- دیلەک ئۆجەلان، پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری ئۆرفا و خوشکەزای عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانيکراوی پەکەکە لە فرۆکەخانەی ئاتاتورک-ی ئەستەنبۆل دەستبەسەرکرا.
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری ئەرزڕۆم لە باکوری کوردستان، مەدەنی ئایگوڵ، سەرۆکی لقی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە شارەکە دەستگیرکرا.
- وتەبێژی فەرمی ژووری چالاکیەکانی غەزەبی فورات، ئاماری چوار ڕۆژی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنەکانی بە لێدوانیک ڕاگەیاند و وتی: 22 کیلۆمەتر ماوە بگەینە ناوەندی ڕەقە.
- سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراقی ڕایدەگەیەنێت، بریکاری وەزارەتی دارایی فازل نەبی چەند ڕۆژێکە ڕەوانەی ماڵەوە کراوە، هاوکات سەرچاوەیەکیش لە پەرلەمانی عێراقی ئاشکرایدەکات، بریکاری وەزارەتی دارایی دەیان دۆسیەی گەندەڵی لەسەرەو لە دەستەی نەزاهەی هەرێم لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوەو ناوبراویش ڕەتیدەکاتەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرابێت.
- سێ هاوسەرۆکی دوو شارەوانی جیا لە باکوری کوردستان دەستگیرکران.
- شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنیت لەئێستادا سەرجەمی پرۆژەکانی ناوشاری سلێمانی ڕاگیراون و هیچ پرۆژەیەکی شەقامەکان کاریان تێدا ناکرێت.
- عەمید ڕوکن جەمیل ڕەشید هەرکی، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان و ڕێکخستنی میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە ئێوارەی ئەمڕۆ بە "جەڵدەی دڵ" کۆچی دوایی کرد.
- لە شارەدێی زەڕایەن کوڕێک خوشکێکی خۆی کوشت و پۆلیس-یش دەڵێت:کوڕەکە نەخۆشی دەرونی هەیە.
- لە شارەدێی لەیلانی سەربە پارێزگای کەرکووک سێ تەرمی نەناسراو دۆزرایەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئه و شارەدێیەش دەڵێت: کوژراوەکان جلی عەرەبیان لەبەردایە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان