$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #خەلیل کەریمی#، چالاکی کرێکاری کە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی شاری #سنە# بە 2 مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو، ڕەوانەی زیندان کرا.[5]
$باشووری کوردستان$
- لە یاریگەی نێودەوڵەتی شاری #سلێمانی# یەکەمین پاڵەوانێتی تیر و کەوانی یانەکانی عەرەب بۆ یەکەمجار دەستیپێکرد.[2]
- لە سلێمانی بەئامادەبوونی لێپرسراوانی حکومی و حزبی و کەسوکاری شەهیدان مەراسیمی یادی 18 ساڵەی شەهیدانی #خێڵی حەمە# دەستیپێکرد کە لەو کارەساتەدا تیرۆرستانی جوندلئیسلام و ئەنسارولئیسلام بە شێوەیەکی دڕندانە و نامرۆڤانە 43 پێشمەرگەیان لەو گوندە بەدیلی شەهید کرد و دواتر تەرمەکانیان شێواندن.[3]
- ڕێکخراوە جەماوەری و پیشییەکانی حزبە بەشداربووەکانی لیستی #کەرکووک#ی کوردستانی لە شاری کەرکووک کۆبوونەوە و جەختیان کردەوە کە پێویستە تێکڕای حزبە کوردستانیەکان بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگادا بکەن.[4]
- ئەندامێکی وەفدی دانوستانی هەرێم لەبەغدا ڕاگەیاند: سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دەرکردوە بۆ چۆڵکردنی بارەگاکانی پارتی لەکەرکووک کە ئێستا بەشێکی لەلایەن هێزە عێراقییەکان و #حەشدی شەعبی#یەوە داگیرکراون.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی مالکیە، شەوراخا و لەکا-یان لە ناوچەی شەرای #عەفرین# بە تۆپ و هاوەن تۆپباران و هاوەنبارانکرد. لەو تۆپبارانەدا شوێنی ژیان و ژینگەی هاووڵاتییان کرایە ئامانج و زیانی بە ژینگە و شوێنی ژیانی هاووڵاتییان گەیاند.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,565 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!