راگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانەوە
دوای ئەوەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، حالەتیکی پۆزەتیڤی کۆرۆنا لە ناو فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەمانی کوردستان هەبوو، وەک پابەند بوونیکی تەواو بە ڕینماییە تەندروستییەکان، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بریاریدا کەپشکنینی کۆرۆنا بۆ سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و فەرمانبەرانی پەرلەمان بکریت. ڕۆژی 9 ی 6 ی 2020، بە سوپاسەوە، چەند تیمیکی پشکنینی تاقیگەی ناوەندی، لەسەر ڕینمایی وەزارەتی تەندروستی هاتنە پەرلەمانی کوردستان و پشکنینیان بۆ دەستەی سەرۆکایەتی و 197 ئەندامی پەرلەمان و فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەمان ئەنجامدا. دیارە بە داخەوە، چەند حالەتێکی پۆزەتیڤ لەم پشکنینانەدا هەن و دواتر لە لایەن وەزارەتی تەندروستیەوە وردەکارییەکان ڕادەگەیەنریت. وەک پابەند بوون بە ڕینماییە تەندروستیەکان کە دەبیت سەرجەم بەرکەوتووەکان خۆ پاریزی بکەن و کەرەنتین بکرین، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بریاریدا، سەرجەم کارەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕابگریت. ئاگاداری تەواوی ئەو ئەندامە بەریزانەی پەرلەمان دەکەین کە تا ئیستا پشکنینی کۆرۆنایان نەکردوە لە زووترین کات پشکنینەکە ئەنجام بدەن و ئەنجامەکەی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بنیرنەوە. بە هەمان شیوە دیوانی پەرلەمانی کوردستان ڕاسپیردراون، بە هەماهەنگی لەگەل تیمە پزیشکییەکان پشکنین بۆ سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی دیکەش بکرین کە تا ئیستا پشکنینیان بۆ نەکراوە.
لیرەوە، جاریکی دیکە داوا لە هەموو لایەک دەکەین، پابەندی تەواوی ڕینماییە تەندروستییەکان بن و خوای گەورە هەموو هاولاتیانی کوردستان و ولاتەکەمان پاریزراو بکات.
#10-06-2020#