- هەردوو پێکهاتەی تورکمان و ئاشووری لە لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێم کشانەوە و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی پێشکەوتنی تورکمانیش ڕایدەگەیەنێت، ئەوان لەمڕۆ بەدواوە دان بە دەستووری هەرێمدا نانێن.
- لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی پارێزگای #سلێمانی# 12 پرۆژە بڕیاری گرنگی پەسەند کرد کە دیارترینیان ڕێگریکردنە لە گواستنەوەی کۆبۆنی خۆراک و باری شارستانی و تاپۆکردنی موڵک و ماڵ بۆ غەیرە کورد لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، وێسگەیەکی نوێی کارەبا لە لایەن کەرتی تایبەتەوە دروست کراوە و بڕیارە لە مانگی 12ی ئەمساڵدا بکەوێتەکار کە یاریدەدەرێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی لە زستان و هاوینی ساڵی داهاتوودا سەعاتەکانی کارەبای نیشتیمانی زیاد بکات.
- وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا پڕۆژە یاساکەی د. بەرهەم پەسەند کرا.
- پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، #مەسعود بارزانی# سەرۆکای هەرێمی کوردستان، بەتەواوی دەسەڵاتەکانییەوە، لەدوای تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی لە 20ی ئەم مانگە، لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە، ئەوەشی ڕەتکردەوە یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمان، لەدوای ئەو بەروارەوە پۆست و ئەرکەکانی سەرۆکی هەرێم بگرێتەدەست.
- هێزەکانی پێشمەرگە بە هەماهەنگی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بۆ ڕدومانی مۆڵگەیەک و شوێنی جێگیر کردنی چەکی قورسی #داعش#یان لە گوندی عاشق، بۆردومان کرد و وێران کران.
- #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا، ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی بەردەوامە لە هەڵمەتە سەربازییەکەی دژبە PKK.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 13,236 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!