$باکووری کوردستان$
- پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە دوو گەڕەکی ئیسکەلە و شەعبانییەی #وان# و و دەرگای ماڵەکانی شکاند و 18 چالاکوانی سیاسی کوردی دەستگیر کرد.[1]
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە زێدیکانی سەربە #ئاگری#، گەریلاکانی #هەپەگە# ڕووبەڕووی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک بوونەوە و پاشان شەڕ ڕوویداوە. سوپای تورک کوژراو و بریندارەکانی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاگری کردووە.[1]
- #فیگەن یوکسەکداغ#، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#)، لە زیندانی کاندرا-وە پەیامێکی سەبارەت بە بوومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵات و باشوی کوردستاندا بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی لە کەسوکارانی گیان لە دەستداوانی بوومەلەرزەکە کرد.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هەندێک سەرچاوە باس لە شاردنەوەی ئاماری قوربانییەکانی بوومەلەرزەکەی #کرماشان# و دەوروبەری دەکەن لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە، ئەوەش بەهۆی شاردنەوەی کەمتەرخەمییەکانی حکومەتی ئێران بۆ بەهاناچوونی زیانلێکەوتووەکان.[4]
- سەرۆکی یەکێتی دادوەرانی ئێران و دادوەری باڵای کرماشان ڕایدەگەیەنن، ئه و هاووڵاتیانەی کە لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی میهر نیشتەجێبوون و بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، دەتاوانن سکاڵا تۆماربکەن، چونکە بومەلەرزەکە دەریخستووە ئه و پڕۆژەیە گەندەڵی تێداکراوە.[3]
- زیندانییەکی سیاسی کورد بە ناوی خزر ڕەسووڵ مروەت پاش پێنج ساڵ زیندان بوون ئازاد کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- لە دوێنێ شەوەوە زۆرتر لە 10 بوومەلەرزەی سووک لە ناوچەی #بەمۆ#ی داوە و بەهۆیەوە بەشێک لە چیای #سەرتەک# داڕماوە و ڕێگای شارەدێی بەمۆ گیراوە.[4]
- کونسڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئێستا لەباشووری کوردستانن و هەڵسانگاندن بۆ زیانەکانی #بوومەلەرزەکە# و پێویستییە مرۆییەکان دەکەن و دوو تیمی فریاگوزاری گەڕۆک و دوو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی خێرایان ڕەوانەکردووە بۆ دابیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانردنی خزمەتگوزاری.[3]
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە ناو گۆڕستانی شارەدێی #ژاراوە#-ی سەر بە شارۆچکەی #قەڵادزێ#ی سەربە ئیدارەی ڕاپەڕین، تەرمی کچێکی چواردە ساڵ دۆزرایەوە کە شوێنەواری لێدانی فیشەکێک بە سنگییەوە دیارە.[1]
- هێزێکی نەناسراو لە دوو گوندی نزیک #خورماتوو# جێگیردەکرێ، بەرپرسێکی یەکێتی دەڵێت: لەنێو ئەو هێزەدا چەکداری کورد و عەرەب هەن، بەڵام سەر بە کوردستان و عێراق نین و کەس نازانێ چکارەن.[2]
- #وەزارەتی داد#ی حکومەتی هەرێم تێبینەرایەتی خانوبەرەی قەزای #مەخمور#ی داخست، وتەبێژی وەزارەتی دادیش دەڵێت داخستنەکە بەهۆی دروستبوونی دۆخی نالەباری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە.[3]
- هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بەفەرمی هەوڵەکانی حیزبەکەی بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند.[5]
- #ئارێز عەبدوڵڵا#، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە شاندی ئەمریکییەکەیان ڕاگەیاندووە، ئەگەر لە 17%ی پشکی کوردستان لە #بودجە#ی فیدراڵی کەمبکرێتەوە، دەکشێنەوە.[2]
- ئاوارەکانی سەر چیای #شەنگال#، داوای کردنەوەی ڕێگای نێوان پارێزگای دهۆک و قەزای شەنگال، لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن کە ماوەی زیاتر لە بیست ڕۆژ دەبێت داخراوە و هیچ جۆرە هاوکارییەک ناگاتە شەنگال.[3]
- وتەبێژی #یەکێتی وەبەرهێنەران# ئاماژە بەوەدەکات، بومەلەرزە بەهێزەکەی شەوی 12-11-2017 دەریخست پڕۆژەکانی وەبەرهێنەران بە پێوەرە ئەندازیارییەکانی جیهانی دروستکراون و هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە.[3]
- سکرتێری گشتیی #نەتەوە یەکگرتووەکان# نامەیەک بۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و پشتگیریی خۆی بۆ دیالۆگێکی سیاسی لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور دەربڕی.[2]
- فڕۆکەیەک لە ئیتاڵیاوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بەرپرسێکی فڕۆکەخانەکەش دەڵێت، هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی هەرێم هێناوە.[3]
- ژمارەیەک لە بەرپرسانی هێزە عێراقییەکان و بەرپرسانی یەکێتی، فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە و قائیمقامی شارۆچکەی #خانەقین# ڕێککەوتن، کە دۆسیەی ئەمنی شارۆچکەکە، بەهاوبەشی لە نێوان هەرێم و عێراق-دا بەڕێوەببرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە شارۆچکەکە.[1]
- پەرلەمانتار (مستەفا ئەحمەد حەمە) لە شوێنی (#گۆران ئازاد#) لە فڕاکسیۆنی یەکێتی متمانەی وەرگرت و سوێندی یاسایی خوارد.[4]
- فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارمانداوە بگەڕێینەوە بەغدا و بەشداریی لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق بکەین.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی هەرێمی #عەفرین#، دەستەی چەتەکانی سەربە تورکیا، ئەمڕۆ گوندی عەین دەقنەی سەر بە شارۆچکەی شەرای هەرێمی عەفرینی تۆپباران کرد، ئەنجامی تۆپبارانەکان زیانی مادی بەدواوە نەبووە.[1]
- ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە، #تەڵال سیلۆ#، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) جیابۆتەوە و چۆتە ناوچەی قەڵغانی فورات کە لەلایەن تورکیاوە کۆنتڕۆڵکراوە.[3]