$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #سوهەیلا حیجاب#، پارێزەر و چالاکی مەدەنی خەڵکی #کرماشان# لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین، پاش تێپەڕینی 34 ڕۆژ لە مانگرتن لە خواردن هێشتا بەردەوامە لە مانگرتنەکەی.[6]
- #کۆڵبەر#ێکی کورد خەڵکی شاری #ماکۆ# بە ناوی ڕامین بلخکانلوو خەڵکی گوندی کشمیش تەپەی ئەو شارە، بە تەقەی هێزە سنوور پارێزەکانی حکوومەتی پێکرا. ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری چاڵدێران، لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنوورییەوە، تەقەی لێکراوە.[7]
- یەکەم کۆبوونەوەی دادگایی کردنی دۆسییەی سیروس عەباسی، فەریدە وەیسی و ئازاد عەباسی، سێ چالاکی مەدەنیی کورد خەڵکی شاری دێولان، لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی #سنە# بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بەڕێوەچوو. دادگای ئینقلابی شاری سنە، ئەو سێ چالاکە مەدەنییەی بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە دژی نیزام، هەوڵدان دژی تەناهی و نەتەوەیی هاندانی بیروڕای گشتیی تاوانبار کراون. کۆبوونەوەی دادگایی کردنی دۆسیەی ئەو سێ چالاکە مەدەنییە بەهۆی زۆربوونی تۆمەتەکان، بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.[7]
$باشووری کوردستان$
- وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی #کۆرۆنا#ی ڕاگەیاند و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لە ماوەی شه و و ڕۆژێکدا 256 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و 10 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایدەگەیەنێت: بەستەڵەکی نێوان پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و #پارتی دیموکراتی کوردستان# نەماوە.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384470/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 19-07-2020=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 19-07-2020=KTML_ImageCaption_End=
- هاوسەرۆکی نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر باشور و ڕۆژئاوای کورستان زیندوکردنەوەی خەونی دەوڵەتی عوسمانییە.[5]
- سەرۆکی ژووری بازرگانیی #سلێمانی# داوا لە بازرگانان دەکات خۆیان لە کڕینی تمەنی ئێرانی بەدوور بگرن و دەڵێت: دابەزینی بەهای تمەن بۆ هەرێمی کوردستان زیانی زیاترە لە قازانج.[3]
- دوای سوتانی بازاڕی قەیسەری #کەرکووک# بەڵێن بە دوکاندارەکان درابوو، دوای نۆژەنکردنەوەی دوکانەکانیان پێبدرێتەوە، بەڵام ئێستا کێشەیان بۆ دروستکردون و ژمارەیەک چەکداریش کە خۆیان بە عەسائیب ئەهلولحەق ناساندووە، داوای پارەیان لە دوکاندارەکان کردووە.[2]
- محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی داگیرکەری ئێران سەردانی #هەولێر#ی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆبووەوە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە #عەفرین# لەسەر ڕێگەی نێوان جەندریس-عەفرین تەقینەوەیەک ڕوویدا و ژمارەیەک کەس بریندار بوون. بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی فەرماندەی فەیلەقی شامی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی سووریای کردووەتە ئامانج. زانیارییە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن، لە تەقینەوەکەدا 10 کەس بریندار بوون کە سیانیان ئەندامی فەیلەقی شامن.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ئەمڕۆ، ژنێکی خەڵکی #مەهاباد# بە ناوی “پەرەنگ قازی” کچی مامۆستا ئەحمەد قازی نوسەری و ڕۆژنامەنووسی ناوداری کورد، لە شاری تاران لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.[6]
- هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا کە بە ئەنجوومەنی گەل ناسراوە بەڕێوەدەچێت. بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بایکۆتی ئەم هەڵبژاردنەی کرد و سندوقەکانی دەنگدان لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەماندا دانەنراون.[1]
- فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا هەڕەشەی سزا و ئابڵوقە لەو وڵاتانە دەکەن کە پێشێلی بڕیاری #نەتەوە یەکگرتووەکان# لەبارەی ئابڵوقەی لیبیا بۆ چەک و تەقەمەنی دەکەن.[2]
- میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، تەقینەوەیەک لەوێستگەیەکی بەرهەمهێنانی وزە لەشاری ئەسفەهان ڕویداوە.[5]
- سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری پێشووی بەرگری عێراق لە سەردەمی ڕژێمی بەعس، سوڵتان هاشم ئەحمەد لە نەخۆشخانەیەکی زیقار گیانی لەدەستداوە. نێوبراو یەکێک بوو لە ئەنفالچییەکان.[1]
- ئاژانسی ڕەسمی تورکیا هەواڵی خۆڕادەستکردنی برازایەکی #ساڵح موسلیم#، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدەی بە هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی لە مێرسین بڵاوکردەوە. بەڵام ساڵح موسلیم دەڵێت: برازاکەی لە هەرێمی کوردستانەوەو لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ڕادەستی میتی تورکی کراوە.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان