کوێر، کونان لە بێژنگ نابینێت.
کوێر؛ نابینا. بێژنگ؛ ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، پێکدێت لە دارێکی تەختی تەنکی بازنەیی، دیوێکی بە بەنی کون ورد، تەنراوە، بۆ بێژانەوەی دانەوێڵە بەکاردێت. بۆ کەسێکی نەزان و لاژک بەکاردێت، لە ژیانکردن یان لە کار و سەودادا بەرژەوەندی خۆی نەزانێت. [1]