سەرەڕای بەرزی ڕێژەی لەدایکبوون، بەڵام بێکاری وایکرووە ژمارەی دانیشتووانی #کفری# ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کەمتر ببێتەوە. لە سێ ساڵی ڕابردووە 818 خێزان شارەکەیان جێهێشتووە و بەمەبەستی دۆزینەوەی کارێکی گونجاو ڕوویان لە شارەکانی دیکە کردووە.
لەسەر بەشێک لە خانووەکانی کفری نووسراوە بۆ فرۆشتن، بەپێی ئاماری قایمقامیەت لە ساڵی 2014 تاوەکوو ساڵی 2017 ژمارەی 818 خێزان کفرییان جێهێشتووە و ڕوویان لە ناوچە جیاجیاکانی باشووری کوردستان کردووە. بەشێک لەوانەی کفرییان جێهێشتوە هۆکارەکەی بۆ کەمی هەلی کار دەگەڕێننەوە.
بیلال عوسمان هاونیشتمانییەکی دانیشتووی کفری بە ڕووداوی ڕاگەیاند: لە خێزانەکەماندا 5 دەرچووی زانکۆ هەبوو، هەموو بێکاربووین کفریمان بەجێهێشت هاتینە ڕزگاریی لێرە براکەم دووکانی فیتەری دانا ئێستا لای ئه و کاردەکەین ژیانمان باشترە لە جاران.
کۆچ بەردەوامی هەیە و دەیان خێزان خانووەکانیان لای نووسینگەکانی فرۆشتنی خانوو و زەوی تۆمارکردووە بۆ ئەوەی بیفرۆشن. نەوزاد ڕەشید خاوەنی نوسینگەی خانووبەره بە ڕووداوی ڕاگەیاند: ئەوانەی سەردانمان دەکەن دێن خانوو دەفرۆشن، ئەگەر خانووەکانیان نرخەکەی لە نێوان دوو دەفتەر بۆ سێ دەفتەر بێت دەتوانن بیفرۆشن.
دەرچوویەکی زانکۆی #گەرمیان# توێژینەوەی کۆتاساڵی خوێندنی لەسەر کفری بووە و هۆکاری جێهێشتنی کفری لەلایەن دانیشتووانەکەیەوە بۆ کەمی
خزمەتگوزاری دەگەڕێنێتەوە.
عەمار کەریم دەرچووی زانکۆی گەرمیان بە ڕووداوی ڕاگەیاند: لە سەرەتای ساڵەوە 67 خێزان لە کفری دەرچوون، دەبێ ئیدارەی گەرمیان ئه و پارەیەی بۆ خزمەتگوزاری بۆ #کەلار#ی خەرجدەکات بۆ کفریشی خەرجبکات بەتایبەتی کەرتی تەندروستی.
جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەڵێ لە ساڵی 2010 تاکو 2013 بەگوژمەی 221 ملیار و 483 ملیۆن دینار پرۆژە بۆ کفری ئەنجامدراون.
یونس ئەحمەد، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ڕووداوی ڕاگەیاند: لە ماوەی سێ ساڵدا 121 پرۆژەی خزمەتگوزاری جیاجیا بۆ کفری کراون، هەندێکیان پرۆژەی ستراتیژین، له و پرۆژانەش وەگەر کەووتونەتەوە 9 پرۆژەن کە چواریان لە کفرییە. [1]
#10-09-2018#