستا 14-02-2023 لە تورکیان کۆدەبێتەوە.
هاوکات ئەوەش ئاشکراکراوە، هەر دواى سەردانى زیانلێکەوتوانى بومەلەرزەکە، سەرۆکی هەرێم دەچێتە ئەنکەرە لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوەو هەر ئەمڕۆش 14-02-2023 دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 779 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!