جۆری وشە: هاوەڵناو
واتا: خشپیلانە، گیانداری نەشمیلانەی ئێسک سووک.[1]
چکۆڵەی جوانکیلە.[2]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #هەیشە گۆشتن و خشپیلانەیە، هەر دەڵێی گوربەی گیپەخانەیە#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
کڵاوبن چادری هەڵداوە
ڕێواس بەناز هەڵوێستاوە
وەنەوشە و بەژنی ببینە
چەند خشپیلە و نازەنینە!
هەژار
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 336 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!