هەوێ بەردەکی چەن قەوی، بە گێی دوژمنان کەوی.
هەوێ: بە دوو ئافرەت دەوترێت کە لەیەک کاتدا ژنی یەک پیاو بن. بەردەکی: بەردێک، قەوی: گەورە. گێ: گوێچکە. واتە: لە کوردەواردا دوو هەوێ بە یەکەوە نەگونجاون و دەبنە بەڵا بۆ مێردەکەیان، مەبەست لەوەیە گەر بەڵایەک هەبێت بەر بناگوێی نەیار و دوژمن بکەوێت. [1]