ڕێوی دەیوت: مەمخەنە ناو کۆڵینێ، دەنگی مریشکانی تێڕادێ.
کۆڵین: مەبەست لە چاڵێکی هەڵکەنراوە (فەرهەنگی خاڵ) تێڕادێ: لێوەدێت. ڕێوی ئاژەڵێکی گۆشتخۆری کێوییە، لە کوردەواردا بە فڕوفێڵ بەناوبانگە. بۆ کەسێک بەکاردێت کە ئارەزووی شتێک بکات، بەڵام کاتێک پێی دەبەخشن، خۆی گران بکات و بڵێت: نامەوێت. [1]