$باشووری کوردستان$
- ڕوودانی شەڕی #قەڵادزێ#، لە نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان.
- تا ئەمڕۆ، داهاتی باشووری کوردستان بەم شێوەیە دابەش دەکرا، لەسەدا 35 بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەسەدا 35 بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، لەسەدا 15 بۆ حکوومەتی هەرێم و لەسەدا 15 بۆ پارتەکانی تری کوردستان.
- هێزەکانی یەکێتی لە قەڵادزێ، 19 کەسی پارتییان بە دیل گرت و پاشان گوللە بارانیان کردن، کە یەکێک لەوانە عەلیی حەسۆی میرخان بوو، نێوبراو پاش کوژرانی بە دوای ئوتومبیلدا لە شەقامەکانی قەڵادزێدا ڕایان دەکێشا، ئەمەش نێوی هەندێکی تریانە، حەمەد عەبدوڵڵا ساڵح، ئەمیر عەبدوڵڵا ساڵح، خورشید ئەحمەد، محێدین لەشکریانی، خانۆ مەجید وەلی، فەخری حەمەد ئیبراهیم خان، ....
- هێرشی یەکێتی بۆسەر بارەگاکانی پارتی لە شاری #ڕانیە#، کە لە ئەنجامدا دەستیان گرت بەسەر بارەگاکانیاندا و دوانیان پاش دیلکردن، گووللەباران کردن، کە ئەمە نێوەکانیانە، ئەحمەد ساڵح بەگ - لێپرسراوی لکی ڕانیە، ئازاد محەمەد قادر.
- چوونی فەرەیدوون عەبدولقادر و ئازاد بەرواری بۆ #دهۆک#، تاوەکو نێوچەکە هێور بکەنەوە.