- کۆمەڵێک گەنج و چالاکوان ئەمڕۆ لەبەردەم وێستگەی کارەبای غازی سلێمانی لە چەمچەماڵ گردبوونەوە و دوای چاککردنی ڕەوشی کارەبای قەزاکەو خزمەتگوزاریەکانی تر دەکەن.
- هێزەکانی تورکیا بە چەکی قورس هێرشیانکردە سەر بەشێک لە گوندەکانی سەر بە کۆبانێ.
- سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پاریزگای کەرکووک ڕایگەیاند، لە دژی وتەکانی ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی، سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەرشەد ساڵحی ڕایگەیاند بوو، کە "دۆخی ئەمنی شاری کەرکووک ناجێگیرە، بۆیە داوا لە سوپای عێراق دەکەین کە هێزی سەربازی ڕەوانەی شاری کەرکووک بکات بە مەستی پاراستنی ئەمنیەتی شارەکە".
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 15,485 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!