ڕێوی ناچاربێت، خۆی لە ناوچەوانی شێر دەدات.
چەوسانەوە و فشار هێنان بۆ گەل، سنووری هەیە، گەر ستەم لە سنوور دەرچێت، کورد وتەنی ستەم لە ئەستووریدا دەپسێت، خەڵکی چەوساوە هیچی نییە لەدەستی بدات، بۆیە دەتوانێت بەگژ بەهێزترین ستەمکاردا بچێتەوە. واتە؛ ئەگەر گەل بچەوسێنرێتەوە و ناچاربکرێت، پەلاماری تەختی پاشایی دەدات.[1]